ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ هەڵەی ستایل کە هیچ کوڕێکی شیکپۆش نابێت ئەنجامی بدات

خێزان

هەندێک هەلەی ستایلی کوڕان هەیە هەرچەندە بچوکە بەڵام کاریەگریەکەی دیارە لەسەر جلوبەرگەکانت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە ئەو نمونانە:

 

– گەر سەعاتت لەدەستکرد، قۆڵی کراس دامەیەرەوە بەسەریدا، چونکە ناشرین دەردەکەوێت.

– گەر تیشێرتەکەت قۆڵی درێژبێت لە گۆرانیبێژی ڕاپ دەچیت، بۆیە تیشێرتی قۆڵ کورت بکڕە.

– پشتێن و پشتێنی جلگرە بەیەکەوە نابەسترێت و دەبێت یەکێکیان بەکار بهێنیت.

– گەر کەمیش بێت با هیچ چرچی لە جلەکانتدا نەبێت و ئوتووی بکە.

– هیچکاتێک سایزی لە جلی لە خۆت گەورەتر یان تەسکتر لەبەر مەکە.

– پێویستە کاتێک کراس لەبەر دەکەیت بیخەیتە ژێر پانتۆڵەکەتەوە نەک بەری بدەیتەوە بەسەریدا.

 

– هێندە شت مەکەرە گیرفانی پانتۆڵەکەتەوە کە بی ئاوسێنێت.

– هەموو ڕۆژێک بە یەک ساتیل و بەیەک شێواز مەچۆرە دەرەوە، چونکە شتەکە دەبێتە ڕۆتین و جوانی نامێنێت.

ریکلام

ژیاندۆستی

چۆن لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە خۆت ڕزگار دەکەیت؟ ئایا کەس ڕزگاری بووە؟

خێزان

چۆن لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە خۆت ڕزگار دەکەیت؟ ئایا کەس ڕزگاری بووە؟ ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگە لەوبارەیەوە:

 

-گەر چانس یاوەرت نەبوو، توشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە هاتیت چۆن خۆت ڕزگار دەکەیت؟

-پێویستە جوان خۆت ببەستیتەوە و سەرت تا دەتوانیت ببەرە خوارەوە و بینوسێنە بە کورسیەکەوە و بە قۆڵ و دەستت سەرت دابپۆشە.

-لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی Kegworth زۆربەی سەرنشینەکان بەهۆی بەرکەوتنی جانتا و کەلوپەلی قورسەوە گیانیان لەدەستدا، هەر بۆیە شتە قورسەکان لە ژێر قاچت دابنێ و ئاگاداری سەرت بە.

 

گەر کەوتیتە خوارەوە چی دەکەیت؟

 

-لەکاتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەدا، خێرای جەستەت دەگاتە نزیکەی ٤١٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کە ئەوەش خێراییەکی زۆرە بەڵام ئەگەری ڕزگاربوونی هەیە.

-دەتوانیت سەرەتا قاچ و دەستت بڵاوبکەیتەوە بۆئەوەی کەوتنە خوارەوەکەت خاوبکەیتەوە، ئەمەش ئەو تاکتیکەیە کە یاریزانانی خۆهەڵدانی سەر فڕۆکە بەکاری دەهێنن.

-لەکاتی نزیکبوونەوەدا لە زەوی، گرنگە کە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و هەوڵبدەیت ئاڕاستەی خۆت بگۆڕیت بۆ ئەوەی لە شوێنێکدا بکەویتە خوارەوە کە ئەگەری مانەوەت هەبێت

-باشترین شوێن بۆ کەوتنە خوارەوە ناو دارستان و دار و درەختە ، لەکاتێکدا کەوتنە خوارەوە بۆ ناو ئاو بیرۆکەیەکی باش نییە و ئەگەری ڕزگاربونت نابێت.

-فيزنا فیلوڤیل، ژنێکی سڕبی بوو کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ڕزگاری بووو، ئەمەش پاش ئەوەی فڕۆکەکە لە ئاسماندا تەقێندرایەوە، بە هۆی ئەوەی کەوتە ناو دارستانێکەوە لە چیکۆسلۆڤاکیا، لە مردن ڕزگاری بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ڕیکلامێکی هۆشیاری کۆمەڵایەتی کە زۆر پڕ مانایە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕیکلامێکی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە کە زۆر جوان و  پڕ مانایە:

 

خۆت ببەستەرەوە و بژی

بەشداری کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی بکە و ببە پاڵەوان بۆ منداڵەکەت

دەبەی پلاستیکی فڕێ مەدە

ئاژەڵەکان بۆ گاڵتەپێکردن نین

شێرپەنجەی مەمک لە ڕووداوی ئۆتۆمبێل زیاتر ژنان دەکوژێت

ئایا تۆ مرۆڤیت؟

خۆت توشی خەوزڕان مەکە

پلاستیک کەم بکەرەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند دیمەنێک کە نیشانی دەدات ژیانی ئێستا و جاران چەند گۆڕاوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە نیشانی دەدات ژیانی ئێستا و جاران چەند گۆڕاوە:

 

ژیانی ئێستا و جاران

 

فێرکردنی منداڵ

 

مۆبایل

ڕۆمانسیەت

 

وێنەی سێڵفی

 

کارکردنی ماڵ هەر تەواو نابێت!

-تەلەفونکردن

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان