ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆربین: بەڵگەی ڕوون و ئاشكرا دژی ئێران نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستی ئێستای بەریتانیا لە دژی ئێران دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.

جێريمی كۆربین سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا لەجریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوای لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد، بەبێ بوونی بەڵگەیەكی دیار و ئاشكرا لەسەر بوونی ڕۆڵی ئێران لەهێرشی سەر دوو كەشتییە نەوت هەڵگرەكە لە كەنداوی عومان هیچ تۆمەتێك ئاڕاستەی تاران نەكات و هەوڵی ئاڵۆزكردنی دۆخەكە نەدات.

هاوكات كۆربین ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گرت و ڕایگەیاند، ئەو دڵنیاییەی ئەوان دەیدەن لەبارەی ڕۆڵی ئێران لەو هێرشانە ئاگری شەڕ لە ناوچەكە زیاتر دەكات.

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا وتیشی، پێویستە بەریتانیا داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە بكات نەك ئاڵۆزییەكان زیاتر بكات، چونكە هیچ بەڵگەیەك نییە و ئەو لێدوانە ئاگرینانەش بۆ تاوانباركردنی ئێران تەنها مەترسی ئاگری شەڕەكە زیاد دەكات.

جیهان

لەندەن: لە ئێرانی قبوڵ ناكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، دەستبەسەرداگرتنی دوو كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە كارێكە جێگای قبوڵ كردن نییە.

جێریمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانین لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی دو كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هورمزدا، وتیشی ئەو كارە مایەی قبوڵ كردن نییە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پارێزگاری لە ئازادی كەشتیوانی بكرێت و هەموو كەشتییەك مافی ئەوەی هەبێت بە ئارامی لە ئاوەكانی ناوچەكەدا هاتوچۆ بكات، (مەبەست لێی ئاوەكانی كەنداوە).

جێریمی هانت ئەوەشیخستەڕوو، یەكێك لە كەشتییەكان ئاڵای وڵاتەكەی لەسەر هەڵكراوە و كەشتیی دووەمیش ئاڵای لیبیریای لەسەر هەڵكراوە، وتیشی، بەمزووانە بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەی حاڵەتە لەناكاوەكانی حكومەتی وڵاتەكەی دەكات بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك سەبارەت بە ئازاد كردنی هەردوو كەشتییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران دەستی بەسەر دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیادا گرت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی چەند ڕاپۆرتێك، دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیا لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هورمز دەستیبەسەرداگیرا.

بەپێی داتاكانی دەزگای (ڕیڤینیتیف) بۆ چاودێری جووڵەی كەشتییەكان، ئەمڕۆ هەینی 19/7/2019 دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیا كە ئاڵای لیبیریای لەسەر هەڵكراوە لە باكوری گەرووی هورمز بەرەو كەناراوەكانی ئێران ئاڕاستەی گۆڕیوە و لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیراوە.

ڕاپۆرتی ئەو دەزگایە ڕوونیشیكردووەتەوە، كەشتییە نەوتهەڵگرەكە كاتژمێر 4 بە كاتی گرێنیچ واتە 40 خولەك دوای دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوتهەڵگری (ستینا ئیمپرۆ) كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەسەر داگیراوە، بەرەو هەمان شوێن ئاڕاستەی گۆڕیوە.

جێی ئاماژەیە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 19/7/2019 لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیادا گرتووە و كەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانییەكە ناوی (ستینا ئیمپیرۆ)یە و پابەندی یاساكانی درەیاوانی نەبووە.

دوابەداوی ئەو ڕووداوەش، گاریت ماركیز وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی كاردەكەن بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەفتارەكانی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆشكی سپی: لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان ڕووبەڕووی ئێران دەبینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەن كە باس لە دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیا دەكەن لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هورمزدا.

گاریت ماركیز وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، زانیاریان هەیە لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیا لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە گەرووی هورمزدا.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ئەوەشیخستەڕوو، وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی كاردەكەن بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەفتارەكانی ئێران.

جێی ئاماژەیە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 19/7/2019 لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیادا گرتووە و كەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانییەكە ناوی (ستینا ئیمپیرۆ)یە و پابەندی یاساكانی درەیاوانی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان