ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی شارۆچكەی دەربەندیخان دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ئاوی شارۆچكەی دەربەندیخان بەهۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانەوە دەستی لەكاركێشایەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەكبەر مەحمود، بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان ئەمڕۆ دەستی لەكاركێشاوەتەوە، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی گەڕەكەكانی شارۆچكەكەدا.

کوردستان

ئموینداری یەكگرتوو: توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمانە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمانە.

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ٢٥ نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان، ڕێنماییەكانی پێغەمبەری سەروەرمان بیر دەخاتەوە (درودی خوای لەسەر بێت) كەدەفەرموێ: ( النساء شقائق الرجال، ما أكرمهن إلا كريم، وما أهانهن إلا لئيم”) توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمان و سەقەتی ئەخلاق و نزمی ئاستی نەجابەت و ڕەسەنایەتییە.

دوێنێ 25-11-2020 ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژن بوو، بەو بۆنەوە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و پەڕلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم ڕاگەیەنراویان لەو بارەوە بڵاوكردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جوتیار عادل: بەغدا پارەكە نەنێرێت بژاردەی ترمان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەكە نەنێرن، بژارەی تریان هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە. گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت”.

وتەبێژی حكومەت وتیشی:ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەهات بۆ دابەشكردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی ڕێككەوتن دەبێت لە عیراقەوە مووچەی چوار مانگی ترمان بۆ ڕەوانە بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك.. تیرۆریستێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داواكراوی تیرۆریستانی داعشی لە كەركوك ڕاگەیاند.

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە ڕاگەیەنراوێكدا، یەكەكانی دەزگاكە بە هاوكاری پۆلیسی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان لە شارەدێی ڕیازی سەر بە پارێزگای كەركوك تیرۆریستێك دەستگیربكەن كە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەبەوەشكراوە، تیرۆریستەكە لە ناوچەی ڕیازی گرووپی تیرۆریستی داعش كاری كردووە و كاری گەیاندن و دابەشكردنی خواردن و پێداویستییە پزیشكییەكان و گواستنەوەی چەكدارانی ئەو گرووپە بووە لە ناو پارێزگای كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان