ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پلەی گەرما دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات،  لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما، لە تێكڕای ناوچەكانی وڵات ڕوو لە دابەزین بكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە” بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەكی كاتی تەنیا تا شەممە و یەك شەممە بەردەوام دەبێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت لەم ماوەیەدا پلەی گەرما لە كاتژمێرەكانی نیوەڕواندا لە شارەكانی باشوور بگاتە 49-50 پلەی سەدی، و لە شارەكانی ناوەڕاست 47-48 پلەی سەدی بێت، لە ناوچەكانی باكووریش لەنێوان 45-46 پلەی سەديدا بێت”.

ئەو كەشناسە پێیوایە، پلەی گەرما لە یەك شەممەی داهاتوودا دەگاتە ترۆپك و پلەكانی ڕۆژانی پێشوو تێدەپەڕێنێت، ئاراستەی با جێگیر دەبێت و جارجاریش دەگۆڕێت.

بە وتەی عەتیە”پلەی گەرما لە لە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووەوە ڕوو لە دابەزین دەكات، بەڵام لە رۆژی چوار شەممەی داهاتوودا كەشێكی هاوینەی نایاب و زیاتر ڕوو لە مامناوەند دەبێت.

دابەزینی پلەی گەرما بە بۆچونی سادق عەتیە، بەشێوەیەكی تەواو هەستیپێدەكرێت و با جێگیر دەبێت و هەندێك جاريش ئاراستەكەی ڕوو لە باكووری خۆرئاوا دەبێت، ئەم كەشە دوو ڕۆژ یان سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت.

ژینگە

بەڕێوەبەرایەتییەكی پۆلیس لە سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەن و دەشڵێت: “دوو كەس دەستگیر كراون”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ سەر بە بەشی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگە توانیان (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارە بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیانبەخش بۆ ناوچەكە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان داواشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی كوردستان بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی باران سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست بەشەو كەشوهەوا سارد دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لە هەفتەی داهاتوودا پێشوازی لە یەكەم شەپۆلی بارانی سەرتاسەری دەكەین، كە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ناوچە جیاوازەكان باران بە بڕی جیاواز دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان