ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) وردەكاری ئازادكردنی نەجمەدین كەریم و گەڕانەوەی ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژی 21ی مانگی ڕابردوو هەواڵی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم لە لوبنان بە تۆمەتی گەندەڵی بڵاوكرایەوە و پاشان نوسینگەی ڕاگەیاندنی ناوبراو ڕەتیكردەوە و ئێوارەی دوێنێش گەڕایەوە هەولێر و بڕیارە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ببەستێت و تەواوی ئەو دەنگۆیانەی دەربارەی دەوتران بە بەڵگەوە ڕەتبكاتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە نەجمەدین كەریم، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارێزگاری پێشووی كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی دەربارەی ناوبراو بڵاوكراونەتەوە دورن لە ڕاستییەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، نەجمەدین كەریم كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سازدەكات و بە بەڵگەوە هەموویان ڕەتدەكاتەوە.

سەرچاوەكە كە ناوەكەی لای (خەڵك) پارێزراوە ڕونیكردەوە، بابەتی دەستبەسەركردنی نەجمەدین كەریم پەیوەندی بە دۆسیەكەوە هەبووە، كە چەند ئۆتۆمبیلێك دوای 16 ی ئۆكتۆبەر، پارێزگاری پێشوو بردونی بۆ هەولێر و دواتر ڕاكان جبوری سكاڵای لەسەر نەجمەدین كەریم تۆمار كردووە، بەڵام ئەو دۆسیەیە هەرزوو یەكلای كراوەتەوە و ئۆتۆمبیلەكان تەسلیم كراونەتەوە.

وتیشی”ئەوەی ڕوويدا هەڵە تێگەیشتن بووە، چونكە ڕاكان جبوری دەمێكە سكاڵاكەی كشاندووەتەوە، چونكە ئۆتۆمبیلەكانی وەرگرتووەتەوە”.

سەبارەت بە تۆمەتی گەندەڵیش، سەرچاوەكە ڕونیكردەوە كە لە هیچ فەرمانگەیەكی سەر بە حكومەتی ئیتیحادی لە كەركوك و بەغدا، هیچ دۆسیەكی گەندەڵی لەسەر نەجمەدین كەریم ساغنەبووەتەوە و ئەوانەشی لەوبارەوە وتراون درون لە ڕاستییەوە.

نەجمەدین كەریم، لە مانگی ئەیلولی 2017 لەلایەن پەڕلەمانی عیراقەوە لە پۆستەكەی دورخرایەوە و دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ئەو ساڵەش چووە هەولێر و نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە یەكێتی پێشكەش كرد.

کوردستان

ئەمریكا دوو لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەك دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا لە چوارچێوەی هاوكارییە بەردەوامەكانی بۆ پێشمەرگە بەم نزیكانە دوو لیوای دیكە پڕ چەك دەكات و سەرجەم پێداویستیە سەبازیەكانی بۆ دابین دەكات، دەشڵێت: “لیوای 14 و 16 ئەو دوو لیوایە دەبن، كە ئەمجارە پڕ چەك دەكرێن”.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە چوارچێوەی هاوكاریەكان بۆ هێزی پێشمەرگە هەردوو لیوای یەك و دوویان پڕ چەك كرد و تەواوی پێداویستیە سەربازیەكانیان بۆ دابین كردن.

وتیشی، “وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی یەكلاكردەوە، كە ئەو پێداویستیە سەربازیانەی بڕیارە بۆ دوو لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریكاوە دابین بكرێت بۆ هەردوو لیوای 14 و 16ی وەزارەتی پێشمەرگە بێت”.

ڕاشیگەیاند، پێشتر هاوكاریەكەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە هەردوو لیوای 1 و2ی پێ پڕچە كرا و تەواوی پێداویستیەكانی بۆمان هات درانە ئەو دوو لیوایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی‌ پیرە لە ئەوروپا پۆستێكی پێ درایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بە بەدەست هێنانی 88 دەنگ لە كۆی 100 دەنگ وەك ئەندامی‌ بۆردی‌ سەرۆكایەتی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتخوازی‌ سوید هەڵبژێردرایەوە.

میدایی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە سەعدی‌ پیرە، ئەندامی مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان لەكۆنفرانسێكدا لەسوید، كە بەمەبەستی‌ دانانەوەی‌ بۆردی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتوخوازی‌ سوید ڕێكخرابوو، دەنگی پێویستی هێنا و وەك ئەندامی‌ بۆردی‌ سەرۆكایەتی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتخوازی‌ سوید هەڵبژێردرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆنفرانسێكدا دەنگدان بۆ ئەندامانی‌ سەرۆكایەتی‌ بۆردی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتخوازی‌ سوید كرا و لە كۆی ١٠٠ كەس، كە بەشداری دەنگدانیان كرد، سەعدی پیرە دەنگی ٨٨ كەسی بەدەستهێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا قەندیل بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك شاخی قەندیل-یان بۆردوومان كرد، هێشتا هیچ لەبارەی زیانەوەكانەوە نەزانراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15-11-2019 فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ ماوەی 3 كاتژمێر بۆردومانی بناری قەندیل-یان كرد.

بە پێی زانیارییەكان، هێشتا بۆردومانەكان بەردەوامی هەیە، هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەوەكانەوە ئاشكرانەكراوە.

بە بەردەوامی و بەبیانوی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەوە سوپای توركیا بۆردومانی بناری قەندیل لە باشووری كوردستان دەكات و بەهۆی بۆردومانەكانەوە زیان بەر هاووڵاتی سڤیلی ئەو ناوچانە دەكەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان