ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمینداری گشتیی حزبی وەفای نیشتیمانی عیراق بۆ (خەڵك) دەدوێت
هەرێمی كوردستان مامەڵەیەكی نەشیاو لەگەڵ هاووڵاتیانی عەرەب دەكات

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵڵا

ئەمینداری گشتیی حزبی وەفای نیشتیمانی عیراق پێیوایە، كە یەكێك لە هۆكارەكانی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، هۆكارەكەی نەشیاوی مامەڵەی بەرپرسانی هەرێمە لەگەڵ ئەو عەرەبانەی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

حسێن ئەلڕماحی، بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە هەندێك شوێنی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە چوونە ژوورەوە دەبێت هاووڵاتیانی عەرەب پارە بدەن، لەكاتێكدا هاووڵاتیانی كورد دەتوانن بەبێ‌ بەرامبەر بە هەموو ناوچەكانی عیراقدا هاتووچۆ بكەن.

ناوبراو سەبارەت بەوەی هیچ بەڵگەیەكی هەیە لەسەر وەرگرتنی پارە؟ چونكە پێشتر هەرێمی كوردستان بەفەڕمی ئەو بابەتەی ڕەتكردووەتەوە، ناوبراو تەئیكدی كردەوە، كە بەڵگەی تەواوی هەیە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هەرێمی كوردستان چۆن لە پێشوازی هەرێمی كوردستان بۆ ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارە دەڕوانن، كە لە كاتی شەڕی داعشدا هاتوونەتە هەرێمی كوردستان وەك ئاوارە، ناوبراو وتی”هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و ئەو هاووڵاتیانەش وەك عیراقی چوونەتە هەرێم، وەكچۆن هاووڵاتیانی كوردیش هەمان مافیان هەیە بۆ ناوچەكانی دیكە”.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر دەنگۆی وەرگرتنی پارە پەیوەندی بە هەریەك لە سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم و ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە كرد، وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان