ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پێیوایە تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: جەنگ لە كەنداو ڕوودەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی، باس لە ڕووداوەكەی كەنداوی عوممان دەكات و لەژێر ناونیشانی “ململانێكە هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە، وتارێكی شیكاریی بڵاوكردۆتەوە.

ڕۆژنامەی (ئای) بەریتانی، وتارێكی جۆن كیمپی دەربای ڕووداوەكەی كەنداوی عوممان بڵاوكردۆتەوە و تێیدا نوسەر پێیوایە، ڕووداوەكە دەبێتە مایەی هەڵایسانی جەنگ و هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە.

بە وتەی كیمپ، وێڕای هەڕەشەكانی ئێران بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان، سەبارەت بە داخستنی نۆكەندی هورمز، ئەو داخستنە زۆر ناخایەنێت و چەند ڕۆژێك تێناپەڕێنێت، چونكە واشنتن ڕێگەچارەی سەربازی بۆ كردنەوەی ئەو ڕێڕەوە دەریاییە گرنگە بەكاردەهێنێت.

نوسەر پێیوایە:”تەنانەت گەر ویلایەتە یەكگرتووەكان پاسەوانی هەموو كەشتییەكان و نەوتهەڵگرەكانیش بكات كە لە نۆكەندی هورمزەوە تێدەپەڕن، ئێران ناتوانێت ڕێگە لەو كەشتیانە بگرێت و ئاستەنگییان بۆ دروست بكات، چونكە لە بنەڕەتدا دەیەوێت خۆی لە ڕووبەڕبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان لابدات.

لەگەڵ ئەوەشدا جۆن كیمپ دەڵێت:”كێشەكە لێرەدا كۆتایی نایەت، چونكە هەر ڕووبەڕبوونەوەیەكی سەربازی ڕووبدات، ئێران تێیدا ڕووبەڕبوونەوەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان دەگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانەكانی تری لەڕێی هاوپەیمانەكانى لە یەمەن و خۆرهەڵاتی سعودیە و ئیمارات و بەحرێن و سوریا و عیراق و ئەفغانستان”.

لە كۆتاییدا، نوسەر وایدەبینێت كە كەنداوی هورمز بە ناوچەیەكی ئاڵۆز و دەمێنێتەوە و لەباردەبێت بۆ هەڵایسانی جەنگ كە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران خواستی خۆیان بۆ خۆلادان لێی دووپاتدەكەنەوە.

جیهان

ترەمپ سیناتۆرێك بۆ دانوستان لەگەڵ ئێراندا سەرپشك دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا، بۆ هێوركردنەوەی تەنگژەكان لە ناوچەی كەنداو، راند پۆڵ سیناتۆری كۆماری سەرپشك دەكات، تا دانوستان لەگەڵ ئێراندا بكات.

بەپێی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی توركیا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند”راندی هاوڕێم پرسیاری لێكردم كە ئایا دەتوانێت دەست بە گفتوگۆكردن بكات لەگەڵ ئێران، ئێمەش لای خۆمانەوە بە بەڵێ‌ وەڵاممان دایەوە”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا”گەر ئەندامانی تر لە ئەنجومەنی پیران هەمان داوايان لێبكەن تا بەشداریی لەو دانوستانانەدا بكەن، بەهەمان شێوە وەڵاميان ئەرێنی دەبێت”.

ترەمپ دەڵێت”كەسانێكی زۆريان هەیە كە دەیانەوێت لەو مەسەیەدا بەشداریی بكەن، و دەتوانن بەشێوەكی زۆر باش لەگەڵ ئێراندا كاربكەن”.

دوای ئەوەی ئێران دەستی بەسەر نەوتهەڵگرێكی بەریتانیادا گرت لە نۆكەندی هورمز، تەنگژەكان لە ناوچەی كەنداو هێندەی تر ڕوویان لە زیادبوون كرد و هەڕەشە و لێدوانە ئاگرینەكانیش لەنێوان خۆرئاوا و تاراندا زیاتر بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پەیوەنی بە تەنگژەكانی كەنداوەوە هەیە
ئەمریكا هێز بۆ سعودیە ڕەوانە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، مارك ئسبەر بریكاری وزیری بەرگری، ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ڕەوانەكردنی هێزی ئەمریكایی بۆ سعودیە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنگژەكان لە ناوچەی كەنداودا زیاتردەبن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە”هەنگاوەكە بەرپەرچدانەوەیەكی ترە بەڕووی بەو هەڕەشە ڕاستەقینانەی لە ناوچەكەدا هاتوونەتەپێش”.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان بوون كە باسیان لە ئامادەكارییەكانی واشنتن دەكرد بۆ ڕەوانەكردنی 500 سەرباز و فڕۆكەی جەنگی و ئامرازی بەرگلای ئاسمانی بۆ سعودیە.

ئاژاسنی (ئەسۆشێتد پرێس)، لە زاری سەرچاوەكان لە پنتاگۆن بڵاویكردبۆوە”بەشێك لە هێزەكان و سیستمەكانی بەرگری موشەكی (پاتریۆت) گەیەنراونەتە بنكەی میر سوڵتان لە شانشینی عەرەبی سعودیە”.

دوێنێ‌ هەینی، ڕیاز ڕەزامەندی دەربڕی تا پێشوازیی لە هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بكات “بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی تری بەریتانیا ڕونكردنەوە دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ
تەلەفیزیۆنی ئێران دەڵێت، نەوتهەڵگرێكی بەریتانی كە ئاڵای لیبریای هەڵگرتبوو، بەدەم ئاگاداركردنەوەكانی سوپای پاسدارانەوە هاتووە لەكاتی تێپەڕبوونی لە نۆكەندی هورمز، و ڕانەگیراوە.

سەرچاوەكان لەڕێی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێرانەوە بڵاویان كردەوە”كەشتییە بەریتانیاییەكە دوای ئەوەی بەدەم ڕێنماییەكانی سوپای پاسدارانەوە هاتووە، وەك ڕەچاوكردنی ژینگە و یاساكانی دڵنیایی دەریاوانی، بەردەوام بووە لەسەر ڕێڕەوی خۆی و ڕانەگیراوە”.

پێشتر میدیاكانی ئێران لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانی هێزە چەكدارەكانی وڵاكەوە بڵاویان كردبووەوە كە سوپای پاسداران تەنیا دەستی بەسەر نەوتهەڵگری “ستینا ئیمپرۆ”ی بەریتانیدا گرتوو، ئەو ڕاپۆرتانەشیان ڕەتكردبۆوە كە باسیان لە دەستبەسەرداگرتنی دووەم نەوتهەڵگر كردبوو.

دوێنێ‌ هەینی دەزگای (ڕیڤینیتیف) بۆ چاودێری جوڵەی كەشتییەكان، لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاندبوو، دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیا كە ئاڵای لیبیریای لەسەر هەڵكراوە لە باكوری نۆكەندی هورمز بەرەو كەناراوەكانی ئێران ئاراستەی گۆڕیوە و لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان