ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند کارێک ژنان کاتێک بەتەنها خۆیان لەماڵەوەن، ئەنجامی دەدەن

خێزان

ژنان لە پاش هاوسەرگیری کەمتر بە تەنها لەماڵەوەن، بەڵام ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو کارانەیە کە کاتێک بەتەنها لەماڵەوەن ئەنجامی دەدەن و وەک هەلێکە بۆیان:

 

-به‌دڵی خۆیان بخۆن

-ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ خه‌یاڵی پێدانی خواردن به‌ منداڵ یاخود داواكاری هاوسه‌ره‌كه‌یاندا نین و به‌دڵی خۆیان و به‌ ئاسوده‌ی خواردن ده‌خۆن، ئه‌مه‌ هه‌ر ئه‌و ساته‌شه‌ كه‌ بڕیارده‌ده‌ن بۆ چه‌ند كاتژمێرێك رێجیمه‌كه‌یان ڕاگرن.

 

-ته‌ماشاكردنی زنجیره‌درامای هه‌رزه‌ییانه‌

-له‌م كاتانه‌دا ژنان چاوی هاوسه‌ره‌كه‌یان لێدوره‌ تا پێیان بڵێن ئه‌وه‌ كه‌ی زنجیره‌ درامایه‌ تۆ ته‌ماشای ده‌كه‌یت؟ یاخود له‌ داواكاری منداڵه‌كانیان به‌دورن و چێژ له‌ ته‌ماشاكردنی ئه‌و جۆره‌ زنجیره‌ درامایانه‌ ده‌ببن كه‌ به‌رهه‌می زۆر ساده‌ن.

 

-گوێگرتن له‌ گۆرانی و سه‌ماكردن

-كاتێك كه‌س له‌ ماڵه‌كه‌دا نییه‌، زۆرێك له‌خانمان ده‌ڵێن ئیدی كاتیه‌تی، گۆرانیه‌كی به‌ ده‌نگی به‌رز ده‌خه‌نه‌ سه‌ر و سه‌مای له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

 

-گه‌رماوێك به‌دڵی خۆت

-چونه‌ گه‌رماو و مانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تێیدا و یاریكردن به‌ كه‌ف و سابون و بیركدنه‌وه‌ی دورودرێژ ده‌بێته‌ خولیایه‌كیان به‌و پێیه‌ی له‌ كاتی ئاسایدا به‌هۆی منداڵ و هاوسه‌ره‌وه‌ كاتی ئه‌وه‌یان نیه‌.

 

-خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار و كتێب

-زۆرێك له‌ خانمان كاتێك دواین كه‌سی ماڵه‌كه‌ ده‌رگاكه‌ داده‌خات، گۆڤارێك یاخود كتێبێكی كۆن ده‌هێنن كه‌ پێشتر بواری خوێندنه‌وه‌یان نه‌بووه‌و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌ ڕاده‌كشێن و ده‌یخوێننه‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ به‌رنگاری ئه‌وه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ خه‌ویان لێنه‌كه‌وێت.

 

-ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ماڵه‌وه‌ به‌ته‌نها

-زۆركات خانمان حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن كاتێك كاروباری ماڵه‌وه‌ی رۆژانه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌نهابن و كه‌س ده‌ستیان نه‌گرێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ته‌نهایدا ئه‌نجامدانی كاروباره‌كانی ماڵه‌وه‌ خولیایه‌كی دیكه‌یانه‌.

 

-خه‌وتن

-خه‌وێكی قوڵ به‌ مێشكێكی ئاسوده‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌یاڵیان لای هیچ شتێكی دیكه‌بێت خولیایه‌كی دیكه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی ته‌نهایدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به‌لای زۆرێكیشیانه‌وه‌ خۆشترینیانه‌.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک بانگەشەی جوان کە ئامانجیانە جیهان بگۆڕن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بانگەشە و ڕیکلامی جوانە کە ئامانجیانە جیهان بگۆڕن:

 

تا کەی ژینگە ناپارێزن

کەم بەکارهێنانی کاغەز بەشێکە لە پاراستنی جیهان

تاکەی کێشەکان دەشارنەوە؟

دەریا چیدیکە وەری ناگرێت!

پلاستیک دیمەنەکەی تێک داوە

خواردنی دەریایی

ئاژەڵەکان یەکە یەکە لەناودەچن

کەنار دەریاکانمان پیس مەکەن!

دەریایەکی پلاستیکی

ژینگەکەمان

گەرمبوونی زەوی

ئەمە دیمەنی ئەو ئۆتۆمبیلانەیە کە کۆمپانیاکان درووستیان کردووە و نەفرۆشراوە و هەر ماوەتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاسانکاری ناو کۆمپیتەر و ئینتەرنێت کە کارت زۆر بۆ ئاسان دەکات:

 

-Ctrl + T بکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی تابێکی دیکەت بۆ بکرێتەوە.

-گەر فایلەکانت سڕیبووەوە، بە پرۆگرامی Recuva دەتوانیت بە ئاسانی بیهێنیتەوە.

 

-دەتوانیت پرۆگرامی f.lux دابەزێنیت لەسەر کۆمپیتەرەکەت، ڕوناکی شاشەکەت بە ئۆتۆماتیکی لەگەڵ دۆخی ژورەکە هاوسەنگ دەبێت.

-دەتوانیت لە رێگەی گۆگڵەوە نرخی پارە جیهانیەکان بزانیت.

-گەر ویستت زوو لاپتۆپەکەت شەحن بێتەوە، دەتوانیت بیکەیتە سەر airplane مۆد.

 

-دەتوانیت لە ڕێگەی Alt  و کلیکی ماوسەوە، ڕاستەوخۆ وێنە لە گۆگڵەوە دابگریت.

 

-گەر کێشەی ئینتەرنێت و کۆمپیتەرت هەبوو لە گۆگڵ بۆی بگەڕێ، چارەسەری زۆربەی کێشەکانت بۆ دەهێنێت و پێویست ناکات یەکسەر بیبەیت بۆ لای وەستا

– شاشەی کۆمپیوتەرەکەت با شتی زۆر لەسەر نەبێت، چونکە کۆمپیتەرەکەت خاوو دەکاتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لەم وێنەیەدا یەکەمجار چی دەبینیت؟ ئەوە دەری دەخات کە مێشکی تۆ کام جۆرەیە!

خێزان

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمانبڵێ کە یەکەمجار چی دەبینیت؟ ئەوە دەری دەخات کە مێشکی تۆ کام جۆرەیە:

 

بەخێرایی تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمانبڵێ یەکەمجار کام ئاژەڵە دەبینیت:

 

 

 

سەری پڵنگێک

 

تۆ لای چەپی مێشکت باشتر کاردەکات وەک لە لای ڕاست، کەسێکی لە بیرکاری و ژمارەکاندا زۆر زیرەکیت، ڕێکخراوانە کاردەکەیت و پلانت هەیە بۆ شتەکان.

بەهۆی ئەوەی لەپاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیار دەدەیت، هەر بۆیە بۆچونی کەسانی دیکە پشتگوێدەخەیت، بەوەش کەسێکی کەلەڕەق دەردەکەویت.

مەیمونێک خۆی هەڵواسیوە

 

بەشی لای ڕاستی مێشکت باشتر کاردەکات، کەسێکی زیرەکیت و بیرۆکەی زۆر باشت پێیە، حەزت بە سەرکەشییە لە ژیاندا و کەسێکی کۆمەڵایەتیشیت، هەست و سۆزت زۆرە و ڕۆمانسیت.

توانایەکی داهێنەرانە و هونەرمەندانەت هەیە و بیرۆکەی جیاوازت هەیە بۆ شتەکانی دەوروبەرت، بەڵام کارەکانت بە پلان و لیست ئەنجام نادەیت و کەمێک پەرشووبڵاویت پێوە دیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان