ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان، هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ گۆڕانكاری لە قودس ڕەتدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا بانگێشتی سەرجەم وڵاتان دەكات بۆ ڕێزگرتن لە بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و پێگەی مێژوویی و یاسایی قودس.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە پێنجەمین لوتكەی سەرۆكی وڵاتان لە كۆنفڕانسی هاریكاری لە وتارێكدا ڕایگەیاند، لەپێناو كۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ لە سوریا و دەستەبەركردنی سەقامگیریی لەو وڵاتە، هەرچییەكمان لەدەست بێت ئەنجامی دەدەین.

وتیشی”میوانداری نزیكەی چوار ملیۆن هاووڵاتی سوریمان كردووە و گورزی كوشندەشمان داوە لە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان كە هەڕەشەن بۆ سەر داهاتووی سوریا، ئەوەش لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەكانمان لەدەرەوەی سنوورەكانمان”.

سەبارەت بە پێشهاتەكانی قودس كە ئەمریكا دەیەوێت بەپێی ڕێككەوتنی سەدە مامەڵەی لەگەڵ بكات، ئەردۆغان ئاشكرایكرد، هەوڵەكانی هێنانە ئارای دیفاكتۆی نوێ لە قودس ڕەتدەكەینەوە و بانگهێشتی سەرجەم وڵاتان دەكەین بۆ ڕێزگرتن لە بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و پێگەی مێژوویی و یاسایی قودس.

ئابوری

“ئەمریكا سزای ئابووری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئاژانسێكی ئەمریكایی بڵاویكردووەتەوە، ئەگەری هەیە دوای گەیشتنی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی ڕوسیایی بۆ توركیا، واشنتۆن سزای ئابووری بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت.

ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن تەنیا بەوە واز ناهێنێت، كە توركیا لە بەرنامەی دروستكردنی فڕۆكەی ئێف ٣٥ دووربخاتەوە، بەڵكو ئەگەری هەیە بەگوێرەی یاسایەكی ئەمریكی كە ناسراوە بە (كاتسا) ١٢ جۆر سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

ئەو ئاژانسە لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكانی ئەمریكا خۆی لە قەدەغەكردنی مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و سەپاندنی كۆتوبەند لەسەر وەبەرهێنانی سەنەداتی ئەمریكایی، كۆتوبەندكردنی گەیشتنی كۆمپانیا توركییەكان بەكەرتی دارایی ئەمریكا دەبینێتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەتوانێت داوا لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكانی وەك سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بكات، كە قەرز نەدەنە دامەزراوە توركییەكان، هەروەك ڕێگری لە بانكە ئەمریكاییەكان بكات قەرز نەدەنە بانكە توركییەكان، كە نرخەكەی لە ١٠ ملیۆن دۆلار زیاتر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە بەریتانیا دەكات لەبەرانبەر دەستبەسەركردنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە لە جەبەل تارق.

ئەمرۆِ سێ‌ شەممە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، “بەریتانیای شەڕەنگێز ڕۆڵی چەتەكانی دەریا دەبینێت و كەشتییەكانمان دەدزێت و سیمایەكی یاسایی دەبەخشێتە دزییەكەی، بۆیە وڵاتەكەمان و ئەوانەی بڕوایان بە نیزامی ئێمە هەیە، ڕێگە نادەن ئەو كردەوە شەڕەنگێزە بەبێ‌ وەڵام تێبپەڕێت”.

بە وتەی خامنەیی، “گومانی تێدانییە، تاران بەردەوام دەبێت لەسەر سنورداركردنی بەڵێنەكانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دەریاوانی شاهانەی بەریتانیا، دەستی گرت بەسەر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی، كە گومانی لێكردووە سزاكانی ئەوروپای پێشێلكردووە لەڕووی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە هاریكارەكانی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری توند دەداتە ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئەمریكا دەكەن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە كەناڵی (BBC) ڕاگەیاند، ئەمریكا مێزی دانوستانی بەجێهێشت، ئێرانیش جارێكی دیكە ناچێتە دانوستانێكی نوێوە، ئەوان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دانوستان، ئێمە جارێكی دیكە دانوستان ناكەین.

سەبارەت بە بەشداری سەربازی هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێكی دیكە دژ بە ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەر وڵاتێك لە دژی ئێران پشتیوانی ئەمریكا بكات، ڕووبەڕووی كاردانەوەی توندی ئێران دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان