ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دیاری دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم هۆكاری خاو دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، پارەی سامانە سرووشتیەكان تەنها بەشی مووچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە دەكات.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی مووچە لە هەرێم لە دوو سەرچاوەی سەرەكی پارەی بۆ دێت، ئەوانیش وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان و بەغدایە، بە پارەی سامانە سرووشتیەكان تەنها دەتوانرێت مووچەی وەزارەتی پەروەردە و پێشمەرگە دابەش بكرێت.

وتیشی، “بۆ مووچە زیاتر لە 150 ملیار دینار دەدرێتە پێشمەرگە و لەوەش زیاتر دەدرێت وەزارەتی پەروەردە، ئەمە جگە لەو بڕە پارەیەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگەی دابین دەكەن، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ”.

ڕاشیگەیاند، پارەكەی بەغدا، كە دووەم سەرچاوەی مووچەی هەرێمە هەركات گەیشتە وەزارەتی دارایی دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دەكرێت، بۆیە ئەگەر كێشەی بۆ دروست نەبێت پڕۆسەی دابەشكردنی خێرا دەبێت.

ئاشكراشیكرد، وەزارەتی دارایی پابەندە بەوەی هەموو مانگێك لە 5ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات و 23ی مانگ تەواوی مووچە بە خانەنشینانیشەوە بدات و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بهێنێت.

جەختیشی كردەوە، كە ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا بەغدا پارە ڕەوانە بكات، ئەوا ڕۆژی مووچەی 6 وەزارەت دەتوانین دابەش بكەین.

ئابوری

نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 65 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی خستنەبازاڕ و دەرهاویشتەكانی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە لە شەممەی ڕابردوو، نرخی نەوت زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری شرۆڤەكارێك لە (یو بی ئێس) بڵاویكردووەتەوە”كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی سعودیە، مەترسی لای وەبەرهێنەران دروستكردووە، سەبارەت بە كەمبوونەوەی ئاستی خستەڕووی نەوت لە بازاڕەكان، ئەمەش بووەتە پاڵپشت بۆ نرخی نەوت”.

سەبارەت بە نرخەكانیش، نرخی بەرمیلێك نەوتی (تێكساس)ی ئەمریكایی بەڕێژەی 1.38%دا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 85.91 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت بەڕێژەی 2.11% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.94 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندی بەو هێرشەوە هەیە كە لە شەممەی ڕابردوودا كرایە سەر دوو گارگەی سەر بە كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، ئەمەش لای وەبەرهەمهێنەران مەترسی كەمبوونەوەی خستەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق داوای ڕێكخستنەوەی لیستی مووچە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

جۆرێك لە بۆچونی زاڵ لای حكومەت و پەرلەمانی عیراق دروستبووە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوودا، بە مەرجێك حكومەتی هەرێم هاوكاری عیراق بكات لە چەند ڕوویەكەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ گروپ و فراكسیۆنێك لەگەڵ بڕینی مووچە نییە، بەڵام بەو مەرجەی ڕێكخستنەوە لە مووچە بكرێت.

وتیشی”ئەوان دەڵێن دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕێكبخرێتەوە، یان مووچە ڕاستەوخۆ بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم”.

گومانی عیراق لە ناردنی مووچەی ساڵی داهاتوو لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە حكومەتی هەرێم ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج ناكات، بۆ نمونە هەر لەمساڵدا سێ‌ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا ناردوویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی داد دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی داد لەكاتێكدایە كە دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوتووە و تائێستا نازانرێت كەی وەزارەتەكانی دیكە مووچە وەردەگرن.

سەرباری دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە، حكومەتی هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان