ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

غەرامەی نەبەستنی پێوەر دیاریكرا
هەژماركردنی پارەی ئاو بەپێی پێوەری میكانیكی دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ئاوی سێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەست بە خوێندنەوەی پێوەری میكانیكی ئاو كراوە و خولێك تەواو بووە، لە ئێستادا كۆمپانیاكە سەرقاڵی خوێندنەوەی خولێكی دیكە، دەشڵێت: “لەدوای 1ی تەمموزەوە هەر هاووڵاتیەك پێوەری نەبەستبێت بۆ سێ مانگی یەكەم 100 هەزار غەرامە و دواتر دەبێتە 200 هەزار دیناری مانگانە”.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەرچەندە پڕۆسەی كۆكردنەوەی پارەی ئاو لە هاووڵاتیان لای ئێمە نەماوە، بەڵام مانگانە وەك چاودێری كۆمپانیاكانی خوێندنەوە و كۆكردنەوەی پێوەری ئاو ڕۆڵمان هەیە و بەگشتی چاودێری دەكەین.

وتیشی، “دەست بە خوێندنەوەی پێوەری میكانیكی ئاو كراوە، خولێك تەواو بووە و ئێستا لە لایەن كۆمپانیاكەوە دەست بە خوێندنەوە و كۆكردنەوەی پارەی خوولی دووەم كراوە”.

ڕاشیگەیاند، وادەی كۆتایی بۆ دانانی پێوەری میكانیكی ئاو نزیك دەبێنەوە بۆیە هەر هاووڵاتیەك پێوەرەكەی نەبەستووە دەتوانێت تا ڕۆژی 1ی تەمموز سەردان بكات و پێوەرەكەی ببەستێت تا تووشی غەرامە نەبێت.

ئاشكراشیكرد، بە پێی بڕیارەكە بۆ سێ مانگی یەكەمی نەبەستنی پێوەر 100 هەزار مانگانە لە هاوبەشەكانی ئاو وەردەگیرێت لەدوای ئەو سێ مانگانە غەرامەكەی مانگانە دەبێتە 200 هەزار دینار.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، كە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، بۆ هەر مەتر سێجا ئاو (5 بەرمیل) تا 5 مەتر سێجا بڕی 50 دینار وەردەگیرێت و لەوە زیاتر تا 15 مەتر بڕی 150 دینار بۆ هەر مەترێك و لەو بڕە تا 30 مەتر بڕی 400 دینار و لەو بڕەوە تا 60 مەتر بڕی 600 دینار و لەوەش زیاتر بڕی 2 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئابوری

حكومەت بۆ وەرگرتنی پارە لەسەر بەستنی پێوەر و نرخی كارەبا بڕیارێكی ئاشكراكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە نرخی بەستنی پێوەری زیرەك و پارەی كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت: “دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاووڵاتیان”.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەر دەبێت و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت.

وتیشی، “دانانی پێوەری زیرەك بۆ 1 ملیۆن و 562 هەزار و 515 هاوبەشی كارەبا كارێكی ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئەو پڕۆژەیە زۆر جدیین و جێبەجێی دەكەین”.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا 3 هەزار و 400 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و خواست لەسەر كارەبا بۆ 4 هەزار مێگاوات بەرزبۆتەوە، بۆیە بەو بڕە كارەبایە بەتێكڕا دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوبەشانی كارەبا”.

وەزیری كارەبا دەشڵێت: “350 مێگاوات كارەبا دەدرێتە مووسڵ، بۆ كەركوك-یش 100 مێگاوات، بۆ كارگەكانیش 350 مێگاوات كارەبا دابین كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ پێگەیشتنی هەنار لە دەڤەری باڵەكایەتی

خەڵك-
لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز بەروبوومی هەنار پێدەگات، كە میوەیەكە چەندین سوودی پزیشكی و بەهای خۆراكی هەیە و هاووڵاتیانیش بە تامەزرۆییەوە دەیكڕن.

بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریداوە هاوردەكردنی ئەو میوەیە لە دەرەوە ڕابگرێت تاوەكو بەرهەمی جوتیاران بفرۆشرێت و ڕەنجیان بەفیڕۆ نەچێت و داهاتێكی باشیان دەست بكەوێت.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم كیلۆیەك هەنار بەپێی جوانی و خۆشی تامەكەی لەنێوان 500 دینار تا 1500 دیناردایە.

وێنەكان: شارەدێی قەسرێ لە شارۆچكەی چۆمان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك) لەم هەفتەیەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەردەگرن و بەوەش كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵی فەرمانبەران و 11ی ساڵی ڕابردووی خانەنشینان.

بەپێی خشتەكە، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 6 دامەزراوە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 7 دامەزراوە و دەستە و ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی 3 وەزارەت و هەر 3 سەرۆكایەتییەكە دابەش دەكرێت.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و پێنج شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان