ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی هەڵوێستی لەسەر لەكارلادانی عادل عەبدولمەهدی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا هەڵوێستی فەرمی حزبەكەی سەبارەت بە دەنگۆی لەسەركارلابردنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت: “سەرۆك وەزیران لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و پشتیوانی دەكەین”.

محەمەد شاكر، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی بۆ (بغداد الیوم) ئاماژەی بەوەكردووە، كە عادل عەبدولمەهدی لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و ئەوەش وامان لێدەكات، كە بەردەوام بین لە پاڵپشتی كردنی.

ڕاشیگەیاند، پێویستە لەسەر هەردوو كوتلەی بنیاتنان و چاكسازی بەردەوامبن لەسەر پاڵپشتی كردنی سەرۆك وەزیران تا كۆتایی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەرنامەی حكومەت تا ئێستا جێبەجێ‌ نەكراوە و كەموكوڕی هەیە، بەڵام هەمووان دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو كەموكوڕییە هەڵبگرن و لەناویشیاندا لایەنە سیاسییەكان، كە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكان و بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە، كە سەرۆك وەزیران چەند جارێك هاتە پەڕلەمان و ناوی پێشكەش كرد، بەڵام لایەنەكان دوایانخستووە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە عەبدولمەهدی سەركەتوو نابێت ئەگەر لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە پشتیوانی نەكرێت، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی كردنی، چونكە ئێمە بە كەسێكی شیاوی دەزانین.

ماوەیەكە بەهۆی چارەسەرنەبوونی كێشەی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان و مانەوەی چەند وەزارەتێك بە بەتاڵی چەند فراكسیۆنێكی پەڕلەمانی ڕەخنەكانیان بۆ سەر سەرۆك وەزیرانی عیراق چڕكردۆتەوە و هەڕەشەی وەرگرتنەوەی متمانەی لێ‌ دەكەن و هاوكات هەندێك لە میدیاكانیش باس لەوەدەكەن، كە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ هەوڵی گەڕانەوە بۆ سەر كورسی دەسەڵات دەدات.

کوردستان

سلێمانی.. هاووڵاتیان و شۆفێرانی شارباژێڕ ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، دانیشتووانی شارباژێڕ لە داخستنی پردی شاخەسوور ئاگاداردەكاتەوە.

ئەندازیار (كارمەند ڕەحیم)، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، شۆفێران و دانیشتووانی شارباژێڕ ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵدەستێت بەنۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێكەوتی 20/10/2019 بۆ ماوەیەكی نادیار ڕێگاكە دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان