ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی و ئاوی سلێمانی ڕێوشوێن دەگرنەبەر
لەگەڵ هاتنی گەرما سكچوون و ڕشانەوە بڵاودەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە سكچوون و ڕشانەوە دەگرنە بەر و بەرێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: “لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ڕێژەی سكچوون و ڕشانەوە زیاد دەكات”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی تەندروستی سلێمانی، د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەرانی ئاوی ناوشاری سلێمانی و دەورووبەر و خۆپاراستنی سلێمانی كۆبۆوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لەكۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر هۆكارەكانی بوونی سكچوون و ڕشانەوە و گفتووگۆ لەبارەی چەند ڕێوشوێنیك كرا بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان وەك دابینكردنی ئاوێكی تەندروست، كە بگاتە ماڵان و بەدواداچوون بۆ پاك و خاوێنی سەرچاوەكانی ئاو بكرێت.

د.ڕزگار عەلی، بەرێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی وتی، “ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و زیادبوونی سكچوون و ڕشانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ئاوی سلێمانی بەهەماهەنگی هەردوولا و بەدانانی بەرنامەیەكی تۆكمە هەوڵ دەدرێت ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی سك چوون و ڕشانەوە بكرێت”.

وتیشی، “لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەگرنگیدان بە كلۆر كرا لەگەڵ ئەو ڕێژە پێویستەی دەكرێتە ئاوەوە و لەژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستن بێت و هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتیەكانی ئاودا هەبێت”.

کوردستان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 39 تووشبووی نوێ لە ناوچەكانی باكوری سوریا تۆماركراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تۆماركراون كە زۆرترینیان لە قامشلۆ 9 تووشبوو، حەسەكە 17 تووشبوو و لە شارۆچكەی گركێ لەگی-یش 4 تووشبوو تۆماركراون.

ئاشكراشیدەكات، دوو تووشبووی كۆرۆنا لە كۆبانی گیانیان لەدەستداوە و 7 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و 398 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە..
خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەستیپێكرد

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ شەممە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری سلێمانی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە شوێنی خۆپیشاندانەكەدا وتی: خۆپیشاندەران لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان سازكردووە و خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆپیشاندەران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە ماوەی چەند مانگە پێیان نەدراوە لەگەڵ دابەشكردنی موچە مانگانە لە كاتی خۆیدا.

ناڕازییەکان کە مامۆستایان ڕابەرییان دەکەن لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەتەوە و دروشمی جۆراوجۆر دەڵێنەوە.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەڕێپێوان بەڕێبکەون بۆ بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و لەوێ بەیاننامەی خۆیان بخوێننەوە و تێیدا کۆی داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو و هەنگاوی دواتریان ئاشکرادەکەن.

هاوكات لە شاری كەلار و كۆیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی شارەكانیاندا كۆبوونەتەوە.

هاوكات بڕیارە لە شاری هەڵەبجە و رانیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
زانیاری نوێتر…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان