ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“كۆكردنەوەی هێزی پێشمەرگە لەژێر چەتری مەرجەعێكدا مومكین نییە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، زەحمەتە لەژێر چەتری مەرجەعیەتی و فەرماندەیەكدا هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخرێنەوە.

بەپێی پڕۆژەیەكی ئەمریكی و بەریتانی و ئەڵمانی، هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە، ئەمەش لەكاتێكدایە تا ئێستا جگە لە حزبی سۆسیالیست، یەكێتی و پارتی بە هەزاران هێزی سەربازییان هەیە و بێ گوێدانە حكومەت، خۆیان جوڵە بە هێزەكانیان دەكەن.

قادر ڕەزگەیی، ئەندامی پێشووی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەو یەكە سەربازییانەی ئێستای پێشمەرگە و فەرماندەكان لە ڕووی مەعنەوی و مادییەوە، هەروەها لە ڕووی جۆری ڕێكخستن و ئەو مێژووەی لە ڕابردوودا هەبووە و بە لەبەرچاوگرتنی بونیادی هەردوو هێزەكە، یەكخستنەوەیان ئەركێكی قورس دەبێت.

وتیشی، “ئەگەر ئیرادەی سەربازیش هەبێت، ئەو هێزە سەربازییەی ئێستا هەیە دەرفەتی یەكخستنەوەیان نییە، بەشێوەیەك هەموویان لەژێر یەك چەتر و یەك مەرجەع و فەرماندەدا كۆببنەوە، كە ئەو مەرجەعە بتوانێت بەشێوەیەكی نیشتمانیانە ئاڕاستەی ئەو هێزە بكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەركێكی زۆر قورسە و بەو كەرەستەیەی ئێستا خەریكە بڵێم مومكین نییە بتوانرێت هەموو جیاوازییەكان ڕابماڵێت، هەرچەندە تەئكید لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكەینەوە، كە ئامانجە گەورەكەیە.

کوردستان

سلێمانی.. هاووڵاتیان و شۆفێرانی شارباژێڕ ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، دانیشتووانی شارباژێڕ لە داخستنی پردی شاخەسوور ئاگاداردەكاتەوە.

ئەندازیار (كارمەند ڕەحیم)، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، شۆفێران و دانیشتووانی شارباژێڕ ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵدەستێت بەنۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێكەوتی 20/10/2019 بۆ ماوەیەكی نادیار ڕێگاكە دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان