ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

خۆبەکەم زانی و خۆبەگەورەزانی دەروونی چیە؟

خێزان
بۆ تێگەشتن لەنەخۆشی دەروونیەکانی خۆ بەزلزانینین و خۆبەکەم زانین پێویست بەوە دەكات سەرەتا بۆ دەروونساغی بگەڕێینەوە، چونکە ئەو چەمكانە پێچەوانەی یەكترن، دەكرێت بەهۆی یەكێكیانەوە لەویتریان تێبگەین. هەر كات توانیمان ئەو خەسڵەتانە دیاری بكەین كە لەیەكێكیاندا هەیە، مانای وایە لایەكمان ناسیوە، بۆ ناسینی ئەویتریش تەنها ئەوەندەمان ماندوو بوون دەوێت، تا دڵنیا دەبین لەوەی هەمان ئەو خەسڵەتانەی لەدژەكەیدا هەیە، لەو دا نییە.

ــ هەردوو چەمكی خۆبەكەمزانین و خۆبەزلزانین نەخۆشی دەروونین و هاوكێشەكەیان جودایە. ئەم دووانە دوو ڕووی یەك دراون. واتا یەك ناوەڕۆكن و لەدوو فۆرمی جیاوازدا خۆیان دەخەنەڕوو لە کەسەکەدا .

↩ فۆڕمی یەکەم : ـ خۆبەكەمزانینی دەروونی

ــ ماكی شاراوەی ئەویترەو نابینرێت و بەر لەوی دی بەماوەیەكی درێژ، ڕەفتارێكی بینراوی هەست پێكراو بووە. بەڵام بۆ ئێمەی سەرنجدەر، خۆبەكەمزانین و خۆبەزلزانین لەكەسێتی مرۆڤێكدا، هاوزەمانی یەكترنین.

ــ هەر كەسێكی ئاسایی لەژیانی ڕۆژانەیدا، ڕێكەوتی ڕەفتاری گەلێك مرۆڤی خۆبەزلزانی كردووە. كەمجار ئاگامان لەهەستی خۆبەكەمزانینی ئەو كەسانەیە. چونكە خۆبەزلزانین ڕەفتارەو تێبینی دەكرێت، خۆبەكەم یان بەهیچ زانینیش هەستێكەو لەناخدایە و ئاستەمە بەدی بكەین ئەگەر؛ ئاگامان لەڕابردووی ئەو كەسانە نەبێت یان بۆ شیكاری كەسێتییان بەوردی نەگەڕێینەوە.

هەموو كاتێك خۆبەكەم یان بەهیچ زانین، لەنیشانەو مۆرێكی جەستەییەوە سەرچاوە ناگرێت كە پەیوەست بێت بە نەبوون یان ناتەواوی هەستێك یان ئەندامێكەوە. لەزۆربەی حاڵەتەكاندا بۆ گرێیەكی دەروونێ نەستیی دەگەڕێتەوە كە خاوەنەكەی بێئاگایە لێی. ئەو گرێیەش لەناخی كەسەكەدا هەردەم لەكەفوكوڵدایەو بۆ دەرفەتێكی گونجاو دەگەڕێت تا لەڕەفتار یاخود هەڵوێستێكی پەسەندی كۆمەڵایەتیدا، خۆی بەیان بكات.

ــ ئەگەر ژینگەیەكی لەبارەیش دەستەبەر بوو، ڕەنگە ئەو هەستی خۆ بەكەمزانینە بەداهێنانێك یان هیچ نەبێت بەسەركەوتنێك، قەرەبوو بكاتەوەو ئەو گرێیەش كۆتایی پێبێت. ئەمەیان حاڵەتە پۆزەتیفەكەیەو بەبەرژەوەندی كۆمەڵ دەگەڕێت. زۆرێك لەو كەسانەیتر كە لەناخەوە خۆیان بەكەم یان بەهیچ دەزانن، هەلومەرجی بابەتی؛ ژینگەیەكی لەباری بۆ دەستەبەر نەكردوون تاكو ئەو هەستەیان تێپەڕێنن و بەئاراستەیەكی تردا بیبەن و دواجار شتێك بەرهەم بهێنن كە بەكەسانیتر نەكرابێت. بۆیە قەرەبوو كردنەوەكە هەر لەئەندێشەو هزردا دەمێنێتەوەو ئەگەر هاتیشەدەرەوە ئەوا ئاراستەیەكی نادروست وەردەگرێت و وای لێدێت: خودی خەیاڵیی جێگای خود واقیعی بگرێتەوە. ئاشكرایە خودی خەیاڵیی ئەو هزرو ئەندێشانەیە كە ئاواتەخوازین بەدی بهێنین و مەرج نییە بۆمان بەدی بێت. بەڵام خودی واقیعی توانای دەروونی و عەقڵی و جەستەییمانەو ئەوەیە پێمان دەكرێت و لەكردنیان، گومانێكمان نییە. بۆیە لەبارە نێگەتیڤەكەدا هەستی خۆبەكەمزانین درێژ مەودایەو وا لەخاوەنەكەی دەكات كە لەئەندازەی ڕاستەقینەی خۆی، تواناكانی مەزنتر بێتە پێش چاوی و كەسانیتریش بە كەم یان هیچ، ببینێت.

↩فۆرمی دووەم :ـ خۆبەزلزانین دەروونی

ــ کەسی خۆبەزلزان لەڕابردوودا ئەو منداڵە نازدارە بووە كە ڕۆژێك لەڕۆژان دڵی نەشكاوەو چی خواست بێت، دەمودەست بۆی دابین كراوە. هەر چییەك بەخۆی نەكرا بێت، كەسانی دەوروبەری بۆیان كردووەو هەردەم جێگای بایەخ و سەرنجی گەورەكانی بووە. لەو ڕەوشە پەروەردەییە نادروستەدا بەجۆرێك گۆشكراوە كە لەگەورەیشدا پێیوابێت لەهەموو كەسێك گرنگترو گەورەترەو دەبێت وەك جاران هەمووان، ملكەچایەتی و گوێڕایەڵی و بچوكی بۆ بكەن.

ــ لەواقیعی ژیانیشدا وەكو كەسانی ئاسایی، توانایەكی نییە تا بسەلمێنێت. ژیانی لەسەر شكستی دوای شكست بنیاتناوەو لەو دۆڕاندنانەدا هەرگیز خۆی بەگوناهبار نەزانیوەو هەموویانی خستۆتە گەردنی كەسانیترەوە. لەئەندێشەی خۆیدا زۆر گەورەیەو هەموو كارێكی پێدەكرێت و گاڵتەی بەخەڵكیتر دێت. هەمیشە دەیەوێت ئەو گەورەییەی بەكردەوە بسەلمێنێت بەڵام بچوكترە لەوەی كە لەخەیاڵیدایە. لەسەرەتای هەموو هەوڵێكیتردا، سەرلەنوێ و جارێكیتر شكست دەهێنێتەوە. كە لەبوارێكدا دەدۆڕێت، پەلاماری بوارێكیتر دەدات. لەو بڕوایەدایە ئەوە خەڵكانیترن ڕێ لەسەركەوتنی ئەم دەگرن. ئەو خۆی ناناسێت و نازانێت كە لەڕاستیدا هیچ نییە، بەڵام لەهەوڵی ئەوەدایە ناوەڕۆكی خەیاڵیی خۆی بكات بەواقیعێك یان بەكارێك كە كاری ئەو نییە.

ــ كەسێك كردەوەی هیچ بێت، بەقسەی خۆی نابێت بەشت… بڕیارو فرمانی هیچ كەسێكیش ناتوانێت كەسێكی بچوك، گەورە بكات. ڕەنگە لەملاوە گەورەكردن لەولاشەوە قسەو زیادڕەوییەكانی كەسەكە، بۆ ماوەكی سنووردار خەڵكانێك بخەڵەتێنن. چونكە زۆرێك لە خەڵكی لەبری چاو… بەگوێچكەیان شت دەبینن

ڕۆژنامەنووس و دەروونناس : شــوانــە حــســن ابوبکر

Rawezh

ژیاندۆستی

٩ بەکارهێنانی مۆز بۆ پێست کە زۆر سوودت پێدەگەیەنێت

خێزان

مۆز زۆر سوودی هەیە بۆ جوانكاریی، بە شێوەیەك ناویان ناوە “میوە ئاڵتونییەكە” بە هۆی ئەو هەموو سوودەوە كە هەیەتی بۆ تەندروستی لەش و پێست، هەروەها زۆر باشە بۆ نەهێشتنی زیبكە و وشكنەبوونەوەی پێست.

-مۆز ماددەی دژە بەكتریای تێدایە و دەتوانیت بیخەیتە سەر دەموچاوت بۆ چارەسەركردنی زیبكە، یان لەگەڵ شیر و شۆفاندا تێكەڵی بكەیت و بیدەیت لە دەموچاوت.

-مۆز زۆر بەسودە بۆ كێشەی وشكبوونەوەی چاوەكان، چونكە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، لەبەر ئەوە هەموو ڕۆژێك مۆزێك بخۆ.

-مۆز ڕەنگێكی پەمەی دەبەخشێت بە پێستت، دوو مۆز بدە لە پێستت و دوای 20 خولەك بیشۆ.

-مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و پۆتاسیۆم بۆیە پێست نەرم دەكات، و دەتوانیت لەگەڵ شەكری كوتراودا تێكەڵیانبكەیت و وەك كرێم بیدەیت لە دەستەكانت.

-بۆ پێستی چەور تێكەڵكردنی مۆز و شیر و شەربەتی لیمۆ زۆر بەسوودە بۆ پاككردنەوەی پێستی دەموچاو.

-یەكێك لە سوودەكانی مۆز ئەوەیە كە پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە، جا چی بە هۆی خواردنییەوەبێت یان ئەو گیراوانەی كە مۆزی تێدایە و دەدرێت لە دەموچاو.

-مۆز هەروەها بۆ پێستی وشك باشە، دەتوانیت گیراوەی مۆز و هەنگوین بۆ ماوەی 15 خولەك بدەیت لە دەموچاوت، دەتوانیت هەمان گیراوە بدەیت لە پێستی سەرت بۆ چارەسەری كێشەكانی قژی وشك.

-توێكڵی مۆز گرنگە بۆ چارەسەركردنی جێگای برین و زیبكە، چونكە پێستت هێمن دەكاتەوە و ڕۆشنییەكی سروشتی پێ دەبەخشێت.

-خواردنی مۆز نەك تەنها بۆ پێستت بەڵكو زۆر سودی هەیە بۆ تەندروستیت بە گشتی، سەرچاوەیەكی گرنگی وزەیە بە تایبەت بۆ ئەو كاتانەی زۆر هیلاكیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تایبەتمەندیەکی کچی پاریس کە وادەکات زۆر جوان بن!

خێزان

كچانی فه‌ڕه‌نسی به‌ جوانی و روخساره‌ سروشتیه‌كه‌یان ناسراون، هه‌ر بۆیه‌ زۆركات له‌ جوانیی و شیكپۆشیدا به‌ نمونه‌ ده‌هێندرێنه‌وه‌، ئه‌م خاڵانه‌ی خواریشه‌وه‌ گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن كه‌ لای كچانی فه‌ڕه‌نسا باوه‌ و نهێنی جوانیانه‌:

-كچانی فه‌ره‌نسا حه‌ز به‌ مكیاجی تۆخ ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌ساسی ده‌موچاویش ناكه‌ن تا پێستیان به‌ سروشتی بهێڵنه‌وه‌.

-به‌بێ لێكردنه‌وه‌ی میكیاج و به‌كارهێنانی كرێمی شێداركردنه‌وه‌ی پێست شه‌وانه‌ ناچنه‌ جێگاوه‌.

-له‌ میكیاجدا گرنگی زۆر به‌ چاویان ده‌ده‌ن و ماسكه‌را ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بۆیه‌یه‌كی لێوی سور، كه‌ روخساریان جوان ده‌رده‌خات.

-بۆیه‌ بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی قژیان به‌كار ناهێنن، مه‌گه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی تاڵه‌ سپیه‌كان نه‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌مترین كات موجه‌فیفه‌ به‌كارده‌هێن و پشت به‌ رێگای سروشتی  ده‌به‌ستن بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژیان له‌ پاش شۆردن.

-له‌ فه‌ره‌نسا خانمان شه‌یدای بۆنی خۆشن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بۆنانه‌ی كه‌ بۆنی فانیللا و گوڵی سروشتی دروستكراون.

-ئاو زۆرده‌خۆنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێستی روخساریان به‌ گه‌شاوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.

-ماسكی سروشتی بۆ روخساریان زۆر به‌كارده‌هێنن، به‌تایبه‌تیش له‌ رێگای به‌كارهێنانی هه‌نگوین و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ و لیمۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ڕێگایەکی سەریر لەکۆندا بۆ جوانکاری بەکار هاتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سەریرە کە لەکۆندا بۆ جوانکاری بەکار هاتووە:

– ڕەشکردنی ددان بۆ جوانکاری لە سەدەی ١٨ دا بەکار دەهات، چونکە نیشانەی دەوڵەمەندی بوو بەو پێیەی دەتوانن شەکر و شیرینی بخۆن.

 

– هەندێک لە کچان چەند پەراسویەکی خۆیان لادەبرد بۆ ئەوەی کەمەرێکی باریکیان هەبێت

– لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان، ستایلی سەر و سەمەرەی قژ بوونی هەبووە.

– لەکۆندا بۆ جوانکاری دەچونە ناو قوڕەوە

– لەسەدەکانی ١٨ میز بۆ سپیکردنەوەی ددان بەکاردەهات، ئەمەش کاریگەری هەیە چونکە میز ماددەی ئەمۆنیایی تێدایە، بەڵام شتێکی زۆر پیسە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان