ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە لە چەند وانەیەکدا نمرە دەبەخشێتە خوێندکاران

خەڵک-ئارام سەردار

وەزارەتى پەروەردە دەرەنجامى ئەو بڕیارانەى ڕاگەیاند، کە لیژنەیەک پێکهێنرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر وانەکانى بیرکارى و کوردى و عەرەبى.

شۆڕش غەفورى، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لەدواى هەڵبژاردنەکان گەورەترین پڕۆسەیە کە نزیکەى ٢٥٠ هەزار خوێندکار و مامۆستا و سەرپەرشتیار بەشدارى تێدادەکەن، خۆشبەختانە ئەمساڵ

پێشکەوتنى باشى بەخۆیەوە بینى لەگەیاندنى پرسیارەکان و چاپ و جۆرى پرسیارەکان و دانانى وەڵامى نموونەیى و گرەنتى وەڵام، تاوەکو چاپکردنى لاپەڕەى سۆما بۆیەکەمجار بە ٢٦ جۆرى پرسیار چاپ بکرێت، بۆ ئەوەى دادپەروەرى دروست بێت و کێشەى ڕێژەى گزى کردن کەم ببێتەوە.

بەداخەوە هەندێ کەس لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرپرسانە مامەڵە ناکەن و واناکەن لەپڕۆسەیەکى وەهادا دەروونى خوێندکاران جێگیربێت و بشڵەژێنن، ئەمەش بۆ مەرامى بەدەست هێنانى پارەبووە بەبڵاوکردنەوەى هەندێ هەواڵى ناڕاست لەسەر ئەزموونەکان، هەروەها بەشێک لەمامۆستایانى وانەى تایبەتیش کە ژمارەیان زۆر کەمە لەڕێگەى لایڤەوە هەندێ قسەیان لەسەر ئەزموونەکان کردووە.

لاى خۆشیەوە سامان سیوەیلى، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەتاقیکردنەوەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى ١١٥هەزار و ٩٤٥ خوێندکار و لەتاقیکردنەوەى پۆلى ٩ى بنەڕەتیش ١١٨ و ٣٨٣ خوێندکار بەشداریان کرد لەتاقیکردنەوەکان، هەروەها لەڕێگەى ٢٧ هەزار مامۆستا و بەڕێوەبەرى هۆڵ و سەرپەرشتیار چاودێرى پڕۆسەکەیان کرد.

دەشڵێت، “چەند دەنگۆیەک دروست بوو لەسەر ماددەکانى عەرەبى و کوردى و بیرکارى، لەسەر داواى وەزیرى پەروەردە لیژنەیەک پێکهات بۆ دیراسەکردنى سەرجەم سەرنجەکانى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەکان، هەر هەمووى لێکۆڵینەوەى لەسەر کراوە و بەچەند ئەنجامانێک گەیشتن و چەند بڕیارێکیاندا، بۆیە خوێندکاران و کەسوکاریان دڵنیا دەکەینەوە لەبەرژوەندى ئەوان دەبێت هەر بڕیارێک.
سەبارەت بەبڕیارەکانیش ئەوە دەخاتەڕوو، لەوانەى کوردى پرسیارى ١٤ ڕاى جیاوازى لەسەرە بۆیە دوو نمرە دەدرێت بەخوێندکاران، لەبارەى پرسیارى یەکەمیش لەهەمان بابەت، دوو وەڵام راست دادەنرێت کە بریتین لە وەڵامى D و B هەر وەڵامێک دیارى کردبێت، ئەمەش دوو نمرەى پێدەدرێت، خۆشبەختانە لەسەرووى هەزار خوێندکار ١٠٠ نمرەى هێناوە لەکوردى.

سەبارەت بەوانەى بیرکارى “وتى” هەندێ گلەیى هەبووە، زیاد لە هەزار و ١٠٠ خوێندکار ١٠٠ نمرەیان لە وانەى بیرکارى هێناوە، هاوکات لە وانەى عەرەبى کە هەندێ تێبینى لەسەر بووە، لە پرسیارى ١٥ و ٣٧ لەگروپى A دوو نمرە دەبەخشرێت بەخوێندکار بەهەرجۆرێک وەڵامیان دابێتەوە، هەروها لە پرسیارەکانى ٢ و ٢١ وەڵامەکانى A-B بەڕاست دادەنرێت هەروەها پرسیارى ٢٣ A-D بەڕاست دادەنرێت، بۆیە هەریەکێک لەم وەڵامانە دیارى کرابن ئەوا دوو نمرەیان پێدەدرێت، بۆیە بەدەر لەمە پڕۆسەکە بەسەرکەوتووى بوو، بەزووترین کات ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین و داواکارین خوێندکارانیش هیچ نیگەرانێکیان نەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕێکارى پێوست بەرامبەر هەرکەسێک دەگیرێتە بەر ئەگەر پڕوپاگەندەیەکى بڵاوکردبێتەوە، یاخود هەوڵى دابێت ئامێرى هێنابێت، لەسلێمانى ٣ تۆمەتبار دەستگیرکران و دران بەدادگا کە ٣٠٠ ئامێریان هێنابوو بۆ فرۆشتن.

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=423788735138897&id=245947572134177

 

کوردستان

هەپەگە؛لە هەفتانین و خواكورك و دێرسیم چالاكییان ئەنجامداوە و سێ سەرباز كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتانین خواكورك و دێرسیم لەگەڵ گەریلاكانی یەژاستار دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەفتانین خواكورك و دێرسیم لەگەڵ گەریلاكانی یەژاستار دژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامداوە و سێ سەرباز كوژرا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە :
هەفتانین
گەریلاكانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٣:٥٠ خولەكی دوانیوەڕۆ، دژی سوپای تورك لە گردی شەهیدان چالاكیی نیشانشكێنیان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا سەربازێك كوژرا.

خواكورك
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیان، هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیا-دا، لە گردی شەهید دەروێش دژی سوپای داگیركەری تورك چالاكییان ئەنجامدا، لە چالاكییەكەدا مۆڵگە و حەشارگەی دووژمن كرانە ئامانج، بەڵام ژمارەی كوژراو بریندارەكان ڕوون نەبووەتەوە.

دێرسیم
سوپای داگیركەری تورك لە نزیك گوندی چاكماكلی لە ناوچەی خۆزاتی دێرسیم بارەگایەك دروست دەكات، گەریلاكانی یەژاستار ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی دژی پاسەوانانی بارەگاكە چالاكییان ئەنجامدا، لەم چالاكییەدا دوو سەربازی دووژمن كوژران و دووی دیكەش برینداربوون، یەكینەكەمان بە سەلامەت گەڕایەوە شوێنی خۆی.

هێرشی ئاسمانیی
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیركەری تورك، ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٠٠ی بەرەبەیان ناوچەی خانتوری هەفتانین، ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە ناوچەی بەكتۆریا و هەروەها ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەش كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی شەو گردی ئامێدی لە ناوچەی ئامێدی سەربە دهۆك-یان بۆردوومانكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛دزێك دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەریشی بەكارهێناوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون كەسێكیان دەستگیركرد ، كە تۆمەتبارە بە دزینی 2 ماتۆڕسكیل، دەشڵێت،”لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی و جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید گیرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەمید) دەستیان بەسەردا گیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان