هاتووچۆی هەولێر داوایەك لە شۆفێران دەكات


بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ڕێگای هەولێر- پیرمام، بەستوویەتی بەو هۆیەوە هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەكات، ئەو ڕێگایە بەكارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران كراوەتەوە كە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای هەولێر – پیرمام لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و سەلامەت نیە، هەرچەندە تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە لەشوێنەكەن، بەڵام لەبەر نزمی پلەی گەرما رێگاكە خلیسك بووە.

هاتووچۆی هەولێر داوای لە شۆفێران كردووە، بۆ حالەتی زۆر پێویست نەبێت رێگاكە بەكارنەهێنن و لەكاتی پێویستیش خێراییان زۆر كەم بێت، بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكانیان لەدەست نەدەن.

ئیمارات پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ شنگال دابینكرد
پێشت ئیمارات پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ شنگال دابینكرد
ئاژانسەكان: دەوڵەتی توركیا بەدەم لێقەوماوانەوە ناچێت
دواتر ئاژانسەكان: دەوڵەتی توركیا بەدەم لێقەوماوانەوە ناچێت
پەیوەندیدار