ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هێزی دەریایی ئێران 44 كەشتیوانی دوو كەشتییەكەی كەنداوی عومانی ڕزگاركرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئاژانسەكانی ئێران لە زاری موراد عەفیفی پوور بەڕێوەبەری بەندەرە ئاوییەكان لە باشووری ئێرانەوە بڵاویانكردەوە، 44 كەشتیوانیان لە كاتی هێرشكردنەسەر دوو كەشتییەكەی كەنداوی عومان ڕزگاكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە ڕزگاركردنی كەشتیوانەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ نێوەندی گەڕان و ڕزگاركردنی هورمز بووە و گواستراونەوە بۆ بەندەری جاسك لەلایەن هێزی دەریاوانی ئێرانەوە.

ئەمڕۆ لە كەنداوی عومان دوو كەشتی نەوتگوێزەرەوە هێرشیانكرایە و دواتر لەلایەن تیمەفریاگوزارییەكانەوە كاپتن و ستافی كەشتییەكان ڕزگار كران.

تاكو ئێستا زانیاری ورد لە بارەی هێرشەكەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام دەستەی دەریاوانی بەریتانیا و كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا ڕایانگەیاند، پێشتر زانیارییان هەبووە كە ڕووداوێك لە كەنداوی عومان ڕوو دەدات.

جیهان

خۆپیشاندان دژی سەرۆك كۆماری میسر ئەنجامدرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە گۆڕەپانەكانی قاهیرەی پایتەختی میسر، بۆ یەكەمجار لە دژی عەبدولفەتاح سیسی سەركۆماری میسر خۆپیشاندان سازكرا.

میسرییەكان لە ژمارەیەك لە گۆڕەپانەكانی میسر بە گۆڕەپانی تەحریریشەوە گردبوونەوە و درووشمیان دژی عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی ژمارەیەك لە ئاژانسەكان، لە گۆڕەپانی تەحریر ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستبەسەركراون و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەریش، هاشتاگی گۆڕەپانی تەحریر بووە ئەو هاشتاگەی كە زۆرترین جار لەدوای خۆپیشاندانەكان نووسراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە سیسی بە كودەتایەك بەسەر محەمەد مورسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆچكردووی میسر هاتەسەر تەختی سەرۆكایەتی و لە دواهەمین هەڵبژاردنی وڵاتەكەشیدا زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بووەتە هۆكاری سەرەكی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆركەوە ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆم ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەمووان بەو ئەنجامە گەیشتوون كە كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران، بووەتە هۆكاری سەرەكی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.
وتیشی”مەرجی گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ وتووێژەكانی لیژنەی تایبەتی ڕێككەوتنی ئەتۆمی یان وەك ئەندامی میوان، ئەوەیە واز لە تیرۆریزمی ئابووری بهێنێت”.
ئاشكراشیكرد، ئەمریكییەكان ناتوانن درێژە بە تیرۆریزمی ئابووری و زیاتركردنی گوشارەكان لە دژی ئێران بدەن و داوای گەڕانەوەش بكەن بۆ سەر مێزی دانوستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان 180 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەك لە بەردەم نەخۆشخانەی شاری (قلات) لە باشووری ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری گوڵ ئیسلام سیال، وتەبێژی فەرمانداری پارێزگای زابل بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم نەخۆشخانەیەكی شاری (قلات) لە ناوەندی شارەكە لە باشووری ئەو وڵاتە تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەكە 40 كەس كوژران و 140 كەسیش بریندار بوون.

ئاشكراشی كردووە، دوو لە كوژراوەكان لە هێزە ئەمنییەكان بوون و ئەوانی دیكە هاووڵاتی مەدەنین، كە ژن و منداڵ و نەخۆش و سەردانكەرانی نەخۆشخانەكەی تێدایە و بەوهۆیەوە زۆربەی نەخۆشخانەكە وێران بووە.

دوابەدوای تەقینەوەكەش بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەو تەقینەوەیەدا نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە نزیك نەخۆشخانەكە كراوەتە ئامانج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان