ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی ئەم هەفتەیە كاندیدەكانی یەكلاییدەكاتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

بڕیارە مەسڕور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی وەزیران سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆببێتەوە، بەرپرسێكی یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی ئەم هەفتەیە ناوی كاندیدی پۆستەباڵاكانی یەكلادەكاتەوە و پێشكەش بەم كەسەی دەكات كەوا ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ.

ئازاد جۆلا ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەگشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاشكرایكرد، هیچ كێشە و گرفت لەدیاریكردنی كاندیدی پۆستە باڵاكان و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و تاوەكو پۆستەكانی دیكە نییە، چاوەڕوان دەكرێت ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەم هەفتەیەدا كۆببێتەوە و ناوی كاندیدەكانی بۆ جێگرانی سەرۆكی هەرێم و حكومەت و سەرۆكی پەڕلەمان و وەزارەتەكان یەكلابكاتەوەو ناوەكان پێشكەش بكات.

دەشڵێت “بەپێ میكانزمێكیش كە پێشتر دانراوە سی ڤی سەرجەم ئەو كەسانەش وەرگیراون كە داوایان پێشكەشكردووە بۆ پۆستەكانی وەك ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و پۆستەكانی دیكە، ئێستا هەموویان لەبانكی زانیارین و دواتر ناوەكان بەپێی سی ڤی یەكلا دەكرێنەوە، بەڵام ڕەنگە ئەم ناوانە جگە لەپۆستە باڵاكان بكەونە قۆناغی دواتر”.

کوردستان

“هاوڵاتیان و حكومەتی هەرێم ترلیۆنێك و 107 ملیاری كارەبا قەرزارن”

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەهەرێمی كوردستان 3هەزار و 580 مێگاوات كارەبا بەرهەم دێت، بەڵام خواستی هاوڵاتیان و بەفیڕۆدانی كارەبا وایكردووە نزیكە 6هەزار مێگاوات كارەبامان پێویست بێت، سەڕەڕای ئەوەش ئەگەر بێت و كێشەی سوتەمەنی نەبێت، دەتوانرێت بڕی كارەبای زیاتر بەرهەم بێنین.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمان ڕایگەیاند، لەحالەتی ئاسایی چوار تا پێنج هەزار مێگاوات خواست لەسەر كارەبا هەیە، بەڵام زستانان ئەو خواستە بۆ نزیكەی شەشە هەزار بەرزدەبێتەوە، كێشەی كارەباش بە بودجەو سوتەمەنی چارەسەر دەبێت بۆیە دەبێت ئەوانە دابین بكرێن.

وتیشی”بۆئەوەی ڕۆژانە 17 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین، لانیكەم پێویستمان بەهەزار مێگاوات كارەبای تر هەیە، بۆئەمەش 147 ملیۆن دۆلارمان پێویستە “.

ئاشكراشیكرد، هاوڵاتی و حكومەت ترلیۆنەك 107 ملیار قەرزارن، تاوەكو 1ی مانگی 11 چوار سەدو حەفتاو پێنج ملیار وەرگیراوە، ملیۆنێك و 154 هەزار بەشداربووی كارەباشمان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری كارەبا: پارەی پێویستمان هەبێت كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كێشەی پارەیان هەیە و ئەگەر پارەی پێویستیان هەبێت كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەن.

وەزیری كارەبا لە ڕونكردنەوەیەكدا لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، تا چەند ڕۆژی ڕابردوو 21 كاتژمێر كارەبایان داوە بە هاووڵاتیان و ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی زۆربوونی خواستەوە كارەبای نیشتیمانی كەمبووەتەوە و ئێستا نزیكەی 11 كاتژمێر كارەبا دەدەن.

وتیشی”12 وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبامان هەیە و كاریان پێناكرێت، ژمارەیەكیان بە كارەبای نیشتیمانییەوە نەبەستراوەتەوە”.

هەر لە قسەكانیدا وەزیری كارەبا باسی لەوەكرد، تەنها حەوت شوێنی گشتی كارەبای بەردەوامیان بۆ دابین دەكرێت، كە ئەوانیش مەرزەكان، فرۆكەخانەكان، گرتووخانەكان، فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی و چەند شوێنێكی دیكە.

هەر لە قسەكانیدا باسی لەوەكرد، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان قەرزی كارەبا نادەنەوە و پێویستە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: لە ناوچەیەكی هەرێم زیاتر لە 300 ملم باران باریوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی سەركەپكان سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 18.5 ملم باریوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێم زۆرترین باران بۆ ئەمساڵ لە ناوچەی قەرەداغ باریوە و بڕی 307.5 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان