ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

سان جێرمان بەهەڵە دەرگای مباپێی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردۆتەوە و ڤینیسیۆز کۆڵنادات !

خەڵک سپۆرت

بەهۆی بڕیارێکی کارگێڕییەوە کەلێن لەنێوان دەستەی کارگێڕی یانەی پاریس سانت جێرمان و کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسیدا دروست بووە و یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی کاتی گونجاوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، گواستنەوەی مباپێ بۆڕیزەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بەهۆی ئانتێرۆ هینریکی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە زەبەلاحەکەی پایتەختەوە بووە، ئەم کەسایەتیە پردی پەیوەندی نێوان باوکی یاریزانەکە و ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە و هاوکارانی بووە، بەڵام لەئێستادا بە بڕیارێکی ئیداریی لە پۆستەکەی لادراوە و دووبارە لیۆناردۆی بەرازیلی پۆستەکەی وەرگرتووە، کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ گەوهەرە فەرەنسیەکەدا نییە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەم جموجۆڵە ئیدارییە بۆ مباپێ و بەرژەوەندیەکانی خۆیی و خێزانەکەی گونجاو نەبووە، ئەوەش کەلێن دروست دەکات و دەکرێت سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەندیەکانی لەگەڵ باوکیدا توندوتۆڵ بکاتەوە و لە هاوینی ٢٠١٩دا بیگوێزنەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “مارکا” دووپاتی کردۆتەوە، گواستنەوەی هازارد و ئەگەری گواستنەوەی مباپێ بۆ ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاگری لە خەونەکانی ڤینیسیۆز بەرداوە، گەوهەرەکەی بەرازیل کۆڵنادات، بەڵکو بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری ئاگادارکردۆتەوە کە لە وەرزی داهاتودا لەسەر پێگەیەکی سەرەکی بەشێوەیەک دەجەنگێت کە پێشتر هیچ یاریزانێک نەیکردبێت.

بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریداوە لەهەفتەی داهاتووەوە واتا دوو هەفتە بەر لە وادەی دەستیپێکی مەشق و ڕاهێنانەکان بگەڕێتەوە و لە یانەی شاهانە بەر لەهەمووان دەست بە مەشق و ڕاهێنان بکاتەوە.

جیهانی

سوپرایزه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید: زێدان سێ گه‌وهه‌ره‌که‌ ڕه‌وانه‌ی تیپی لاوان و کاستیا ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌رده‌می نوێی زینه‌دین زێداندا هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می سۆلاری به‌رده‌وامی به‌ پڕۆسه‌ی تێهه‌ڵکێشکردنی لاوان به‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ناده‌ن، به‌ڵکو ده‌رفه‌تی که‌متر به‌ یاریزانه‌ لاوه‌کان ده‌ده‌ن تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌زمونی ته‌واو به‌ده‌ست ده‌هێنن.

ماڵپه‌ڕی “ئۆکه‌ی دیاریۆ”ی ئیسپانی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌ریه‌ک له‌ ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ گوسی به‌رازیلی و کوبۆی ژاپۆنی له‌ یارییه‌ دۆستانه‌کاندا هه‌لی یاریکردنیان له‌لایه‌ن زینه‌دین زێدانه‌وه‌ پێده‌درێت، پێشتریش له‌ مه‌شقه‌کاندا سیانه‌ی به‌هره‌مه‌ند تواناکانی خۆیان سه‌لماندووه‌، به‌ڵام ڕاهێنه‌ر و ئیداره‌ی یانه‌ پلانێکی درێژخایه‌نیان بۆ پێگه‌یاندنیان داڕشتووه‌، نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی سانتیاگۆ سۆلاری ڕاسته‌وخۆ له‌ڕابردوودا پشتی به‌تواناکانیان به‌ستووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، ناوی هه‌ریه‌ک له‌ ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ له‌پێکهاته‌ی “کاستیا” ناونوس کراون، هه‌روه‌ها کوبۆ له‌ پێکهاته‌ی “جانفێل ئه‌ی” واتا پێکهاته‌ی لاوانی خوار ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و له‌لایه‌ن ڕائول گۆنزالێسه‌وه‌ کار له‌سه‌ر هه‌ڵکۆڵینی تواناکانیان ده‌کرێت، له‌پێناو ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌ به‌هره‌مه‌نده‌کانی پێکهاته‌ی شاهانه‌ بێزار نه‌بن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی یه‌که‌م له‌ژێر چاودێری زێدان مه‌شق و ڕاهێنان ده‌که‌ن و له‌هه‌ندێک له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی وه‌رزیشدا بانگهێشت ده‌کرێن، واتا به‌شداریکردنیان به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه‌.

ئه‌م زانیاریانه‌ هاکاوتن له‌گه‌ڵ بۆچون و حه‌زی هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ بۆ به‌شداریکردنی سێ لاوه‌ به‌هره‌مه‌نده‌که‌ له‌ وه‌رزی نوێ و له‌ژێر ناوی پێکهاته‌ی یه‌که‌می یانه‌دا، به‌ڵامپێده‌چێت “زیزۆ” و پێرێز بۆچونێکی تریان هه‌بێت …

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤاندۆڤیسکی بۆ سه‌رۆکایه‌تی بایرن: ئەگەر نازناوەکانتان دەوێت، پێویستە ئەم ڕێگەیە بگرنەبەر

خەڵک سپۆرت

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی هێرشبەری ناوداری یانەی بایرن میونشن بە ئاشکرا پەیامێک ئاڕاستەی ئیدارەی یانەکەی دەکات و داوایان لێدەکات لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بۆندی گەورە و هەژێنەر ئیمزا بکەن.

لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا یانە باڤاریە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا گواستنەوەی بە لوکاس هێرناندێز و بنجامین پاڤاردی بەرگریکارانی هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە، بەڵام لەڕووی هێرشبەریەوە هەردو باڵە ناودارەکەی (ئارێن ڕۆبن و فرانک ڕیبێری) لەدەستداوە و تا ئەم ساتە بە هیچ یاریزانێك قەرەبوو نەکراونەتەوە، ئەوەش گومانی لەسەر داهاتووی یانەکە دروست کردووە بەتایبەت لە خولە ئەوروپیەکاندا.

لەم بارەیەوە لیڤاندۆڤیسکی بە “تی زێد”ی ڕاگەیاندووە :” بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ململانێکان، بایرن میونشن لەگەڵ چەند یاریزانێکدا پێویستی بە ئیمزاکردنی بۆندە، ئاستەمە بتەوێت ململانێی نازناوە گەورەکان بکەیت بەبێ هەنگاونان لەبواری گواستنەوەکاندا”.

هەروەها لەبارەی ململانێ ئەوروپیەکان و ئامادەکاریەکانی بایرنەوە، دەڵێت :” ڕاشکاو و ڕاستگۆ دەبم لەگەڵتان، بایرن میونشن نابێت تەنها بەو گواستنەوانە قایل بێت کە تائێستا ئەنجامیداون، ئەگەر بتەوێت نازناوە ئەوروپیە گەورەکان بەدەست بهێنێت پێویستە پێکهاتەکەشت توندوتۆڵ بکەیتەوە”.

سەرچاوە ئەڵمانیەکان پێیان وایە، نوێنەرانی بایرن لە گواستنەوەکاندا لاواز دەرکەوتوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی گواستنەوەی جولیان دراکسلەر و لیرۆی سانێ و عوسمان دیمبیلی و تیمۆ ڤێرنەر بەردەوام بووە، بەدووریش نازانرێت لەکۆتا ساتی و گواستنەوەکان یەک یاخود دوو لە چواری ئەو یاریزانانە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پێچەوانەبونەوەی کەیسی نایمار: پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید و سێ یانەی تر کراوە !

خەڵک سپۆرت

مەسەلەی ڕۆیشتنی نایمار لە پاریس سانت جێرمان و پەیوەندی کردنی بە یانەی بەرشلۆنە تا دێت لاواز دەبێت، سەرچاوەکانیش ئاماژە بە پێچەوانەبونەوەی ئەم گواستنەوەیە دەکەن بەرەو یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بایرن میونشن، یوڤانتۆس، مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەی “ئاس” پشتبەست بە زانیاریەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لەدوای گواستنەوەی گریزمان و دی یۆنگ و بەکارخستنی ٢٠٠ ملیۆن یورۆ لەگواستنەوەکانی هاوینەدا، گەڕانەوەی نایمار لەڕووی داراییەوە دووچاری ئاستەنگی هاتووە، هۆکارەکەش بۆ ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان دەگەڕێتەوە کە بەهەموو شێوەیەک ئاڵوگۆڕی یاریزانەکە ڕەت دەکەنەوە.

پاش ئەوەی ڕۆژنامەی “لیکیپ” ئاشکرای کرد، کە ئیدارەی پاریس ئاڵوگۆڕی نایمار بە دیمبیلی و ڕاکیتیچ و ٤٠ ملیۆن ڕەت کردۆتەوە، لەئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە یانە کەتەلۆنیەکە بەهیچ شێوەیەک هیچ بڕە پارەیەکی پێشکەش نەکردبێت و بگرە گفتوگۆکانیش فەرمی نەبن، ئەوەش ئاڕاستەی یاریزانەکەی پێچەوانە کردۆتەوە.

سانتی خیمینێزی ڕۆژنامەوانی مەدریدی نوسیویەتی، لێپرسراوانی کاروباری نایمار یاریزانەکەیان پێشکەشی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بایرن میونشن، مانچستەر یونایتد، یوڤانتۆس کردووە، چونکە دەزانن گەڕانەوە بۆ بارسا ئەگەر مەحاڵیش نەبێت نزیکی مەحاڵە.

لەبەرامبەردا یوڤانتۆس بەهۆی بونی کریستیانۆوە ئۆفەرەکەی ڕەت کردۆتەوە، بایرن ئامادە نەبووە ئەو بڕە زۆرەی پێبدات و کێشەی یونایتدیش بەشداری نەکردن بووە لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەوەی هیوایەکی لێ بەدی دەکرێت یانەی ڕیاڵ مەدریدە، لەم بارودۆخەدا نایمار و باوکی پێیان باش بووە لەڕێگەی ڕیاڵەوە بگەڕێنەوە بۆ “لالیگا” زۆر باشترە لەو زیندانە ئاڵتونیەی لە پاریس تیایدا دەژین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان