ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی گۆشتی مریشك بەرزدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تا وەرزی پاییز نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە 2 هەزار و 500 دینار زیاتر نابێت، دەشڵێت: “ئەو نرخەی ئێستای پارەی تێچووەكەی نیە”.

ڕزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو نرخەی ئێستای مریشك تێچووی بەخێوكردنی مریشكێك نیە، بۆیە ئێمە نامانەوێ بەوشێوەیە بەرهەمە ناوخۆییەكانی خۆمان دابەزێت، كە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە خاوەن پڕۆژەكان، چونكە ئەوانیش وەك هەر هاووڵاتیەكی ئەم وڵاتە ڕەنج دەكێشن.

وتیشی، “ئەو نرخە كەمەی مریشك، كە ئێستا بەرزبۆتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوەیە، چونكە تا پلەكانی گەرما بەرزبێتەوە خواستی فێنككەرەوە بۆ كێڵگەكان زیاتر دەبێت، كە ئەمەش پێویستی بە پارە هەیە و تێچووەكەی زیاتر دەكات”.

ڕاشیگەیاند، ئەو نرخەی ئێستای مرشیك بەو شێوە دەمێنێتەوە تا پاییز و لەوە زیاتر بەرزنابێتەوە، بۆیە ئەتوانین بڵێین نرخی 2 هەزار و 500 دینار نرخێكی گونجاوە بۆ هاووڵاتیان و خاوەن پڕۆژەكانیش.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ 1500 دینار دابەزی ، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە نرخەكەی بۆ 2000 دینار بەرزبۆتەوە.

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 12ی‌ ئابی 2020 دابەزیەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 70 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان