ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح: دوری دایك زامێكە ساڕێژبوونی نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوای دایكیەوە نوسینێكی بڵاوكردووەتەوە و باسی لەوەكردووە، دوری دایك زامێكە ساڕێژبوونی نییە.

بەرهەم ساڵح نوسیویەتی”لە ساڵیادی كۆچی دوای ڕوناك خانی دایكمدا، بەها جوانەكانی خۆشەویستی و میهرەبانی و نیشتیمانی پەروەری ڕوناكی دایك، ڕوناكی چالاكوانی مافی ژن و دادپەروەری كۆمەڵایەتی هەر زیندون لە دڵ و دەرونمدا”.

عێراق

“پێویستە هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستبكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایدەگەیێنێت، بەپێی یاسای بودجە پێویستە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكات.

لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند: بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی بەردەوام ئەنجام دەدەین.

وتیشی “بەپێی یاسای بودجە، پێویستە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكات”.

ئەم قسانەی عادل عەبدولمەهدی لە كاتێكدایە، پێشتر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی سەردانی بۆ بەغدا ڕایگەیاندبوو ” ئێمە هیچ كێشەمان لەسەر ئەوە نییە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بدەینە بەغدا، بەڵام پێش ئەوەی ئەو كارە بكەین، دەبێت دابنیشین و كۆبوونەوە بكەین”.

سەرۆكی هەرێم ئەوەشی وتبوو:”مەسەلەكە هەر ئەوە نییە ئێمە 250 هەزار بەرمیل رادەستبكەین، ئەوە پرسێكی یاسایی هەیە، كە لە ئەنجامی بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014دا گەلێك قەرز لەسەر هەرێمی كوردستان كەڵەكە بووە، لەمبارەیەوە دەبێت كارێك بكەین، هەم بۆ هەرێمی كوردستان و هەمیش بۆ بەغدا جێگەی رەزامەندی بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئاماری سووتانی دەغڵودانی جوتیاران ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
عیراق ئاماری سوتانی دەغڵودانی جوتیاران لە پارێزگەكانی عیراق لەم ماوەیەی دواییدا ڕادەگەیەنێت و زیانەكان دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ” لە سەرەتای مانگی ئایارەوە، نزیكەی 330 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە عیراق تۆماركراون، زیاتر لە 54 هەزار و 380 دۆنم دەغڵودانیش سووتاون، زۆرترین ڕووداوی ئاگركەوتنەوەش لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و موسڵ و كەركوك بووە”.

دەشڵێت: “لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا 24 ی حوزەیران، 328 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە تەواوی عیراق تۆماركراوە، زۆرترین ڕووداوی ئاگركەوتنەوەش لە پارێزگای سەڵاحەدین بووە، كە 102 ڕووداو بوو، دواتر پارێزگای موسڵ، كە 77 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە ڕوویداوە، پارێزگای كەركوك-یش بە 69 ڕووداو لە پلەی سێیەمدایە”.

بەپێی بەیاننامەكەی بەرگری شارستانی عیراق، “لە كۆی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە، زیاتر لە 54 هەزار و 380 دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سووتاون”.

لەم ماوەیەی دواییدا ئاگركەوتنەوە لە دەغڵودانی هاووڵاتیان لە زۆربەی پارێزگاكانی عیراقدا وەك دیاردەیەكی زەق هاتەئارا و بەپێی لێدوانێكی پێشووی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكیش بۆ (خەڵك)، “گومانی زۆر هەیە، دیاردەكە دەستی دەرەكی لە پشتەوەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە؛ تێرێزا مەی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق دەكات.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆر سێ‌ شەممە، بەسەردانێك كە سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت، گەیشتە بەریتانیا.

واچاوەڕوان دەكرێت لەو سەردانەدا، سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجوومەنی لۆرداتی وڵاتەكە كۆببێتەوە، وێڕای چاوپێكەوتنی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تری بەریتانیا.

پێشتر لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی درابوو بە (خەڵك) نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئاشكرای كردبوو، كە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بە سەردانێكی فەرمی بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوتووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان