ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سنوری ماوەت زیاتر لە 100 دۆنم پووش و پاوان سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵ كردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی-ش دەڵێت: “بەو هۆكارە لەسنوری ماوەت زیاتر لە 100 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە لەسنوری گوندی (قەشان) لە سنوری ماوەت و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی سەختی ناوچەكە و بوونی تەقەمەنی زیاتر لە (100) دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دیسان داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “با بەهەموومان ژینگەی و سروشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیاكان و زۆر دڵنیابن پاشماوەی ئاگر و پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات”.

ژینگە

حوزەیرانی ڕابردوو گەرمترین مانگی سەدە و نیوێكە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشوهەواری جیهانی كە ئیدارەی نیشتمانی ئەمریكا بۆ كەشوهەوا بڵاویكردووەتەوە، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو گەرمترین مانگ بووە لە ماوەی 140 ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیراندا 1.71 زیادیكردووە بەپێی تۆماری پلەكانی گەرمی لە سەدەی بیست و كە زۆرترین تێیدا 59.9 پلەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و ناوچەی هاوای و كەنداوی مەكسیك لە گەرمترین ناوچەكان بوون لە مانگی ڕابردوودا.

هەروەها پلەكانی گەرما لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و باكوری ئیسپانیا بەرزبوونەوە و 18 پلەچووە سەرووی پلەی ئاساییەوە و لە فەڕەنسا پلەی گەرمی گەیشتە 46 پلەی سەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. ئاگر لە قەرەداغ كەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری شارۆچكەی قەرەداغ ئاگر كەوتووەتەوە و تائێستا 3 دۆنم پوش و پاوان سوتاون.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەبێ هیچ كەرەستەیەكی پێویست سەرقاڵی كوژانەوەی ئاگرەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا نوسراوە، كە تائێستا 3 دۆنم پوش و پاوان سوتاون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە سیتەك و هەواری شار (15) دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆكاری ئاگركەوتنەوە لەسنوری سیتەك و هەواری شار (15) دۆنم پووش و پاوان سووتان، هاوكات پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت: “توانرا هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن، كە تۆمەتبارە بەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە” .

عمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سنوری گوندی (بناویلە) ی سەر بە سیتەك ئاگرێك كەوتەوە، كە بووە هۆی سووتانی نزیكەی (٧) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

وتیشی، “توانرا هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن، كە تۆمەتبارە بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە”.

ئاشكراشی كرد، لە لایەكی ترەوە بەهۆكاری شۆرتی كارەبا لە هەواری شار ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەهاوكاری بەرگری شارستانی توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ڕاشیگەیاند، زیانی ئاگرەكە سووتانی (8) دۆنم پووش و پاوان بووە و هەروەها (500) دار سنەوبەر زیانیان پێگەیشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان