ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

چەند بڕیارێكی نوێ‌ بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە هێنانە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوكەوتوو دەركرد و جەختیشی كردۆتەوە، كە هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت بڕی 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بڕیارێكی نوێدا، كە ئەمڕۆ 17ی حوزەیران بە واژۆی كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ دەرچووە و گشتێندراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرك و هاتووچۆ، كۆنووسی تایبەت بە میكانیزمی جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكەوتووی بڵاوكردۆتەوە.

بەپێی كۆنووسەكە، “ئۆتۆمبێلی شانسی بڕاوە و ژێرئاوكەوتوو و لێدراوی سەقف بەهیچ شێوەیەك ناهێنرێتە هەرێم”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بۆیاخ كردنەوە بەهۆی جوانی و گۆڕینی لایت و عەتەر و ئەگەر دەرگا و چەمەلەغ لێكرابووە و چاك كرابوو، هەروەها لێدرانی سووك لە تەنیشتەكان ئەوانە كێشەیان نییە و ڕێگەیان پێ‌ دەدرێت بهێنرێنە هەرێم.

ئاشكراشی كردووە، هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت بڕی 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و ئەگەر جیاوازی-یش دروست ببێت لەنێوان پشكنینی ئۆتۆمبێل و پشكنینی كۆتایی لەلایەن لیژنەكانی هاتوچۆەوە ئەوا كۆمپانیای پشكنینەكە بڕی 5 ملیۆن دینار بۆ هەر جارێك سزا دەدرێت.

ئابوری

“بودجەی تەواوكاری دابەش دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دانانی نرخی كەمی خەمڵێنراوی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019دا، پارەی زیادە چووەتە سەر بودجەی وڵات و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەدابەشكردنی بودجەی تەواوكاری دەكرێت.

ئەحمەد سەفاڕ بڕیاردەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، نرخی نەوت لە پڕۆژە یاساكانی بودجەدا لەلایەن پسپۆڕان بەخەمڵێندراوی دادەنرێت تا هاوسەنگ دەبێتەوە ئەگەر بەرزبوونەوە یاخود نزمبوونەوەی نرخ لەبازاڕەكانی جیهان ڕووبدات، لەئێستاشدا پارەی زیادە هەیە بەهۆی ئەوەی نرخی یەك بەرمیل نەوت لەبودجە بە 56 دۆلار دانراوە و ئێستا نرخی نەوت زۆر زیاترە لەو نرخە و ئەو پارانەش دەچێتە چوارچێوەی بودجەی تەواوكاری.

بڕیاردەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، دابەشكردنی بودجە تەواوكاری لەپسپۆڕیی وەزارەتی دارایی و پلاندانانە و ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕۆڵی دەبێت لەو دابەشكردنە و شێوازی دابەشكردنەكە بەپێی ئەو ناوچە و پارێزگایانە دەبێت كە لە بودجەدا پشكیان كەمبووە و هەروەها بەشێك لەو پارانە بۆ پڕۆژە گرنگەكان تەرخان دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ئەمریكا سزای ئابووری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئاژانسێكی ئەمریكایی بڵاویكردووەتەوە، ئەگەری هەیە دوای گەیشتنی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی ڕوسیایی بۆ توركیا، واشنتۆن سزای ئابووری بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت.

ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن تەنیا بەوە واز ناهێنێت، كە توركیا لە بەرنامەی دروستكردنی فڕۆكەی ئێف ٣٥ دووربخاتەوە، بەڵكو ئەگەری هەیە بەگوێرەی یاسایەكی ئەمریكی كە ناسراوە بە (كاتسا) ١٢ جۆر سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

ئەو ئاژانسە لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكانی ئەمریكا خۆی لە قەدەغەكردنی مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و سەپاندنی كۆتوبەند لەسەر وەبەرهێنانی سەنەداتی ئەمریكایی، كۆتوبەندكردنی گەیشتنی كۆمپانیا توركییەكان بەكەرتی دارایی ئەمریكا دەبینێتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەتوانێت داوا لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكانی وەك سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بكات، كە قەرز نەدەنە دامەزراوە توركییەكان، هەروەك ڕێگری لە بانكە ئەمریكاییەكان بكات قەرز نەدەنە بانكە توركییەكان، كە نرخەكەی لە ١٠ ملیۆن دۆلار زیاتر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ڕێنمایی نوێ‌ بۆ پلەبەرزكردنەوە دەردەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكان ئاشكرای دەكات، كە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕێنمایی نوێ‌ بۆ پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەردەچێت و دەشڵێت: “پلەبەرزكردنەوە بەپێی پلە و بڕوانامە دەبێت”.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە، كە بە ڕێنمایی نوێ‌ وەك هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگەش پلەبەرزكردنەوە بۆ ھێزی پێشمەرگە بكات، بەجۆرێك پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای بڕوانامەبێت.

وتیشی، “لە ساڵی 2016 پلەبەرزكردنەوە بۆ پێشمەرگە كراوە و لە ساڵی 2017شدا بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران بەهەمان شێوە پلەبەرزكردنەوە بكرێت، بەڵام بڕیار دراوە، كە ڕێنماییەكە بۆ پلەبەرزكردنەوەی 2018 كاری پێ‌ بكرێت و لەمەولا ھێزی پێشمەرگەش بەپێی بڕوانامە پلەی بەرزدەكرێتەوە و مەرجیشە پلەی چۆڵ هەبێت بۆ بەرزكردنەوە”.

ئاشكراشی كرد، كە لە 2018دا ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە، كە ڕێنماییەك دەربكات، كە بەپێی ڕوتبە، پلە بۆ هەر بڕوانامەیەك دابنێت و لە ئێستادا بەتەواوی ڕێنماییەكە دەرنەكراوە.

جەختیشی كردەوە، كە وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت پلە بەپێی بڕوانامە بۆ ڕوتبەكانی پێشمەرگە دیاری بكات و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكاتەوە.

لیوا قارەمان ڕاشیگەیاند، ئەو ڕێنماییە پێشمەرگە دێرینەكان و ھەر پێشمەرگەیەك، كە پێش ساڵی ١٩٩١ بووبێتە پێشمەرگە ناگرێتەوە، واتە ئەوان بەشێوەی ئاسایی خۆیان و بەبێ‌ بوونی مەرجی بڕوانامە پلەیان بەرزدەكرێتەوە لەكاتی شایستەبوونیان بە پلەبەرزكردنەوە.

پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ بە بەردەوامی و بێ‌ وەستان لەكاتێكدایە، كە ماوەی نزیكەی 4 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی ڕاگیراوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان