ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

وێنەکانی سەرۆکی کازاخستان دەبنە جێگای گاڵتە، بە فۆتۆشۆپ زۆر گەنج دەکرێتەوە

خێزان

وێنەکانی سەرۆکی نوێی وڵاتی کازاخستان دەبنە جێگای گاڵتەی ڕاگەیاندنەکان، ئەمەش پاش ئەوەی بە فۆتۆشۆپ زۆر گەنج دەکرێتەوە.

پاش ئەوەی (قاسم جومارت توكاييف) لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی (نور سولتان نزارباييف) سەرۆکایەتی وڵاتی کازاخستانی گرتە دەست، وێنەکانی بە دەستکاریەکەی زۆرەوە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاودەکرێتەوە.

سەرۆکی کازاخستان  تەمەنی ٦٥ ساڵە و ستافەکەی لە کاتی دەرکەوتنیدا هەوڵدەدەن وەک سەرکردەیەکی گەنج نیشانی بدەن، ئەوەش بۆتە مایەی گاڵتەجاری بە وێنەکانی لە ڕاگەیاندنە ئەوروپیەکاندا.

 

وێنەیەکی دەستکاریکراوی سەرۆکی کازاخستان

 

وێنەی ڕاستی سەرۆکی کازاخستان لەکاتی وەرگرتنی کارنامەی کونسوڵی ئەمریکا لەو وڵاتە

وێنە دەستکاریکراوەکە لە ڕاگەیاندنەکانی کازاخستان

لێرە جیاوازیەکەی ببینە

چەند وێنەیەکی دیکەی بە دەستکاریکراویی

هەواڵەکان

دەشنێ موڕاد نزا دەکات بۆ ئەوەی شوو بکات

خێزان

خانمە هونەرمەند دەشنێ موارد لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامەکە نزا دەکات بۆ ئەوەی شوو بکات.

دەشنێ موڕاد لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامەکەدا نزا دەکات و دەڵێت”یاڕەبی شوو بکەم و چوار پێنج منداڵیشم هەبێت”

پێشتریش دەشنێ موارد لە پرۆگرامێکی دیکە ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئەوەی بەناوبانگە، هیچ کوڕێک لێی نزیک نابێتەوە و دوای پەیوەندی لێناکات.

دەشنێ موڕاد لە ساڵی ١٩٨٦ لە دایک بووە و یەکێکە لە خانمە ڕاگەیاندکار و هونەرمەندە دیارەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پێشانگایەکی جیاواز لە شاری سلێمانی کرایەوە

خێزان

هونەرمەند بەرزان سەعید گەوهەر پێشانگایەکی هونەری جیاوازی لە شاری سلێمانی کردەوە کە لەڕێگەی وشە و وێنەوە پەیامەکانی خۆی گەیاندووە.

پێشانگاکە لەژێر ناونیشانی (وشە و وێنەی هاوچەرخ) لە ڕۆژانی ١٩-٢٠ / ٧ / ٢٠١٩ لە هۆڵی ئەمنە سورەکە لەکاتژمێر ٥ بۆ ٧ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

ئەمەی خوارەوە بەشیک لە کارەکانی پێشانگاکەیە:

فۆتۆکان: کاوە شێخ عەبدوڵڵا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

چراخان ڕەفیق لەپاش ڕووداوەکەی بۆیەکەمجار دەردەکەوێتەوە، لەسەر کورسییە!

خێزان

خانمە بازرگانی بەناوبانگی کورد چراخان ڕەفیق لەپاش  ڕووداوێکی هاتوچۆ کە تێیدا پاسەوانێکی گیانی لەدەستدا،  بۆیەکەمجار دەردەکەوێتەوە.

چراخان ڕەفیق وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر کورسییە و نوسویەتی (لەگەڵ خاڵی خۆشەویستم سالار عەزیز). ئەمەش پاش ئەوەی چراخان رەفیق لە ٢٨ / ٦ / ٢٠١٩  لە شاری پاریس توشی ڕووداوی هاتوچۆ هات و پاسەوانێکی گیانی لەدەستدا و خۆشی بەسەختی بریندار بوو.

چراخان رەفیق لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و دواتر چۆتە وڵاتی ئەڵمانیا و ماوەیەکیش لە بەڕیتانیا بووە، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی کاندیدە کە لەبواری وزەدا کاردەکەن و لەساڵی ٢٠١١ هاوسەرگیری لەگەڵ ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکان کردووە و دواتر لێی جیابۆتەوە.

 

نوێترین وێنەی چراخان رەفیق پاش ڕووداوەکە

 

لە کاتی چارەسەردا

 

چراخان ڕەفیق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان