ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

تۆماری دەنگی کامەران نەجم لە کاتی برینداربوونی و لەو کاتەشدا کە لای داعش بەند بووە ببیستە

خێزان

ئەمەی خوارەوە تۆماری دەنگی فۆتۆگرافەر کامەران نەجمە لە کاتی برینداربوونی و لەو کاتەشدا کە لای داعش بەند بووە.

لە ڕاپۆرتكی بنکۆڵکاریدا کە ڕادیۆی npr ی ئەمریکی ئەنجامی داوە، چەند تۆمارێکی دەنگی کامەران نەجم بڵاوکراوەتەوە.

لە یەکێک لە تۆمارەکاندا لەو کاتەدایە کە کامەران نەجم فیشەکی بەردەکەوێت و دەڵێت “مردم” پاشان دەڵێت ” I love you all”

لە پاش ئەوە کامەران نەجم بەبرینداری بەجێدەمێنێت و دەکەوێتە دەست داعش، تا دواتر لە ناکاو پەیوەندی بە هاوڕێیەکیەوە دەکات و داوای ژمارەی سەرحەد قادری لێدەکات.

هەر لەو کاتەشدا کەسێک بە عەرەبی دەڵێت ئێمە لە دەوڵەتی ئیسلامیەوە پەیوەندی دەکەین و پێویستە ژمارەی سەرحەد قادرمان بۆ بنێرن تا هێرش نەکاتە سەر گوندێک، ئەگەر نا کامەران دەکوژین.

لێرەوە گوێبیستی دەنگەکە ببە و بۆ گوێگرتن لە تەواوی ڕاپۆڕتەکەش کە بە زمانی ئیگلیزیە کلیک لێرە بکە:

هەواڵەکان

دەشنێ موڕاد نزا دەکات بۆ ئەوەی شوو بکات

خێزان

خانمە هونەرمەند دەشنێ موارد لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامەکە نزا دەکات بۆ ئەوەی شوو بکات.

دەشنێ موڕاد لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامەکەدا نزا دەکات و دەڵێت”یاڕەبی شوو بکەم و چوار پێنج منداڵیشم هەبێت”

پێشتریش دەشنێ موارد لە پرۆگرامێکی دیکە ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئەوەی بەناوبانگە، هیچ کوڕێک لێی نزیک نابێتەوە و دوای پەیوەندی لێناکات.

دەشنێ موڕاد لە ساڵی ١٩٨٦ لە دایک بووە و یەکێکە لە خانمە ڕاگەیاندکار و هونەرمەندە دیارەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پێشانگایەکی جیاواز لە شاری سلێمانی کرایەوە

خێزان

هونەرمەند بەرزان سەعید گەوهەر پێشانگایەکی هونەری جیاوازی لە شاری سلێمانی کردەوە کە لەڕێگەی وشە و وێنەوە پەیامەکانی خۆی گەیاندووە.

پێشانگاکە لەژێر ناونیشانی (وشە و وێنەی هاوچەرخ) لە ڕۆژانی ١٩-٢٠ / ٧ / ٢٠١٩ لە هۆڵی ئەمنە سورەکە لەکاتژمێر ٥ بۆ ٧ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

ئەمەی خوارەوە بەشیک لە کارەکانی پێشانگاکەیە:

فۆتۆکان: کاوە شێخ عەبدوڵڵا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

چراخان ڕەفیق لەپاش ڕووداوەکەی بۆیەکەمجار دەردەکەوێتەوە، لەسەر کورسییە!

خێزان

خانمە بازرگانی بەناوبانگی کورد چراخان ڕەفیق لەپاش  ڕووداوێکی هاتوچۆ کە تێیدا پاسەوانێکی گیانی لەدەستدا،  بۆیەکەمجار دەردەکەوێتەوە.

چراخان ڕەفیق وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر کورسییە و نوسویەتی (لەگەڵ خاڵی خۆشەویستم سالار عەزیز). ئەمەش پاش ئەوەی چراخان رەفیق لە ٢٨ / ٦ / ٢٠١٩  لە شاری پاریس توشی ڕووداوی هاتوچۆ هات و پاسەوانێکی گیانی لەدەستدا و خۆشی بەسەختی بریندار بوو.

چراخان رەفیق لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و دواتر چۆتە وڵاتی ئەڵمانیا و ماوەیەکیش لە بەڕیتانیا بووە، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی کاندیدە کە لەبواری وزەدا کاردەکەن و لەساڵی ٢٠١١ هاوسەرگیری لەگەڵ ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکان کردووە و دواتر لێی جیابۆتەوە.

 

نوێترین وێنەی چراخان رەفیق پاش ڕووداوەکە

 

لە کاتی چارەسەردا

 

چراخان ڕەفیق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان