ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یەكێتی وەزارەتێك وەردەگرێت
پەڕلەمان دەنگ لەسەر تەواوكاری كابینە وزارییەكە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە تا ئێستا بەهۆی ململانێی حزبەكانەوە 4 وەزارەتی حكومەتی عیراق بە بەتاڵی ماونەتەوە، بەڵام دوای هۆشدارییەكەی سەرۆك وەزیران، حزبەكان كەوتوونەتەخۆیان بۆ ڕێككەوتن لەسەر كاندیدەكان و پەڕلەمانتارێكی یەكێتی-ش دەڵێت: “وەزارەتی داد پشكی ئێمەیە”.

ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، پەڕلەمانی عیراق كۆبووەوە و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا و تا كۆتایی ئەم وەرزەی یاسادانان دەنگ لەسەر تەواوكاری كابینە وەزارییەكە دەدەین و كۆتایی بە بەڕێوەبردنی وەزارەتەكان بە وەكالەت دەهێنین.

بەخیتار شاوێس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) وتی، “دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا وەزارەتە بەتاڵەكانی حكومەتی عیراق پڕبكرێنەوە”.

سەبارەت بە ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی لەسەر وەزارەتی داد ڕاشیگەیاند، كە یەكێتی و پارتی ڕێككەوتنیان كردووە، كە وەزارەتی داد پشكی یەكێتییە، بەڵام تا ئێستا كاندیدی وەزارەتەكە دیاری نەكراوە.

پێشتر، كەریم علێوی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندبوو، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرجەم حزب و كوتلە سیاسییەكانی ئاگاداركردۆتەوە، كە چاوەڕێی كاندیدەكانیان دەكات بۆ پڕكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكان و بۆ ئەوەش ماوەی تا 20ی ئەم مانگەی بۆ دیاری كردوون.

لە 25ی ئەیلولی ساڵی ڕابرووەوە پەڕلەمانی عیراق دەنگی داوە لەسەر پەسەندكردنی كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی و متمانەی بە 14 وەزیر داوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانەوە تا ئێستا پۆستی وەزارەتەكانی (بەرگری و ناوخۆ و پەروەردە) و بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی-شەوە پۆستی وەزارەتی (داد) پڕنەكراونەتەوە و بە بەتاڵی ماونەتەوە.

عێراق

“كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، كەسێكی نییە قسەی لێوەربگیرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كۆمسیۆن وتەبێژێك یان كۆمسیار و كەسێكی نییە قسە لەسەر پرسەكانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات.

دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عیراق، پەڕلەمانی عیراق كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوە و تاكو ئێستا نەیتوانیوە یاسای هەمواركراوی كۆمسیۆن یەكلایی بكاتەوە و لە ئێستادا عیراق كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نییە.

سەعید كاكەیی ئەندامی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسای نوێی پەڕلەمان ئەو كۆمسیۆنەی پێشوو لە كار خراوە و ناتوانین قسە لەسەر هیچ بابەتێك بكەین.
وتیشی”لە 5ی مانگەوە ئێمە كۆمسیار نین و ئەوەی بڵێت كۆمسیارە ڕاست ناكات، چونكە یاساكە هەموو كۆمسیارەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و هۆبەكانیشی لابردووە و كۆمسیۆن كەسێكی نییە وتەبێژ بێت یان قسەی لێوەربگیرێت”.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو وادەیەی كە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ناوبراو هیچ زانیارییەكی لەو بارەوە ڕانەگەیاند و ئاشكرایكرد، دەبێت كۆمیسۆنی داهاتوو ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانتاری عیراق: هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران پێویستی بە ڕەزامەندی خۆپیشاندەرانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی عیراق شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراقی ئاشكاری كرد و ڕایگەیاند، بە ڕێككەوتنی نێ,ان خۆپیشاندەران و كوتلە سیاسییەكان دەبێت.

حەنین قەدۆ، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرپەرشتی دەكرێت بە میدیاكانی عیراقی وتووە” ڕێككەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ پێویستی بە ڕێكەوتنی نوێنەری خۆپیشاندەران و كوتلە سیاسییەكانە”.

وتیشی”گفتووگۆكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بۆشایی دەستوری دروست دەبێت، چونكە گفتووگۆكان ئاڵۆزن و ناتوانرێت لەكاتی دیاریكراودا یەكلای بكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە خۆپیشاندانێكی فراوان لە بەغدا بەڕێوەبچێت، كە بە خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی ناسراوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە زۆربەی شارەكانی دیكەی عیراقەوە هەزاران كەس ڕوویان لە بەغدا كردووە بۆ بەشداریكردن لەو خۆپیشاندانەدا.

هەر بەپێی زانیاری میدیاكان، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ئاگاداری چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەك دەست لە ئاسایشی خۆپیشاندانەكە وەرنەدەن و بەپێچەوانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی هاووڵاتیانی عیراق بۆ دروستكردنی فشارێكی بەهێزە لەسەر توێژی دەسەڵاتداری عیراق كە سیستمی سیاسی وڵات بگۆڕن و چاكسازی ڕاستەقینە بكەن و گەندەڵكاران سزا بدرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان