ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مووچە بۆ توێژێكی دیكە دەبڕدرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
‌بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، بۆ پشت بەستن بە داتا و زانیارییەكان لە كاتی‌ دەستپێكردنەوەی‌ تەرخانكردنی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی‌ بۆ تووشبوانی‌ ئۆتیزم، هەڵمەتێكی‌ تۆماركردنی‌ ئۆتیزم دەستپێدەكات.

عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی‌ ئاگادارییەكەوە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە، 16ی‌ 6ی‌ 2019 بڵاوكرایەوە، بەشی‌ پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتمان دەستدەكات بە تۆماركردنی‌ ناو و زانیاری‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانجمان كۆكردنەوەی‌ زانیاریی‌ تەواو و ڕاست ‌و دروستە لەسەر ژمارەی‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم بۆ ئەوەی‌ بەرچاوڕوونی‌ تەواومان هەبێ لەسەر ژمارەی‌ تووشبووا‌نی‌ ئۆتیزم لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و دۆخی‌ ژیانی‌ خانەوادەكانیان، بۆ ئەوەی‌ پشت بەو داتا و زانیارییانە ببەستین لە كاتی‌ دەستپێكردنەوەی‌ تەرخانكردنی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی،‌ كە ماوەی‌ زیاتر لە 6 ساڵە ڕاگیراوە، هەروەها لەكاتی‌ كردنەوەی‌ خول ‌و ڕاهێناندا زۆر بەباشی‌ ئەو زانیارییە جێگەی‌ سود دەبن بۆ خۆمان و فەرمانگەكانی‌ تری‌ حكومەت و وەزارەت.

هاوكات لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە بەڵگەنامە پێویستەكان و شوێنەكانی‌ تۆماركردن لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاوكراونەتەوە و تیایدا داوا لە و خێزانانە كراوە، كە منداڵی‌ ئۆتیزمیان هەیە سەردانی‌ ئەو ناوەندانە بكەن بۆ پڕكردنەوەی‌ فۆڕمەكە و تۆماركردنی‌ منداڵەكانیان.

دەقی‌ ڕاگەیەنراوەكە:
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانیەوە بۆ ئەو خێزانانەی‌ منداڵی‌ (ئۆتیزم)یان هەیە
بەمەبەستی‌ كۆكردنەوەی‌ داتاو زانیاریی‌ پێویست لە سەر منداڵان و تووشبوانی‌ ئۆتیزم و خانەوادەكانیان لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و سودوەرگرتن لەو زانیاریانە بۆ دانانی‌ بەرنامەو پلان و دەركردنی‌ بڕیارو ڕێنمایی‌ نوێدا، بەشی‌ پلان و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی‌ گشتیمان ئاگاداری‌ ئەو خێزانانە دەكاتەوە كە تووشبوی‌ خودتەنهایی‌ (ئۆتیزم)یان هەیە لە بەرواری‌ (١٨ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩)ەوە بۆ ماوەی‌ مانگێك سەردانی‌ لیژنەكانمان بكەن بۆ پڕكردنەوەی‌ فۆرمی‌ زانیاریی‌ بۆ منداڵەكانیان، بە ڕەچاوكردنی‌ ئەم زانیارییانەی‌ خوارەوە:

یەكەم/ بەڵگەنامە پێویستەكان و كاتەكانی‌ تۆماركردن:
١ـ وێنەیەك لە ناسنامەی‌ باری‌ شارستانی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم.
٢ـ وێنەیەك لە كارتی‌ زانیاری‌ خێزان.
٣ـ وێنەیەك لە لیژنەی‌ پزیشكی‌ یان ڕاپۆرتی‌ پزیشكی‌ كە پیشانی‌ بدات منداڵەكە ئۆتیزمی‌ هەیە.
٤ـ دوو وێنەی‌ كەسی‌ تووشبوو بە ئۆتیزم.
٥ـ كاتەكانی‌ تۆماركردن: لە ڕۆژانی‌ یەكشەممە بۆ پێنجشەممە، سەعات (8.30 بۆ 1.30).

دووەم/ شوێنەكانی‌ پڕكردنەوەی‌ فۆرم و ناونیشانەكانیان:
١ـ ناوشاری‌ سلێمانی‌ و دەروبەری‌:
أ ـ بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ كەمئەندامانی‌ سلێمانی‌‌:
ناونیشان: سلێمانی‌، گەڕەكی‌ چوارباخ، ، ژمارە تەلەفوون( ٠٥٣٣١٧٠٣٥٦ ).
ب ـ سەنتەری‌ ئۆتیزم:
ناونیشان: سلێمانی‌، گەڕەكی‌ كارێزە وشك، پشت دەزگای‌ شەهیدان، ژمارەی تەلەفۆن(٠٥٣٣٢٠٨١١٨)
ج ـ قەزای‌ دووكان:
ناونیشان: شارۆچكەی‌ دوكان، بینای‌ دایەنگەی‌ دووكان، ژمارە تەلەفوون(٠٧٧٣٦٩٩٠٥٩١).
د ـ قەزای‌ چوارتا:
ناونیشان: شارۆچكەی‌ چوارتا، بینای‌ دایەنگەی‌ چوارتا، ژمارە تەلەفوون( ٠٧٧٠٢٢١٠٢١٨).
ه – شارەدێی‌ بازیان:
ناحیەی بازیان، بینای دایەنگەی بازیان، ژمارە تەلەفۆن (٠٧٧١٤١٦٤٣٨٣).
و ـ شارەدێی پیرە مەگرون:
سەنتەری پاراستنی منداڵانی پیرە مەگرون لە ناو بینای‌ كتێبخانە، ژمارەی تەلەفۆن:(٠٧٧٠١٣٩٢٢٠١).

٢ـ بتوێن/ پشدەر:
أـ ڕانیە، بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌، گەڕەكی‌ كێوە ڕەش، نزیك ئامادەیی‌ پێنجی‌ ئازار، ژمارە تەلەفوون: (٠٧٥٠١٠٥٤٢١٥ – ٠٧٥٠١٥٢٠٧٣٧).
ب ـ قەڵادزێ: بنكەی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ و كەمئەندامان، گەڕەكی‌ ئاشتی، نزیك بنكەی ئاسایش، ژمارە تەلەفوون:(٠٧٥٠١١١٨٩٠٨).

٣ـ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ چەمچەماڵ.
ناونیشان: چەمچەماڵ، ڕێگای‌ شوان، تەنیشت مزگەوتی‌ سالار فەقێ‌، ژمارە تەلەفون: (8970013).

٤ـ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ دەربەندیخان.
ناونیشان: قەزای دەربەندیخان، نزیك شەقامی سەرەكی دەربەندیخان، پشت قاوەخانەی كلتوری، ژمارە تەلەفون:(٠٧٧٠١٥٦٣٣٥٠).

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
١٦ی‌ ٦ی‌ ٢٠١٩

کوردستان

بەرپرسێكی باڵای سوپای توركیا كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی توركیا ئاشكرای دەكەن، كە لە باكووری كوردستان بەرپرسێكی باڵای سوپای وڵاتەكەیان لە هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكەدا كوژرا.

بەپێی هەواڵێك، كە ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی توركیا بڵاویكردۆتەوە، لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكان لەنزیك گوندی بۆلوكیازی سەر بە شاری بەدلیس-ی باكووری كوردستان ڕائیدێكی جەندرمەی تورك‌ كوژراوە، سەربازێك و شۆفێرەكەشی بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكان ڕائید زافەر ئاككوش، لە فەرماندارێتی جەندرمەی شاری بەدلیس كوژراوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە كوژرانی ئەو فەرماندە سەربازییەی سوپای توركیا بەهۆی هێرشی ڕۆكێتی پەكەكەوە بوووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حەوت سەربازی تورك كوژران و برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری توركیا، ئاماژە بە كوژران و برینداربوونی حەوت سەربازی وڵاتەكەی دەكات لە پێكداهەڵپژان لەگەڵ گەرێلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری توركیا لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاند”لە پێكداهەڵپژاكاندا لەگەڵ شەڕڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان، سەربازێك كوژراو و شەشی تر برینداربوون”.

بەپێی بەیاننامەكە”پێكداهەڵپژانەكان لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیادا بوو لە هەرێمی كوردستان كە تێیدا سەربازێك كوژراوە و شەشی تر برینداربوون”.

بە بیانووی ڕاوەدونانی گەرێلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هێزەكانی سوپای توركیا بەشێوەیەكی نیمچە ڕۆژانە چەندان ناوچە لە هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن كە زۆرجار دەبنە مایەی شەهیدابوون و برینداربوونی هاوڵاتیانی كورد لەو ناوچانە، وێڕای كەوتنەوەی زیانە ماددییەكان كە بە پاوەن و سامانی ئاژەڵی دانیشتوانی ناوچەكە دەگات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سێ‌ شەقامی سەرەكی لە سلێمانی داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی كاری قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەوە سێ‌ شەقامی سەرەكی لە سلێمانی بەربەست دەكرێت و داوا لە شۆفێران دەكات ڕێگای دیكە بۆ هاتووچۆ بگرنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ناو شاری سلێمانییەوە، لەئێستادا شەقامی ئیبراهیم پاشا لەنزیك مزگەوتی سەڵاحەدینەوە بەرەو قوتابخانەی ژین بەربەستكراوە.

ئاشكراشی كردووە، لەهەمانكاتدا لەفولكەی كاوەی ئاسنگەرەوە بەرەو گۆڕەپانی زانكۆ و بەرەو شەقامی مەجیدبەگ و شەقامی ئیسكان بەربەستكراوە و لەئێستاشدا سەرجەم گۆڕەپانی دووڕیانی سەرچنار بەربەستكراوە”.

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: “داواكارین لەشۆفێران ڕێگەی بەدیل بگرنە بەر و هاوكاری تیمەكانی هاتووچۆبن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان