ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانیی بەگژداچوونەوەی بەبیابانبوون و وشكەساڵی یە

خەڵك

ساڵانە و لە ژێر ناونیشانی جیاجیای پەیوەست بە پاراستنی ژینگە كۆڕو كۆبوونەوەی جیاجیا لە وڵاتاندا ئەنجام دەدرێت و بە تایبەتر وڵاتێك دیاریدەكرێت بۆ میوانداریكردنی وڵاتانی دیكە، كە تێر و تەسەلتر مەترسییەكانی سەر ژینگە بەرباس دەخرێن.

ئەمساڵ لە وڵاتی توركیا، لە ژێر ناونیشانی، با پێكەوە گەشە بە داهاتووبدەین، هەڵمەتێك بۆ بەگژا چوونەوەی بە بیابان بوون لە 17ی حوزەیراندا، بەڕێوە دەبرێت، بۆ ئەم ساڵ تەوەرەكان بەم شێوەیەن:

– زەوییەكان و وشكەساڵیی: بۆ ساڵی 2035 وا خەمڵێنراوە 1.8 ملیار كەس بە هۆی كەم ئاوییەوە بناڵێنن و، سێیەكی جیهانیش لە زۆربەكارهێنانی ئاو، تێیبپەڕێنن.

– زەوی و ئاسایشی مرۆیی: بە پێنانە ناو ساڵی 2045، نزیكەی 135 ملیۆن كەس كۆچ و ڕەو دەكەن.

– زەوی و ژینگە: گێڕانەوەی خاكی سیستمی ژینگەیی داهێزراو، دەتوانێت ساڵانە نزیكەی 3ملیار تۆن لە كاربۆن خەزن بكرێت، كە یەكسانە بە نزیكەی 25٪ بەكارهێنانی زەوییەكان.

 

٭ بەبیابانبوون و ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام:

پلانی ئەو كارە تا ساڵی 2030 بۆ ئەوەیە هەسارەكەمان لە داڕووخان بپارێزێت و، دەرامەتە سروشتییەكان جوان بەڕێوە ببرێن.
هەروەك بۆ ئەوەی هەرچی زووە ڕێوشوێنی پێویست لە بەرانبەر گۆڕانكارییەكانی ژینگەییدا، بگیرێنە بەر.
بە بیابانبوون داهێزرانی زەوییە لەناوچە چۆڵ و بیابانەكاندا، یان لو ناوچانەی تەڕ و نیمچە تەڕن.
ـ بەبیابانبوون..
بەبیابانبوون، واتە گۆڕانی زەوی جێی ژیان‌و كشتوكاڵ بۆ دۆخی وشك‌و بیابان كە زیانێكی گەورە لە سامانی سروشتی دەدات‌و دەبێتە دابەزینی ئاستی بەرهەمی زەوی.

ـ گرنگترین زیانەكانی بەبیابانبوون..

1- بێ بەرهەم بوونی زەوی: بەجۆرێك زەوی ماددە خۆراكییەكانی لەدەستدەدات‌و خوێی تێدا كەڵەكە دەبێت، ئەماش وا دەكات خۆڵەكەی بۆ كشتوكاڵ كەڵكی نەبێت‌و ئاوی بارانیش ناتوانێ ڕۆبچێتە نێویەوە.
2- زیانپێكەوتنی ڕووەكی سروشتی: بەبیابانبوون توانای زەوی بۆ ژیانی ڕووەك كەمدەكاتەوە، ڕەگی ڕووەكەكان ئاوی كۆگاكراویان لەدەستدەدەن‌و ئەمەش وا دەكات توانای مانەوەیان لە ژیان لەدەستبدەن.
3- خۆخواردنەوەی خاك‌و ڕاماڵینی: كەمبوونەوەی ڕووەكی سروشتی دەبێتە هۆی ڕاماڵرانی خاك لە شوێنی خۆی، خۆخواردنەوەی خاكیش كۆتا هەنگاوی داتەپینی بەردەوامی خۆڵە.
4- ڕوودانی كارەساتی سروشتی: لە دۆخی بەبیابانبووندا زەوی زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە ڕووبەڕووی لافاو و گێژەڵووكە ‌و پیسبوون دەبێتەوە.
5- پیسبوونی ئاو: هەندێكجار بەهۆی خۆڵبارین‌و میكرۆبی نێو هەواوە سەرچاوەكانی ئاو پیس دەبن، هەروەك چۆن ڕووەك ڕۆڵێكی سەرەكی لە پاكبوونی سەرچاوەكانی ئاودا دەبینێ، كەواتە بەبێ بوونی ڕووەك پیسبوونی ئاو ڕوودەدات.
6- برسێتی‌و هەژاری: بەهۆی وشكەساڵی‌و لەدەستدانی خاكی بەبەرهەم، دانیشتووان هەژار ‌و هەروەها ئاژەڵەكانیش لاواز ‌و برسی دەبن‌و زۆرێكیان لەنێودەچن.
7- كۆچی بەكۆمەڵ: بەدرێژای مێژوو، بەبیابانبوون جووڵێنەری سەرەكی كۆچی مرۆڤەكان بووە.
8- مەترسی لەبەینچوون: زۆرێك لەو بوونەوەرانەی لە زەوی بەپیت‌و بەبەرهەمدا دەژین بەهۆی بەبیابانبوون‌و گۆڕانی سیستمی ژینگەییەوە لەبەیندەچن.
9- نەخۆشییە گواستراوەكان: بەهۆی كۆچی دانیشتووان‌و تێكەڵبوونی زیاتری خەڵكەوە كە یەكێكە لە دەرهاویشتەكانی بەبیابانبوون، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و هەروەها نەخۆشییە گواستراوەكانی دیكەش بڵاودەبنەوە.

هۆكارەكانی بەبیابانبوون..

دوای زانینی زیانەكانی بەبیابانبوون، پێویستە هۆكارەكانی دروستبوونیشی بزانین، بەشێوەیەكی گشتی زیاتر بەهۆی ئەم هۆكارانەوە دیاردەی بەبیابانبوون دروست دەبێت:
ـ زیادەڕەوی لە لەوەڕاندند، لەدەستدانی ڕووەكی سروشتی،لەناوبردنی دارستانەكان
ـ چڕی دانیشتووان لە ناوچەیەكی،دیارییكراوی زەویدا،گۆڕانی كەشوهەوا،برسێتی‌و هەژاری‌و ناسەقامگیری سیاسی،وشكەساڵی
هۆكاری سەرەكیی ئەو دیاردەیەیش، بریتییەلە چالاكییەكانی مرۆیی و بارگۆڕانەكانی ژینگەیی.
بەبیابانبوون چییە: بەبیابانبوون بۆیە ڕوودەدات، چونكی سیستمی ژینگەیی زەوییە وشكەكان، كە زۆرتر لە سێیەكی جیهانی گرتووەتەوە، بەرەوڕووی خراپ بەكارهێنان و زۆر بەكارهێنان و بەكارهێنانی نەگونجاو، بووەتەوە.
هەروەك دەگونجێت هەژاریی، ناسەقامگیریی سیاسیی، لابردنی دارە بڕاوەكان، ئاژەڵداریی زۆر و خراپ ئاودان، ببنە هۆكاری ئەو دۆخە.
لەرۆژی 17ی حوزەیران جیهان بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕێت و، هۆشیاریی گشتیی بەهێزتر دەكرێت و، هەوڵە نێودەوڵەتییەكان، بەرز دەنرخێنرێن.

هەرێمی كوردستان و بەبیابانبوون.

بەداخەوە ماوەی چەند ساڵێكە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی گەرمیان و بەشێك لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاردەی بەبیابانبوون بونی هەیە، وێڕای ئاگاداركردنەوەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار و بەستنی كۆڕ و سمینار لەو ناوچانە، بەداخەوە حكومەت هیچ گرنگییەكی بەو گرفتە نەداوە هەر ئەوەشە وای كردووە، ئەو مەترسییە ساڵانە ڕوو لە زێادبوون و فراوان بوون بكات.

 

ئامادەكردنی: رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

ژینگە

حوزەیرانی ڕابردوو گەرمترین مانگی سەدە و نیوێكە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشوهەواری جیهانی كە ئیدارەی نیشتمانی ئەمریكا بۆ كەشوهەوا بڵاویكردووەتەوە، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو گەرمترین مانگ بووە لە ماوەی 140 ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیراندا 1.71 زیادیكردووە بەپێی تۆماری پلەكانی گەرمی لە سەدەی بیست و كە زۆرترین تێیدا 59.9 پلەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا و ناوچەی هاوای و كەنداوی مەكسیك لە گەرمترین ناوچەكان بوون لە مانگی ڕابردوودا.

هەروەها پلەكانی گەرما لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و باكوری ئیسپانیا بەرزبوونەوە و 18 پلەچووە سەرووی پلەی ئاساییەوە و لە فەڕەنسا پلەی گەرمی گەیشتە 46 پلەی سەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. ئاگر لە قەرەداغ كەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری شارۆچكەی قەرەداغ ئاگر كەوتووەتەوە و تائێستا 3 دۆنم پوش و پاوان سوتاون.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەبێ هیچ كەرەستەیەكی پێویست سەرقاڵی كوژانەوەی ئاگرەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا نوسراوە، كە تائێستا 3 دۆنم پوش و پاوان سوتاون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە سیتەك و هەواری شار (15) دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆكاری ئاگركەوتنەوە لەسنوری سیتەك و هەواری شار (15) دۆنم پووش و پاوان سووتان، هاوكات پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت: “توانرا هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن، كە تۆمەتبارە بەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە” .

عمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سنوری گوندی (بناویلە) ی سەر بە سیتەك ئاگرێك كەوتەوە، كە بووە هۆی سووتانی نزیكەی (٧) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

وتیشی، “توانرا هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن، كە تۆمەتبارە بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە”.

ئاشكراشی كرد، لە لایەكی ترەوە بەهۆكاری شۆرتی كارەبا لە هەواری شار ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەهاوكاری بەرگری شارستانی توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ڕاشیگەیاند، زیانی ئاگرەكە سووتانی (8) دۆنم پووش و پاوان بووە و هەروەها (500) دار سنەوبەر زیانیان پێگەیشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان