ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە بارەی دەستپێكردنەوەی ڕاوەماسی ڕێنمایی دەدرێتە هاووڵاتیان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 15ی ئەم مانگەوە وەرزی قەدەغەكردنی ماسی تەواو دەبێت، بەڵام تەنها بەكارهێنانی تۆڕ و قولاپ ڕێگەپێدراون.

دەقی ئاگادارییەكە:
بەریوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە ئاگاداركردنەوەیەكدا
هاوڵاتیان وڕاوچیانی ماسی ئاگاداردەكاتەوە، كە لە بەرواری 15ی حوزەیرانی 2019 ەوە ڕاوكردنی ماسی ئاسایی دەبێتەوە، وهەروەها وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوی ماسی كۆتایی دێت
هەروەك ڕاشیدەگەیەنێ پێویستە هەموو لایەك ئاگادار بن كە تەنها (قولاب وتۆڕ) ڕێگەپێدراوە بۆ ڕاوكردنی ماسی، شێوازەكانی ڕاوكردنی ماسی وەكو: (كارەبا وژەهر وتەقەمەنی وهەر مادەیەكی كیمیاوی) قەدەغەیە وڕێگەپێدراو نی یە

ئابوری

ڕێباز حەملان بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەسەر كارتی ئەلكترۆنی بۆ پێدانی سوتەمەنی دەركرد.

بەپێی نوسراوێك كە واژۆی ناوبراوی لەسەرە، بریارێكی لەسەر كارتی‌ ئەلكترۆنی‌ سوتەمەنی‌ بۆ فەرمانگەكان دەركردووە و ڕایگەیاندووە، تا سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ دەزگاكان دابین دەكرێت كار بە پسووڵەی سووتەمەنی بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە هەولێر چوار شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكان داخران

 

خەڵك-ئارام سەردار
لێژنەی پشكنین وچاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی قایمقامی ناوەندیی هەولێر، دوای ئەنجامدانی پشكنین و بەدواداچوون، لە هەولێر چوار شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانی داخست.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قایمقامیەتی هەولێر كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، لەڕێكەوتی٢٠۱۹/٦/١٨ ” لەلایەن لێژنەی پشكنینی قایمقامیەتی ناوەندیی هەولێر لە شەوی ڕابردوو، توانرا لە شەقامی شۆڕش و۱٠٠مەتری گەڕەكی ڕاپەرین پشكنین بۆ (۲٤) شوێن بكرێ، لە دوكانی مەیفرۆشتن و كافتریا و خواردنگە پێكهاتبوون.

لەڕاگەیەنراوەكەدا دەشڵێن، ” لەمیانەی پشكنینەكان سەرپێچیەكان تۆماركران چوار شوێن داخران بەهۆی سەرپێچی وپابەند نەبوون بەڕێنماییەكان (۲۰)شوێنیش هۆشداریان پێدرا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شارەوانی هەولێر هۆشداری دەدات لەكڕین و فرۆشتنی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆریایی

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئاشكرای دەكات، ئەوان بەهیچ شێوەیەك وەك شارەوانی كارتیان نەداوە بەم كەسانەی زەوییان وەك قەرەبوو لەبڕی گوندی كۆریایی وەرگرتووە، بۆیە مامەڵەكردن و كڕین و فرۆشتنی كارتی زەوی بەناوی زەوییەكانی گوندی كۆریایی كە بەگەڕەكی بەختەوەری ناسراوە، ساختەن و هیچ بەرپرسیارەتییەكیش هەڵناگرن.

كرمانج دەشتەكی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، لەبەرامبەر تەواونەبوونی خانووەكانیان و هەروەها وەرگرتنەوەی زەوییەكان، بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران بە زیاتر لە ٤ هەزار و ١٣٠ پارچە زەوی قەرەبووی ئەو كەسانەكرا كە هاوبەشی پڕۆژەی گوندی كۆریایی بوون.

دەشڵێت “ئێستاش دەبیسترێت لەبازاڕەكاندا كڕین و فرۆشتن بەجۆرە كارتێك دەكرێت گوایە كارتی زەوی قەرەبووی گوندی كۆریاییە لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری، بەڵام ساختەن و داوا لەهاووڵاتیان دەكەین مامەڵەی پێوە نەكەن، بەپێچەوانەوە وەزارەتی شارەوانی و شارەوانی هەولێر هیچ بەرپرسیارەتییەك هەڵناگرێت”.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی هەولێـر، ڕەتیشیكردەوە كە ئەوان لەكاتی تیروپشكی زەوییەكان كارتیان بەخاوەن زەوییەكان دابێت، بەڵكو تەنها ژمارەیان بەخاوەنەكانیان داوە و هەركاتیكیش ڕێكارەكانیان تەواوببێت لەتاپۆ، تاپۆیان پێ دەدرێتەوە و بەزووترین كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان