ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەڤیدیۆ؛ لەناو پەڕلەمانی عیراق بوو بە شەڕ


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عیراق شەڕ لەنێوان چەند پەڕلەمانتارێك دروست بوو، پەڕلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت: “ئەوە پەیوەندی بە كوردەوە نەبووە”.

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان كۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك كرا و لەناو كۆبوونەوەكەشدا شەڕە بۆكس لەنێوان دوو پەڕلەمانتاری سوننە بەناوەكانی (تەڵاڵ زوبەیعی و عەبدوڵا خەربیت) ڕوویدا.

د. میران محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە شەڕەكە پەیوەندی بە كوردەوە نییە و دوو پەڕلەمانتاری سوننە بۆتە كێشە و دەمەبۆڵەیان و شەڕ ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاند، كە ئەو دوو پەڕلەمانتارە لە هاوپەیمانی میحوەری سوننەكانن و بەهۆی ئەوەی ڕێككەوتنیان هەبووە حزبەكانیان و ئێستا ململانێ‌ لەنێوانیان دروست بووە و ڕێككەوتنەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە میحوەر بۆتە دوو بەش و بەشێكیشیان ماونەتەوە.

لای خۆشیەوە زوبەیعی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە خەربیت بەبێ‌ هیچ هۆیەك هێرشی كردۆتە سەرم و بیانووەكەشی ئەوە بووە، كە ئێمە پێشتر بەهۆی گومانمان لەسەر دروستی سەرۆكایەتی پەڕلەمان سكاڵامان لەسەر محەمەد حەلبوسی تۆمار كردبوو.

جەختیشی كردەوە، كە لەسەر ئەو هەڵسوكەوتە سكاڵا لەسەر خەربیت تۆمار دەكات و لەسەر سكاڵاكەشی لەسەر حەلبوسی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ.. شەڕ لەنێو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق درووست بووشەڕەکە لە نێوان هەردوو پەرلەمانتار (تەڵاڵ زەوبەعی) و (عەبدوڵا خەربیت) ڕووی داوە…

Posted by ‎بهزادبؤتانى .رؤزنامةوان‎ on Saturday, June 15, 2019

عێراق

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عیراق تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق، توشبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت،  جەختیش لەسەر گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكاتەوە بەر لە سازدانی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان.

عەباس علێوی ئەندامی شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی خێزانەكانیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەندێك لەوانەش بە بەركەوتەی تووشبوانی ڤایرۆسەكە دادەنرێن”.

بە وتەی علێوی”توشبوونی ئەندامانی پەرلەمان یان بەرپرسان ئاساییە، چونكە ڤایرۆسەكە كەس بەدەر ناكات و جیاوازیی لەنێوان بەرپرس و هاووڵاتیدا ناكات”.

ئەو ئەندامەی شانەی قەیرانی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”پەرلەمان چەند ڕێكارێك بۆ خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی دەگرێتەبەر، پێش سازدانی دانیشتنى‌ سبەینێ‌ چوار شەممە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەت دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق، سیڤی کاندیدانی چەند وەزارەتێک بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بڕیاردان لەسەریان.

بەدر زیاد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سەر بەهاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ، که، ، ناو و زانیاریی کاندیدانی حەوت وەزیر بۆ كابینەکەی مستەفا کازمی بخرێنە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، تا لەکۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا، بخرێنە دەنگدانەوە.

تا ئێستا هەریەکە لەوەزارەتەکانی بازرگانی، داد، کۆچ، دەرەوە، نەوت، رۆشنبیری، کشتوکاڵ لە کابینەکای کازمیدا پڕ نەکراونەتەوە.

ڕەوانەکردنی سیڤی ئەو ژمارە وەزیرە بۆ پڕکردنەوەی کابینەکەی کازمی لەکاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی عیراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئەمڕۆ بە سەردانێک لەپارێزگای کەرکوکە و لەگەڵ ژووری عەمەلیاتی شارەکە تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری کەرکوک.

 

مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیدا بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کۆبۆوە.

 

لەپاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی ئۆپراسیۆنەکان، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتى بکات.

 

ماوەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و ئەو تاوانانەى لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەنجامبدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان