ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی.. لە پێشانگەی “ئانیا” دەست بە سەر كەرەستەی پاككەرەوە و جوانكاری ژناندا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەیانەوە، لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی ماددەی پاككەرەوە و جوانكاری خانماندا دەگرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری دەداتە ژنان و كچان كە ئاگاداری هەڵبژاردنی ماددەكانی جوانكاری و پاككەرەوە بن، چونكە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆردا گرتووە، كە خاوەنەكەی ویستویەتی لە بازاڕدا ساغی بكاتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكە، نوسراوە”ئەو مەوادانەی لە پێشانگای ئانیا دەستی بەسەردا گیراوه پێكهاتووە لە (300) پارچه پاككەرەوەكانی شامپۆ، زاهی، سابون، تایت‌‌ و جوانكارییەكانی بۆدرە، مەعجون و بۆن لەگەڵ هەندێك جوانكاری تری خانمان، كه ماوەی بەكارهێنانیان زیاتر لە ساڵێكە بەسەرچوون.”

بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان، ئەو كاڵاوشمەكانەی ماوەی بەكارهێنانەكانیان بەسەردەچێت پێكهاتەكەی لە ماددەیەكی سودبەخشەوە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەك مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ و بەكارهێنەرەكانی دروست دەكات.

کوردستان

وتەبێژی خوێندنی باڵا: كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو زانكۆلاین دادەخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی (12)ی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین) چونكە كاتژمێر 12ی سبەینێ‌ شەو وێبسایتی (زانكۆلاین) دادەخرێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی (١٢) ئامادەیی دەكات، كاتژمێر (١٢)ی سبەینێ‌ شەو (٢٠/٩/٢٠١٩) زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند كاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچووانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین)یان پڕنەكردووەتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕبكەنەوە و پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین)، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كولێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئەنجام دەدەن و دەشڵێت،”بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەكە بكات”.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەی لایەنەسیاسیەكان ئەنجام بدرێت، كە لەسەر كۆی پرسەكان گفتوگۆ دەكەن و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق-یش تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پارتی یەك لیستی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زۆر گرنگ دەزانێت، چونكە كورد تا چەند لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یەكگرتوو بن ئەوا دەستكەوتی زیاتر بەدەست دێنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەی لایەنە سیاسییەكان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە ؛ باشماخ بڕێكی زۆر دوگی ئاژەڵ لەناوبرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن لیژنە تایبەتەكانمانەوە دەست گیرا بەسەر زیاتر لە 24 تۆن دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لیژنەی تایبەتی لەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو هەستان بە لەناوبردنی بڕی 24 تۆن و 510 كیلۆگرام دووگی ئاژەڵ، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هاوردەكردنی دووگ ڕێگە پێدراو نیە و هەربۆیە دەستی بەسەرداگیرا و دوای ڕێكارەیاساییەكان لەلایەن لیژنەی ناوبراوەوە كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان