ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە پێنجوێن دوو بەشی زانكۆ كرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دوو بەشی زانستی زانكۆكە لە شارۆچكەی پێنجوێن كرانەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەمەبەستی ئاگاداربوون و بەدواداچوونی كردنەوەی دوو بەشی زانستی لە پێنجوێن، د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە یاوەری پ.ی.د. ئالان فەرەیدون، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرۆكی زانكۆكانی (سلێمانی و سۆران و كۆمار) شارۆچكەی پێنجوێن-یان بەسەركردەوە و سەردانی هەردوو بەشی زانستی (پەرستاری و كارگێری)یان كرد، كە سەر بە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانیە.

وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، هەرچی لەدەستمان بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵكی بەشەرەفی پێنجوێن و دەووروبەری درێغی ناكەین و هەمیشە پشتیوانیان دەبین.

لای خۆشیەوە، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وتی، “لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان و خوێندكارانی خۆشەویستی پێنجوێن و پڕكردنەوەی ئەو كەلێنەی لەم شارۆچكەیەدا هەبوو، كە هیچ ناوەندێكی خوێندنی باڵای تیادا نەبووە، لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا پار ساڵ دەستمان كرد بە ئامادەسازی بۆ كردنەوەی دوو بەشی زانستی، كە هەردوو بەشی (پەرستاری و كارگێڕییە) لە پێنجوێن، كە ئەمە سەرەتایەكە بۆ كردنەوەی پەیمانگا و لەدوایشدا كۆلێج”.

وتیشی، “بەسوپاسەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری لەناو بیناكەی خۆیاندا جێی ئەو دوو بەشەیان بۆ كردوینەتەوە و پاشان بە ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی زانكۆ هەستاین بە نۆژەنكردنەوەی بەشێكی بیناكە و دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن، بڕیارە ئەمساڵ ئەم دوو بەشە زانستییە بۆ خوێندنی 2019-2020 خوێندكار وەربگرێت”.

کوردستان

هەسەدە: 103 سەربازی تورك و چەكدار كوژراون
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوریا لەگەڵ توركیا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوپای سوریا لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان لە تەل تەمر دەستی پێكرد.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری شەڕەكانی ۲٤ كاتژمێری ڕابردوو لە بەرەكانی شەڕ لە (سەرێكانی، گرێ سپی، درباسییە و دێرك) بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، ژمارەیەك تانك و زرێپۆشی هێزی دوژمن تێكشكێنراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەو شەڕانەدا ۱٠۳ سەربازی توركی و چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون و لە بەرامبەریشدا ۲۳ شەرەڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات شەهید بوون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە شەڕی هێزەكانیان و سوپای سوریا لە تەل تەمر لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان دەستی پێ‌ كردووە و توانراوە هێزەكانی توركیا تێكبشكێنرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە چیای ئەزمەڕ تەقینەوەیەك ڕوویدا و قوربانی لێ‌ كەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك لە (جی سی سی) سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەك لەسەر چیای ئەزمەڕ بیستراوە و ڕاستەوخۆ هێزەكانمان چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە دەستی پێ‌ كردووە.

جەختیشی كردەوە، كە تا ئێستا بەتەواوی یەكلایی نەبۆتەوە تەقینەوە بووە یان شتی دیكە، بەڵام دەنگی تەقینەوە بیستراوە و لێكۆڵینەوەش دەستی پێ‌ كردووە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی وڵاتان و ڕێكخراوەكان دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ سێ شەممە ۱٥ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۹ حكومەتی هەرێم لەگەڵ كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان تایبەت بەڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبووەوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت لە ٥٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار كەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لەباری ئەگەری هاتنی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو شەڕەی لە سوریا هەیە، پەیامی حكومەتمان گەیاندە كۆنسوڵخانەكان و ئەو هاوكاری و پێویستیە مرۆییانەی پێویستن و ئامادەكاریان، كە پێویستە لە ڕووی مرۆیی پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكەن.

دەشڵێت: “وەك حكومەت پێمان باش بوو، كە كونسوڵخانەكان و نوێنەری دیبلۆماسی وڵاتان هاوكاربن و پەیامی حكومەت بە ڕوونی پێیان بگات، تاوەكو ئەوانیش ئەم داواكاریانەی ئێمە ئاڕاستەی وڵاتەكانیان بكەن و وەڵامی ئێمە بدەنەوە”.

بەوتەی جوتیار عادل، “بۆ هاوكاری ئاوارەكان و پەنابەران وەكو حكومەت تا توانامان هەبێت هاوكار دەبین و پێویستییەكانیان بۆ دابین دەكەین، بەڵام بەهۆی سنورداربوونی توانای حكومەت داوا لە هەموو لایەك دەكەین لە كونسوڵخانەی وڵاتانی بیانی و ڕێكخراوەكان هاوكارمان بن، لەگەڵ حكومەتی عیراقیش گفتووگۆمان كردوە و پلانێكی باشمان داناوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین، چاوەڕوانیشین وەڵامی وڵاتان ئەرێنی بێت”.

وتیشی، “پێشبینی دەكەین لە ٥٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار كەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببن، تاوەكو ئێستاش نزیكەی ٢٠٠ خێزان هاتونەتە هەرێمی كوردستان و بە پێی پێویست هاوكارمان كردون، وەك هەرێمی كوردستانیش لە هەر چوار پارێزگا ئامادەكاریان كردوە بۆ پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران، بەڵام بەهۆی ئەوەی فشارێكی گەورەمان لەسەرە وەك حكومەت و داوای هاوكاریمان لە وڵاتان كردوە، ئێمەش ئامادەین ئەوەی لەتوانادابێت هاوكاری ئاوارەكان بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان