ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كرێكارێكی ژینگەپارێز لە ڕانیە بە تاپڕ بریندار كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە لایەن كارمەندێكی كۆمپانیایەكی پاككردنەوەوە كرێكارێكی ژینگەپارێز بڕیندار كرا، دەشڵێت: “بەهۆی سەختی برینەكەی هەواڵەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بریندارێك گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە ناوی (س، ك) تەمەن ۳٤ ساڵ، كە پیشەكەی كارمەندی كۆمپانیای گارێكس-ە لە ڕانیە و برینی چەكی جۆری تاپڕ بە جەستەیەوە هەبوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی هەواڵەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی خۆی لە كاتی كاركردن بەهۆی دەمەقاڵێ لەلایەن كارمەندێكی دیكەی كۆمپانیاكە بە چەكی جۆری تاپڕ هێرشی كراوەتەسەر و برینداری كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤۱۳ لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

بەهۆی بەفر چەند رێگایەك لە باڵەكایەتی و پشدەر داخران

خەڵک- نزارمستەفا
لەشەوی ڕابردوەوە شەپولێکی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گرتۆتەوەو تاکو ئێساش بەردەوامە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەوەش چەند ڕێگا گیراون کە هەریه کە لە ڕێگای سیدەکان -حاجی ئۆمەران-مێرگەسۆر-ڕانیە و پشدەر، باڵەكایەتی داخراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوە تاوەکو ئێستا لەقەزای مێرگەسۆر 50سم سیدەکان نزیکەی 30سم حاجی ئۆمەران 46سم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دروست نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی بۆچونی پێكهاتەكانی كورد و سوننە دروست نەبوو.

لە دیدارێكدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بارزانی باسی لەوەكردووە، لە ساڵی 2014 دا، چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیكبوونەوە، بۆیە عیراق داوای هاوكاری لە ئەمریكا كرد.

وتیشی”هێزەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاری و مەشقپێكردنی سوپای عیراق و هێزە چەكدارەكان، لە نێویاندا پێشمەرگە هاتنەوە بۆ عیراق و لەسەر بڕیاری عیراق بوو”.

سەرۆكی هەرێم هەر لە قسەكانیدا پێیوابوو، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا واقیعی و ڕاست نییە، چونكە گوزارشت لە بوچونی هەموو خەڵكی عیراق ناكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئایدن مەعروف لەگەڵ نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكھاتەكاندا كۆبوەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆبوەوە و باسیان لە كار و چالاكییەكانی ڕێكخراوەكان كرد و وەزیری هەرێمیش پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، باس لەوەكراوە لە كۆبونەوەكەدا تیشك خراوەتەسەر دوا پێشھاتەكان و كارو چالاكی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.

هەروەها نوسراوە” وەزیری ھەرێم پشتگیری و پشتیوانی خۆی دووپات كردەوە ، لەلای خۆشیانەوە نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەریەكان پیرۆزباییان بەبۆنەی دەست بەكاربونیان بۆ خواست و چەند پێشنیار و داواكاریەكیان خستەڕوو”.

ئایدن مەعروف، لە دوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری زۆربەی پێكهاتە، نەتەوە و ئاین و ئاینزا جۆراوجۆرەكاندا كۆبوونەوەی كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بڕیارە سەردانی سلێمانی و هەڵەبجە بكات بۆ هەمان مەبەست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان