ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نزیكەی نیوەی دانیشتووانی گۆی زەوی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ڕاپۆرتێكی ئەمریكایی ئاشكرایكرد لە ساڵی 2018ی ڕابردوودا لە سەرانسەری جیهاندا سێ ملیار و 800 ملیۆن كەس ئینتەرنێتیان بەكارهێناوە كە دەكاتە نزیكەی نیوەی كۆی دانیشتووانی سەر زەوی.

بەپێی ڕاپۆرتی كۆمانیاكانی بیركینس كوڤیلد و بییرسی ئەمریكایی، ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕەكانی ئینتەرنێت بە ڕێژەی 6% بەراورد بە ساڵی 2017 زیادیكردووە.

ڕێژەی بەكارهێنەران لە ئاسیا و وڵاتانی كەناری زەریای هێمن بە ڕێژەی 53%ە، لە ئەوروپا 15% و لە كاریبی 10% و ئەمریكای باكوور 9%یە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینستگرام بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام لە ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان ژمارەی لایكی پۆستەكانی بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە.
تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكرایدەكات، بەهۆی لابردن و كەمكردنەوەی فشاری دەروونی لەسەر بەكارهێنەرانی تۆڕەكە بڕیاری لابردنی ژمارەی (لایك)مان لەسەر پۆستەكان لابرد.

وڵاتانی ژاپۆن و ئوستورالیا و ئیرلەندا و ئیتالیا و بەڕازیل لەو وڵاتانەن كە ئەو سیستمە نوێیە دەیانگرێتەوە، بابەتەكە چەند مانگێك لەمەوپێش لە كەنەدا كاری لەسەر كراوە و سیستمەكەش ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ژمارەیەك لە وڵاتانی دیكە دەست پێدەكات و چیتر بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستگرام ژمارەی لایكی پۆستەكان نابینن جگە لە خاوەنی پۆستەكە.
ئینستگرام ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارە دەروونیەیە كە لەسەر بەكارهێنەران و بەتایبەت گەنجان دروست بووە و بەهۆیە ئەو فشارە كەمتر دەبێتەوە.
میاگارلیك بەڕێوەبەری سیاسەتی فەیسبووك لە ئوستورالیا و نیوزلەندا ڕایگەیاند، ئومێدەوارم ئەم تاقیكردنەوەیە كە لابردنی ژمارەی لایكەكانە لەسەر پۆستەكان كاریگەری باشی هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی فشارە دەروونییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بارگاویکەرەوەیەکی بەهێز بەردەست دەکرێت لەگەڵ گالاکسی نۆت ١٠ دا

خەڵک

لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لە ڕاگەیاندنی نەوەی نوێی نۆت ١٠ زانیارییە دزەپێکراوەکان زیاتر و زیاتر دەبن و تەنانەت توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەش دزەی پێدەکرێت.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کامێرای مۆبایلەکە هاوشێوەی گالاکسی ئێس ١٠ دەبێت بە هەستەوەری ToF، هەروەها هەستەوەری 1/2.55 1.4μm بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵی تێدا بەکارهاتووە کە بە تەواوی ئەم هەستەوەرە لە گالاکسی ئیس ١١ دا بەدی دەکرێت.

لە ناو پاکەتی مۆبایلەکەدا بارگاویکەرەوەی ٢٥ وات بەردەستە و بەڵام دەتوانیت بارگاویکەرەوەیەکی بەهێزی ٤٥ واتی بۆ بکڕیت کە بە جیا بەردەست دەکرێت و بەتەواوی مۆبایلەکە پشتگیری دەکات بەو توانا بەرزەوە بۆ ئەوەی خێراتر باتری مۆبایلەکەت پڕبێت.

ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە دەکەوێتە ڕۆژی ٧ـی هەشتی ئەمساڵەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئاخۆ کۆمپانیا کۆرییەکە چ داهێنانێکی نوێ پێشکەش بە دنیای تەکنەلۆژیا دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Weather Now: یەکێک لە باشترین و بەهێزترین ئەپەکانی زانینی کەش و هەوا

خەڵک

ئەپی Weather Now یەکێکە لە ئەپە نایابەکان بۆ زانینی کەش و هەوا بەشێوازێکی سێ دووری بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئەپە وێنەی وێنەی زەوی و ئەستێرەکان و مانگت پیشان دەدات بە کوالێتییەکی بەرزەوە کە لە شێوازێکی زۆری ڕاستی بچێت.

ئەپەکە بەشێوازێکی ورد و بۆماوەی ١٤ ڕۆژی داهاتوو پێشبینی کەش و هەوات پێدەڵێت جگە لەوەی بەشێوازی وردتر و لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا وردی و تایبەتمەندییەکانی کەش و هەوات پێدەڵێت.

چەند تایبەتمەندییەکی ئەپەکە:
زانینی کەش و هەوا بە زۆرترین وردەکارییەوە.
زانینی ئاڕاستەی با.
زانینی ڕادەی شێ
زانینی مەودای بینین.
زانینی ئەگەری باران بارین.
جۆری هەوا.
دەست نیشان کردنی هەڵهاتنی خۆر و ئاوابوونی.

بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید کلیک لێرە بکە.
بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کلیک لێرە بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان