ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێوشوێنی نوێ‌ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگیرێتە بەر

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بودجە دەكات سەبارەت بە خەرجكردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان و پەڕلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت: “مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە”.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 15ی حوزەیران بڕیاریدا بە بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی بۆ لێپرسینەوە لەسەر شێوازی خەرج كردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان.

بەختیار شاوێس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆ پەڕلەمان پەیوەندی بە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، چونكە لیژنەی دارایی پەڕلەمان ڕاپۆرتێكی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە كردووە.

ڕاشیگەیاند، هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت، چونكە وەزیری دارایی قسەی خۆی دەبێت، كە بەپێی یاسای بودجە، مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە كردووە.

ئەو پەڕلەمانتارە كوردە جەختیشی كردەوە، كە حكومەتی هەرێم پێویستە بە زووترین كات شاند بنێرێت و لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت شاندی بێتە بەغدا و ڕێكبكەوێت و ئەو بابەتە چارەسەر بكات.

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ڕاپۆرتێكی لەسەر خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە كردووە و تێیدا تێبینی كردووە، كە لە بودجەی ساڵی 2019دا وەزارەتی دارایی عیراق 5 مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم خەرج كردووە، بەڵام 3 مووچە دراوە بە فەرمانبەران.

ئابوری

حكومەت بۆ وەرگرتنی پارە لەسەر بەستنی پێوەر و نرخی كارەبا بڕیارێكی ئاشكراكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە نرخی بەستنی پێوەری زیرەك و پارەی كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت: “دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاووڵاتیان”.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەر دەبێت و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت.

وتیشی، “دانانی پێوەری زیرەك بۆ 1 ملیۆن و 562 هەزار و 515 هاوبەشی كارەبا كارێكی ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئەو پڕۆژەیە زۆر جدیین و جێبەجێی دەكەین”.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا 3 هەزار و 400 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و خواست لەسەر كارەبا بۆ 4 هەزار مێگاوات بەرزبۆتەوە، بۆیە بەو بڕە كارەبایە بەتێكڕا دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوبەشانی كارەبا”.

وەزیری كارەبا دەشڵێت: “350 مێگاوات كارەبا دەدرێتە مووسڵ، بۆ كەركوك-یش 100 مێگاوات، بۆ كارگەكانیش 350 مێگاوات كارەبا دابین كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ پێگەیشتنی هەنار لە دەڤەری باڵەكایەتی

خەڵك-
لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز بەروبوومی هەنار پێدەگات، كە میوەیەكە چەندین سوودی پزیشكی و بەهای خۆراكی هەیە و هاووڵاتیانیش بە تامەزرۆییەوە دەیكڕن.

بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریداوە هاوردەكردنی ئەو میوەیە لە دەرەوە ڕابگرێت تاوەكو بەرهەمی جوتیاران بفرۆشرێت و ڕەنجیان بەفیڕۆ نەچێت و داهاتێكی باشیان دەست بكەوێت.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم كیلۆیەك هەنار بەپێی جوانی و خۆشی تامەكەی لەنێوان 500 دینار تا 1500 دیناردایە.

وێنەكان: شارەدێی قەسرێ لە شارۆچكەی چۆمان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك) لەم هەفتەیەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەردەگرن و بەوەش كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵی فەرمانبەران و 11ی ساڵی ڕابردووی خانەنشینان.

بەپێی خشتەكە، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 6 دامەزراوە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 7 دامەزراوە و دەستە و ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی 3 وەزارەت و هەر 3 سەرۆكایەتییەكە دابەش دەكرێت.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و پێنج شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان