ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی: خەڵك لە چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەت ناهێڵینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم جەختدەكاتەوە، كە خەڵك لە چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەت ناهێڵنەوە و دەشڵێت: “داوامان لە گۆڕان كرد سیڤی كانیدەكان پێشكەش بكات”.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەركی بزووتنەوەكە لە گردی زەرگەتەی سلێمانی كۆتایی هات.

مەسرور بارزانی لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند، كە خەڵك لە چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەت ناهێڵینەوە و لایەنەكانیش داوایان كردووە حكومەت بەزوویی پێكبهێنرێت.

وتیشی، “داوامان لە بزووتنەوەی گۆڕان كرد كاندیدەكانی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان لە حكومەتی نوێ‌ پێشكەش بكات”.

جەختیشی كردەوە، كە گەشبینە بە كۆبوونەوەكان.

لای خۆشیەوە، جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی شاندی دانوستانكار وتی، “وەك بزووتنەوەی گۆڕان پابەندین بە ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی”.

کوردستان

“هاوڵاتیان و حكومەتی هەرێم ترلیۆنێك و 107 ملیاری كارەبا قەرزارن”

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەهەرێمی كوردستان 3هەزار و 580 مێگاوات كارەبا بەرهەم دێت، بەڵام خواستی هاوڵاتیان و بەفیڕۆدانی كارەبا وایكردووە نزیكە 6هەزار مێگاوات كارەبامان پێویست بێت، سەڕەڕای ئەوەش ئەگەر بێت و كێشەی سوتەمەنی نەبێت، دەتوانرێت بڕی كارەبای زیاتر بەرهەم بێنین.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمان ڕایگەیاند، لەحالەتی ئاسایی چوار تا پێنج هەزار مێگاوات خواست لەسەر كارەبا هەیە، بەڵام زستانان ئەو خواستە بۆ نزیكەی شەشە هەزار بەرزدەبێتەوە، كێشەی كارەباش بە بودجەو سوتەمەنی چارەسەر دەبێت بۆیە دەبێت ئەوانە دابین بكرێن.

وتیشی”بۆئەوەی ڕۆژانە 17 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین، لانیكەم پێویستمان بەهەزار مێگاوات كارەبای تر هەیە، بۆئەمەش 147 ملیۆن دۆلارمان پێویستە “.

ئاشكراشیكرد، هاوڵاتی و حكومەت ترلیۆنەك 107 ملیار قەرزارن، تاوەكو 1ی مانگی 11 چوار سەدو حەفتاو پێنج ملیار وەرگیراوە، ملیۆنێك و 154 هەزار بەشداربووی كارەباشمان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری كارەبا: پارەی پێویستمان هەبێت كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كێشەی پارەیان هەیە و ئەگەر پارەی پێویستیان هەبێت كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەن.

وەزیری كارەبا لە ڕونكردنەوەیەكدا لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، تا چەند ڕۆژی ڕابردوو 21 كاتژمێر كارەبایان داوە بە هاووڵاتیان و ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی زۆربوونی خواستەوە كارەبای نیشتیمانی كەمبووەتەوە و ئێستا نزیكەی 11 كاتژمێر كارەبا دەدەن.

وتیشی”12 وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبامان هەیە و كاریان پێناكرێت، ژمارەیەكیان بە كارەبای نیشتیمانییەوە نەبەستراوەتەوە”.

هەر لە قسەكانیدا وەزیری كارەبا باسی لەوەكرد، تەنها حەوت شوێنی گشتی كارەبای بەردەوامیان بۆ دابین دەكرێت، كە ئەوانیش مەرزەكان، فرۆكەخانەكان، گرتووخانەكان، فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی و چەند شوێنێكی دیكە.

هەر لە قسەكانیدا باسی لەوەكرد، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان قەرزی كارەبا نادەنەوە و پێویستە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: لە ناوچەیەكی هەرێم زیاتر لە 300 ملم باران باریوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی سەركەپكان سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 18.5 ملم باریوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێم زۆرترین باران بۆ ئەمساڵ لە ناوچەی قەرەداغ باریوە و بڕی 307.5 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان