ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئەو پارچە گۆشتە بە برژانگتەوە هەیە؟ ئایا کاری چییە؟

خێزان

لە نێو جەستەی مرۆڤدا پارچەیەک گۆشت هەیە کە بە Demodex ناودەبرێت و بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن D. folliculorum وە دۆزراوەتەوە کە ئەم پارچە گۆشتە بەزۆری لە نێو برژانگدایە.

مەرج نییە هەموو مرۆڤێک ئەو پارچە گۆشتەی هەبێت، بەڵام توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە لە هەر سێ منداڵێک لە جیهاندا یەکێکیان هەیانە و لە بەشێکیشدا دواتر دروستدەبێت کە لە هەر ٣ کەسێکی پیردا ٢ کەسی ئەو پارچە گۆشتە بچوکەی لە بڕژانگیدا هەیە.

توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە Demodex توانای زیادکردنی چەورییە ترشەڵۆکیەکانی هەیە لە بەهۆی ئەوەوە رێگری لە بەکتریا دەکات، بەڵام ئەگەری هەوکردن و دروستکردنی کێشی بۆ پێستیش هەیە.

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە دەتوانیت ڕۆژانە بیکەیت و جەستەت ڕێک و ساف و جوان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکە کە دەتوانیت ڕۆژانە بیکەیت و جەستەت ڕێک و ساف و جوان دەکات:

 

– ڕۆژانە بە دەستەکانت مەساج بۆ ناوچەوانت بکە، دەتوانیت زەیتی زەیتوونیش بەکار بهێنیت و ڕێگری دەکات لە چرچ بوونی

 

-ڕۆژانە ١ سانتیم قاچەکانت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەرەوە (١٠٠ جار) ئەم کارە هەم سوڕی خوێن چالاک دەکات لە جەستەدا، هەم ڕێگری لە هەڵئاوسانی قاچ دەکات.

– دەستت بە ئەملاو لای دەرگایەکەوە بگرە و پشتت بکشێنە، ١٠ بۆ ٢٠ چرکە بەو جۆرە بمێنەرەوە، هاوکارێکی باشە بۆ ڕێکبوونی پشتت.

– هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و ١٠ بۆ ١٥ چرکەیەک ڕایبگرە، دواتر بیدەرەوە، ڕۆژانە ٥ جار، وادەکات چەوری گەدەت بسوتێت و ورگت نەمێنێت.

– ماسولکەی سمتت کۆبکەرەوە و چڕی بکەرەوە و ٢٠ چرکە ڕایبگرە، دواتر ١٠ چرکە پشوو بدە و ٥ جار دوبارەی بکەرەوە، ڕۆژانە ئەم کارە وادەکات سمتت توند ببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ کێشەی تەندرووستی کە توشی هەموو ژنێک دەبێت، چۆن چارەسەری دەکەیت؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ کێشەی تەندرووستییە کە توشی هەموو ژنێک دەبێت و لێرەوە دەتوانیت زانیاری لەسەر وەربگریت:

 

ناڕێکی سوڕی مانگانە

ڕەنگە بەهۆی قەلەقی و سترێس یان حەبی ڕێگری لە منداڵبوون یاخود ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەوە درووستببێت، پێویستە پشکنینی پزیشکی بکەیت.

 

هەوکردن

هەوکردنی ناوچەی زێ یەکێکە لە کێشە باوەکان، پێویستە ئاگاداریی پاک و خاوێنیەکەی بیت و سانتی و تیمپۆنی کوالێتی باش و تەندرووست بەکار بهێنیت.

 

جلی ژێرەوەی خراپ

لەبەرکردنی جلی ژێرەوەی تەسک هۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە زێ و هەوکردنی و پێویستە ئاگادار بیت.

 

بۆنی ناخۆش

هەندێک خواردن بۆنی ناخۆشی زێ درووستدەکات، بەڵام ئەنەناس یاخود دارچینی دەبێتە هۆیی ئەوەی بۆنی خۆش بکات و دەتوانیت بیانخۆیت.

 

وشکبونەوە

ناهاوسەنگی هۆڕمۆن کێشەی وشکبونەوەی زێ درووستدەکات و پێویستە کرێمی شێدارکەرەوەی بۆ بەکار بهێنیت و چارەسەر وەربگریت.

 

پاککردنەوەی زۆر

زیاد لە پێویست پاکردنەوەی ناوچەی زێ زیانی هەیە، چونکە وادەکات ئەو بەکتریا سودبەخشانە نەمێنن کە خۆیان پاکبونەوەی ناوەوەی زێ دەپارێزن.

 

مووی ژێرەوە

هەندێکجار پاش موولابردن، هەندێک موو دێتەوە کە ناتوانێت سەردەربکات و لە ژێر پێستەکە دەمێنێتەوە، بۆ چارەسەر پێویستە تەقشیری بۆ بکەیت و پێستە مردووەکان لابدەیت.

 

 

ئازاری زێ

هەندێکجار بەبێ هۆکار زێ ئازار درووستدەکات، چارەسەرێکی باشە گەر ماوەیەک لە ئاوی گەرم و خوێدا بمێنیتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەم گیراوەیە درووستبکە و بیدە لە ڕوخسارت، مووە زیادەکان بنەبڕ دەکات!

خێزان

مووی ده‌موچاو له‌ لای خانمان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و زۆر كات پاره‌یه‌كی زۆر له‌ لابردنیدا خه‌رجده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ماسكێكی سروشتیه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌ ئاسانترین شێوه‌ كۆتای به‌و مووه‌ بهێنیت.

پێكهاته‌ی گیراوه‌كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ 1 كه‌وچك هه‌نگوین و نیو كه‌وچك ئاردی شۆڤان و 2 كه‌وچكی چا ئاوی لیمۆی تازه‌.

ئه‌م پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵی یه‌كدی بكه‌و بیده‌ له‌و ناوچانه‌ی مووی پێوه‌یه‌، پاش 15 خوله‌ك گیراوه‌كه‌ له‌ روخسارت لێبكه‌ره‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی مانگێكیش هه‌فتانه‌ 3 جار ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان