ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) دواین زانیاری لەبارەی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پۆستەكانی حكومەت بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە لەچەند ڕۆژی ئایندەدا مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ سەردانی لایەنەكان بكات.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ دەیەوێت لە ماوەیەكی نزیك و كەمتر لە ماوەی دیاریكراودا كە مانگێكە كابینەكەی پێكبهێنێت، بۆیە ناوبراو داوای ناوی كاندیدەكان لە لایەنە بەشداربووەكان دەكات و هەر لایەنێك كاندیدەكانی ئامادە نەبێت، پۆستەكانی بە بەتاڵی بۆ بەجێدەهێڵدرێت.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لایەنێكی بەشداربووی كابینەی نوێیە بە پێی ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، تاكو ئێستا دوای چەندین كۆبوونەوە نەیتوانیوە كاندیدەكانی یەكلاییبكاتەوە.

چەند دەنگۆیەكی تازە سەبارەت بە ڕێككەوتن لەسەر چەند كەسێك بۆ وەرگرتنی چەند پۆستێك كە پشكی یەكێتین لە كابینەی نوێی حكومەت و جێگری سەرۆكایەتی هەرێم  بڵاوبوونەتەوە، بەڵام بەرپرسێكی یەكێتی ڕەتیدەكاتەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ئەوانەی لەسەر دیاریكردنی ئەندامانی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆست دەوترێن ڕاست نین، چونكە ئەو پۆستانە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتییدا یەكلایی دەكرێنەوە، تائێستا كۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە نەكراوە.

مستەفا چاوڕەش، یەكێكە لەو بەرپرسانەی یەكێتی كە باس لەوەدەكرێت ببێتە وەزیر پێشمەرگە یان لە حاڵەتی بوونی جەعفەر شێخ مستەفا بە جێگری سەرۆكی هەرێم، ببێت بە فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70، بەڵام ناوبراو دەڵێت”تائێستا ئەوانەش هەر قسەن و بڕیاریان لەسەر نەدراوە”.

(خەڵك) زانیویەتی لە نێو یەكێتییدا بە نافەڕمی گفتووگۆ لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی یەكێتی دەكرێت، بەتایبەتی پۆستە هەستیار و گرنگەكان و تائێستا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كابینەی نۆهەمدا بڕیارە چەند پۆستێكی گرنگ وەربگرێت، لەوانە “جێگری سەرۆكی هەرێم، جێگری سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی پەڕلەمان، وەزیری پێشمەرگە، بریكاری وەزارەتەكانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەكان و چەند پۆستێكی دیكە”.

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان