ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆكارەكانی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پارێزگەكان ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەندین تێبینیمان داوەتە فڕاكسیۆنەكەمان لە بەغدا بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگەكان.

خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمیی حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەمساڵ لەبەر چوار هۆكار هەڵبژاردنی پارێزگەكانی عیراق ئەنجام نادرێت.

وتیشی”هۆكارەكان بریتین لەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكانی عیراق تا ئێستا هەموار نەكراوەتەوە، هەروەها تۆماری بایۆمەتری بەردەوامە و ئەو كەسانەی ساڵی لەدایكبوونیان ٢٠٠٠ بووە داخڵ كراون بۆ ھەڵبژاردنەكان و دەبێت ئەمانەش ئەبدەیت بكرێنەوە”.

ئاشكراشیكرد، كۆتا هۆكار ئەوەیە لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەیەك هەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكان بۆ ماوەیەكی دیكە دوابخرێت.

ڕوونیشیكردەوە، وەك پارتی بە فەڕمی هەموو دەسەڵات و تێبینییەكمان بە فراكسیۆنی پارتی داوە بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە و مەرج نییە ئەوەی پارتیش پێی باش بوو قبوڵ بكرێت و تێپەڕێنرێت لە ئەنجومەن، چونكە هێز و لایەنی تریشی لێیە، بەڵام تێبینییەكانی پارتی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیاندایە.

عێراق

“هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ هاوپەیمانییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تۆمار نەكراوە.

حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، هیچ هاوپەیمانییەكی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كە بڕیارە لە یەكی نیسانی ساڵی 2020 دا بەڕێوەبچێت تۆمارنەكراوە.

حازم ردێنی وتیشی، ئەو وادەیەی بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی لە كۆمسیۆن تەرخانكراوە لە 5 تشرینی یەكەم كۆتایی دێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، كۆمیسیۆنەكەیان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و لەوبارەیەوە كۆمسیۆن قۆناغی باشی بڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەنجامدەری تەقینەوەكەی شەوی ڕابردووی كەربەلا دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدەری تەقینەوەكەی دوێنێ شەوی شاری كەربەلا دەستگیركراوە، بەڵام ناو و ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019 لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، “بەهاوكاری هاووڵاتیان توانرا، بكەری تەقینەوەكەی دوێنێ شەوی ڕابردووی كەربەلا دەستگیر بكرێت”، بەڵام ناو و ناسنامەی بكەری تەقینەوەكە ئاشكرا نەكراوە.

شەوی ڕابردوو، لەنزیك خاڵێكی پشكنین لە دەروازەی شاری كەربەلا، تەقینەوەیەك لەناو پاسێكی نەفەرهەڵگردا ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٢ كەس كوژران و ٥ كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە پەڕلەمانی عیراق هەوڵی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لیژنەیەكیان بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەكانی هەناردەی نەوتی هەرێم پێكهێناوە و دەشڵێت: “لیژنەی نەوت و وزە جارێ‌ بەشداری بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ناكات”.

غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، وەك لیژنەی نەوت و وزەی پەڕلەمانی عیراق بڕیارمان دا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ڕاستییەكان دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێكبهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا بە ڕاپۆرتیكی خۆمان ئاڕاستەی لیژنەی نەوت و وزە و پەڕلەمان بكەین لە سەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ ئامادەكاریش لە سەر یاسای بودجەی 2020ی عیراق.

جەختیشی كردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی بانگهێشتەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لیژنەی نەوت و وزە، یاسایی و دارایی كرا، وەك لیژنەی نەوت و وزە بریار درا، كە بەشداری لە ئەو بانگێشتە نەكەین هەتا ئەو كاتەی لیژنەكەمان ڕاپۆرتی خۆی دەدات بە پەڕلەمان ئەو كات پێویستی كرد ئەوە بانگێشتی حكومەتی هەریم دەكەین بۆ بەغداد.

بۆ زانینی هەڵوێستی فەرمی حكومەتی هەرێم لەوبارەیەوە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە نورەدین وەیسی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەیوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان