ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات هاوسەرەکەت بێزار بووە لە ژیانی هاوسەرێتیتان و پێویستە چارەسەر بدۆزنەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات هاوسەرەکەت بێزار بووە لە ژیانی هاوسەرێتیتان و پێویستە چارەسەر بدۆزنەوە:

 

-واز لە مۆبایلەکەی ناهێنێت: کاتێک لەگەڵ تۆدایە بەردوام مۆبایلەکەی بەدەستەوەیە و سەرقاڵە، تەنانەت کە قسەشی بۆدەکەیت خۆی بەوەوە مەشغوڵ دەکات.

-تۆ دواین پەناگەیت: تا هاوڕێکان و خزموکەسی وەستابێت کات لەگەڵ تۆدا بەسەر نابات، بەڵام کە کەس نەبوو دواتر مەرایت دەکات.

-نرخی تۆ نازانێت: هەستی تۆی بەلاوە گرنگ نییە و ترسی لەوەش نییە کە لەدەستت بدات، چونکە نرخت نازانێت.

-پلانەکانی جێبەجێ ناکات: بەردەوام بۆ لەکۆڵخۆکردنەوە دەڵێت سبەی دەچین بۆ بازاڕ، یان ئەم هەفتەیە دەتبەم بۆ ماڵی باوکت، بەڵام دواتر جێبەجێی ناکات.

-تۆ جیاواز نیت: کاتێک مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت کە خۆشت دەوێت جیاوازە لە کەسی ئاسایی، بەڵام بەهەمان شێوەی هاوڕێکانی یاخود دۆستەکانی مامەڵەت لەگەڵ بکات ئەوە ئاسایی نییە.

-هەمیشە تۆ قسە دەستپیدەکەیت: هەموو جار دەبیت تۆ نامەی بۆبنێریت یان گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیتەوە و ئەو تاقەتی نییە.

ریکلام

خۆشەویستی

خانمان به‌م 5 ڕێگایه‌ ده‌توانن وابكه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان به‌ ڕۆمانسیترین كه‌سی سه‌ر زه‌وی ته‌ماشایان بكه‌ن

خێزان

زۆرجار خانمان پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ چۆن بتوانن به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان رۆمانسی بن، ئه‌م 5 هه‌نگاوه‌ خواره‌وه‌، شێوازێكی ساده‌و ئاسانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ هاوسه‌رێكی ڕۆمانسی:

 

-ده‌توانیت هه‌ندێك یاری رۆمانسیانه‌ پێكه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ زۆر به‌ ئاسانیش ده‌ستده‌كه‌ون، بۆ نمونه‌ یاری شه‌تره‌نج و وه‌ره‌قه‌ و یاریی دانپێدانان و چه‌ندین یاری ساده‌ی دیكه‌.

-شێلان و مه‌ساجكردن بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت، له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌كی هێمندا كه‌شێكی له‌ بیرنه‌كراو بۆ هه‌ردوكتان ده‌هێنێته‌ كایه‌وه‌.

-نازكردن و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگێك كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت حه‌زی پێیه‌تی و سه‌رنجی بۆ لات ڕاده‌كێشێت.

-گۆڕینی دیكۆری ژوری نوستنه‌كه‌تان به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌، واته‌ ره‌نگی سه‌رچه‌ف و سه‌رینه‌كان، یاخود گۆڕینی ره‌نگی گڵۆپی ژوری نوستن و دانانی مۆم.

-له‌ كۆتایشدا گه‌ر كاتێكی ته‌واوت بۆ شه‌وێكی رۆمانسیانه‌ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت، ئه‌وا دانیشتن له‌گه‌ڵی و ده‌ستكردنه‌ ملی هاوسه‌ره‌كه‌ت و پێكه‌وه‌ ته‌ماشاكردنی فیلم و ئاڵوگۆڕی ده‌ڕبڕینی خۆشه‌ویستیتان بۆ یه‌كتر، ده‌تكاته‌ كه‌سێكی رۆمانسی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٩ خاڵی گرنگ کە هەموو ئەوانی دووراودوور خۆشەویستی دەکەن پێویستە ڕەچاوی بکەن!

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات کە بەهۆکاری جیاواز ناچار دەبیت لە دوراو دوور پەیوەندی خۆشەویستی خۆت لەگەڵ هاوسەرەکەت یاخود خۆشەویستەکەت ئەنجام بدەیت، بەتایبەت لە کاتێکدا کە گەنجانێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە دەژین لە کاتێکدا هاوسەر یان خۆشەویستەکانیان لە کوردستانە، هەر بۆیە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە بۆ مانەوەی پەیوەندیەکەتان بە بەهێزی گرنگە:

 

-هەستە ناخۆشەکانتان

-هەستە ناخۆشەکانتان بەرامبەر یەک یان پرسیارە قورسەکان یەکسەر دەڕمەبڕن، بەڵکوو ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی با بەسەردا بچێت تا بزانیت کە ئەو هەستەت دەمێنێت یاخود نا، بۆیە بەردەوام ڕۆژێک بۆستە و بۆ ڕۆژی دواتر باسی بکە.

 

-بابەتی چارەنووساز

– گەر ئەو بابەتەی پێکەوە باسی دەکەن چارەنووساز یان زۆر گرنگ بوو باشترە چاوەڕوان بکەیت تا یەک دەبینن، چونکە زۆرجار بە نامە و تەلەفوون لێک تێنەگەیشتن دروستدەبێت.

 

-بیرۆکەی نوێ

– داهێنەربە لە دەربڕینی خۆشەویستی بە شێوازی خۆت و کار و ڕێگایی جیاواز بەکار بهێنە.

 

-وەڵامدانەوەی پەیوەندی

-چاوەڕوانی ئەوە مەکە هەموو کات یەکسەر وەڵامی پەیوەندیەکەت بداتەوە، چونکە ڕەنگە ئەو سەرقاڵبێت و ڕێزیی ئەوە بگرە.

 

-چێژ لە تەنهایی

-خۆت فێری ئەوە بکە کە چێژ لە کاتە تەنهاییەکانیشت وەربگریت و لەگەڵ هاوڕێکانت کەیفخۆش بە.

 

-خولیایی هاوبەش

-خولیا هاوبەشەکانتان بدۆزنەوە و بەیەکەوە ئەنجامی بدەن.

 

 

-بەردەوام قسەمەکەن بەیەکەوە

-قسەکردنی زۆر و بۆ ماوەی درێژ زۆرجار بێزارکەرە، بۆیە هەردوولا لەسەر کاتی قسەکردن ڕێک بکەون و لەگەڵ کارەکانتان بیگونجێنن.

 

-چێژ لە پەیوەندیەکەتان وەربگرن

-هەست و سۆزی خۆتان بۆ یەکتر دەرببڕن و لە هەستی سێکسی دامەبڕێن و بە شێوازی جیاوازی خۆتان ئەنجامی بدەن.

 

 

-غیرە و دڵپیسی دیاری بکەن

-لای تۆ چ شتێک قبوڵکراو نییە، پێویست ناکات بە سادەترین شت گومان بکەیت و غیرە بکەیت، پێویستە متمانەتان بەیەک هەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٩ نیشانە کە دەری دەخات هاوسەرەکەت شتی دیکەی لە ژێر سەردایە

خێزان

بەشێوەیەکی گشتی متمانە لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا زۆر گرنگە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاماژەیە کە دەری دەخات هاوسەرەکەت شتی دیکەی لە ژێر سەردایە  و ڕەنگە خیانەتت لێبکات، بۆیە پێویستە ئاگادار بیت:

-کەمتر کاتی هەیە بۆتۆ و وەک جاران نەماوە و حەز بەوە ناکات لێت نزیکبێت و قسەت لەگەڵبکات

 

-کاتێک پرسیار لە شتێک دەکەیت وەلامی گوماناویت دەداتەوە و خۆی لێ دوور دەکاتەوە

 

-بۆنمونە کە تەلەفونی بۆدێت دەچێتە دەرەوە وەڵام دەداتەوە، بێدەنگ و نهێنی قسە دەکات، کە دێتە ژورەکە یەکسەر کۆمپیتەرەکە دادەخاتەوە

 

-تاقەتی لێت نامینێت و بە قسە و پرسیارەکانت بێزار دەبێت، ڕەنگە پرسیارێکی سادەی تۆ شەڕێکی زۆری بەدوادا بێت.

 

-کەمتر لە جاران پەیوەندی سێکسیت لەگەڵ ئەنجام دەدات و زۆر سارد و سڕە لەگەڵ تۆ

 

-زیاد لە پێویست گرنگی بەخۆیان دەدەن و کەشخەتر دەبن، ستایلی قژو و جلەکانی دەگۆڕێت و کەمتریش گرنگی بە تۆ دەدات.

 

-هەست بەوە ناکەیت کە هاوسەرتە و لە ڕووی جەستەیی و دەرونیەوە زۆر لێت دوورە

 

-پاسۆڕدی فەیسبووک و مۆبایل و ئاپاد و کەرەستەکانی دەگۆڕێت یان زۆر سەخت دایان دەنێت بۆی تۆ بۆت نەدۆزرێتەوە و ڕێگەش نادات دەستی لێبدەیت.

 

-تاقەتی چونەدەرەوەی نییە لەگەڵ تۆدا و هیچ گرنگیت پێنادات، زیاتر بە تەنها  و بەبێ ئاگاداری تۆ دەچێتە دەرەوە، لە کاتێکدا پێشتر وانەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان