ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نەسر بۆ (خەڵك): هێشتا بڕیارمان نەداوە
چەند لایەنێكی عیراقی ئۆپۆزسیۆن دروست دەكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەنگۆی ئەوە هەیە چەند لایەنێكی سیاسی، ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی عیراقدا دروست بكەن، پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی نەسریش كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، دەڵێت هێشتا لەو بارەیەوە بڕیاریان نەداوە.

مەها جەنابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”وێڕای بەشداریی لەو كۆبوونەوەوانەی لە بارەیەی دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن سازكران، بەڵام ئەوان لە هاوپەیمانی نەسر، تائێستا بڕیاری كۆتاییان نەداوە ببنە بەشێك لەو ئۆپۆزسیۆنەوەی كە چاوەڕوان دەكرێت پێكبهێنرێت”.

بە وتەی جەنابی” نەسر ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بە دابەشكردنی پۆستەكان و پلە تایبەتەكان و ئەدای كاری حكومەت لە بوارەكانی تر، پشتیوانی خۆشی بۆ ڕێنماییەكانی مەرجەعیەت دەردەبڕێت كە هەڵە و كەلێنەكانی لە دەسەڵاتی جێبەجێكرندا دەستنیشان كرد، بۆیە ئەوان نیازییان هەیە هەنگاو بەرەو ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبنێن، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریی كۆتاییان لەو بارەیەوە نەداوە”.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت:”ئەگەر بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دروست ببێت، ئامانج لەو بەرەیە، ڕوخاندنی حكومەت نییە، بەڵكو ئۆپۆزسیۆنێكی تەقلیدی دەبێت و كار بە ئاقاری ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و پڕكردنەوەی كەلێنەكان دەكات، هەوڵ دەدات كاروبارەكان بە ئاراستە ڕاستەكەدا ببات”.

مەها جەنابی ڕەتیكردەوە ئەوان لە هاوپەیمانی نەسر، ڕازیی بن بە ئەدای كاری حكومەتی ئێستا و لەو بارەیەوە وتی:”نە كاریی وەزارەكان بەباشی بەڕێوەدەبرێن، نە وەزیرەكانیش كارامە و لێوەشاوەن و نە سەربەخۆن، بەڵكو پشكدارییە و بۆ حزبەكان و فراكسیۆنە دیاریكراوەكانە، فراكسیۆن و لایەنەكانی تریش پەراوێزخراون، بەجۆرێك كە دەكرێت بڵێین فڵان وەزارەت بۆ فڵان حزب و بۆ فڵان كەسێتی دیاریی كراوە، ئەمەش ڕاست نییە”.

جەنابی پێیوایە” حكومەتەكانی عیراق لە ساڵی 2003وە، یان بە تەوافوق بوون یان بە دەستكەوت و شایستەی هەڵبژاردن، بەڵام حكومەتی ئێستا پشكدارییە و بۆ چەند لایەنێكە لەسەر حیسابی لایەنەكانی تر، ئەوان كە خاوەنی 42 كورسی پەرلەمانن، دەیانەوێت بەشداریی كاریگەرییان هەبێت و مافی خۆیانە كەلێنەكان دیاریی بكەن و بڵێن ئەو بابەتە ڕاست نییە”.

سەبارەت بە خواستی حەیدەر عەباسی سەرۆكی هاوپەیمانییەكەش بۆ سەرلەنوێ‌ سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی عیراق لە حاڵەتی ئەگەری سەرنەكەوتنی عەبدولمەهدی لە ئەركەكەیدا، مەها جەنابی وتی:”ئەو چاوی لەوە نەبڕیوە ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، ئەوەی بەلایەوە گرنگە، تەواوكردنی ئەو ئامانجانەیە كە لە دوای چوار ساڵی سەرۆكایەتی حكومەتەوە بۆ خۆی دیاریی كرردووە، دەیەوێت پارێزگاریی لەو دەستكەوتانە بكات كە پێشتر دەستەبەری كردن”.

بە بۆچوونی جەنابی:”حەیدەر عەبادی سەرۆكی فراكسیۆنێكی گەورەی پەرلەمانە و مافی خۆیەتی ڕاوبۆچوونی خۆی لەبارەی ئەدای كاری حكومەتەوە بخاتەڕوو، وەك سیاسییەكیش شیاوە كار بۆ ئەو ئامانجانە بكات كە بۆخۆیی دیارییان دەكات”.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، لەئێستادا هەریەك لە ڕەوتی حكیمە و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی نەسر و هەندێك لە فراكسیۆنە سوننەكانی پەرلەمانی عیراق، خواستییان لەوەیە بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن پێبكبهێنن، بە وتەی زۆربەی ئەو لایەنانەش، كار بۆ ڕوخاندنی حكومەت ناكەن و دەیانەوێت ئەدای كاریی حكومەت راستبكەنەوە و هەڵە و كەلێنەكان دەستنیشان بكەن.

عێراق

ڕەوشی بەغدا مەترسیدارە
عیراق، 287 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق،  287 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت لە عیراق و ئاماژە بە تۆماركردنی 52 حاڵەتی چاكبوونەوەش دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕەوشی بەغدا بە مەترسیدار دادەنرێت، بەو پێیەی زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تێدا تۆماركراوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 287 حاڵەتی تووشبونیان تۆماركرد كە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا ڕەسافە: 81 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 111 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 65 حاڵەت، نەجەف: 5 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، سلێمانی: 1 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، كەركوك: 3 حاڵەت، واست: 4 حاڵەت، دیالە: 4 حاڵەت، دیوانیە: 1 حاڵەت، میسان: 1 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت ”.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان كراوە بەهۆی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە هەمان كاتدا تەئكید لە تۆماركردنی 52 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە لە تێكڕای ناوچەكانی عیراق”، بەمشێوەیەش وەك وەزارەتی تەندروستی عیراق باسی دەكات،” كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە عیراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتە 5135 كەس كە 175 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 2904 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، تائێستاش 2056 كەس لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا، زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ڕەسافە تۆماردەكرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە بەغدای پایاتەخت، تۆماركردنی زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕەسافە ڕادەگەیەنێت.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی پزیشكی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ئەمڕۆ زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا/ رەسافە، تۆماركران”.

بە وتەی سەرچاوەكە”زۆربەی توشبووەكان لە سنوری ناوچەی گەڕەكی سەدردان”.

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا ڕووی لە دابەزین كرد، ماوەی چەند ڕۆێكە وێڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ڕێژەی توشبوونی زیاتر بە كۆرۆنا لە بەغدای پایتەخت و پارێزگەكانی تری عیراقدا تۆماردەكرێت، بۆ بەرگرتن لەم تەوژمە نوێیەش، لایەنە پەیوەندارەكان پەنا بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتگیردەبەن.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، تائێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا گەیشتۆتە 4848 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك، یەكێك لەوانەی دەغڵودانی هاووڵاتیانیان دەسوتاند دەستگیركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی “تیرۆریستێك كە بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانی دەستوتاند لە ناحیەی زابی سەر بە پارێزگەی كەركوك” ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن دەزگای هەواڵگری سەربازییەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فەوجی یەكی لیوای 51ی فیرقەی 14، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، توانیا یەكێك لەوانەی بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانيان دەسوتاند لە گوندی زراریەی سەر بە ناحیەی زاب لە كەركوك، دەستگیربكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستگیركراوەكە برای دوو تیرۆریستە كە یەكێكیان بە 25 ساڵ زیندانی حوكمدراوە”، ئاماژەی بە ڕادەستكردنيشی كرد “بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، تا ڕێوشوێنی یاسایی پێویستی لەدژ بگیرێتەبەر”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان