ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دواین زانیاری لەسەر هێرشكردنەسەر كەشتییەكانی كەنداو

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە كەشتییەكانی كەنداوی عومان كە ئەمڕۆ هێرشیانكرایەسەر، ئێستا هەوڵدەدرێت ستاف و بارەكانیان دابگیرێن.

ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، ستافی كەشتیییەكان سەلامەتن و ڕزگاركراون و ئێستا خەریكی بەتاڵكردنەوەیانن.

كارمەندێكی یەكێك لە كەشتییەكان بە سووكی بریندار بووە و ‌و زیان بە لای ڕاستی كەشتییەكەش گەیشتووە.

یەكێك لە كەشتییەكان ئاڵای دوورگەكانی مارشاڵی هەڵكردووە و ناوی فرنت ئالتێرە، ئەوەی دیكەشیان ناوی كوكوكا كاریدجسە و ئاڵای پەنەمای هەڵكردووە.

لای خۆیەوە كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا ڕایگەیاند كە زانیارییان هەیە لەسەر هێرشكردنەسەر كەشتییەكان لە كەنداوی عومان و داوای فریاگوزاریشیان لێكردوون و ئێستاش چاودێری ناوچەكە دەكەن.

بەپێی هەندێك سەرچاوەی ڕۆژنامەوانی، یەكێك لە كەشتییەكان ئاگریگرتووە و لە بنئاوكەوتن نزیكبووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ ئاژانسە هەواڵدەرییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەرچاوە نێوخۆییەكانی پاكستان، هێرشكردنەسەر دوو كەشتیی نەوتگوێزەرەوەیان لە كەنداوی عومان ئاشكراكرد.

ڕاشگەیەندرا كە كەشتییەكان داوای بەهاناوەچوونیان كردووە، دوای ئەوەی دەنگی دوو تەقینەوەی گەورەی بەدوای یەك بیستراوە.

هاوكات لە بەیانی ئەمڕۆ دەستەی سەلامەتی دەریاوانی بەریتانیا هۆشداری لە ڕوودانی هێرشێك لە كەنداوی عومان دابوو و پرۆسەی بازرگانی دەریایشی خستبووە ژێر حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

جیهان

توركیا دۆسیەی دیكە لە دژی دەمیرتاش و یۆكسەكداغ دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای تاوانە قورسەكانی ئەنقەرە دۆسیەی دیكە لە دژی دەمیرتاش و یۆكسەكداغ، هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە دەكاتەوە.

دادگای تاوانە قورسەكانی ئەنقەرە ئەمڕۆ شەممە بڕیاریدا بە داخستنی دۆسیەی بەرگریكردن لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەكداغ و هێشتنەوەیان لەزیندان.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، دادگای ئەنقەرە ئامادەكاری دەكات بۆ كردنەوەی دۆسیەیەك لەسەر خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2014 دژی پەلاماردانی كۆبانێ‌ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە و تۆمەتباركردنی دەمیرتاش و یۆكسەكداغ بە هاندانی هاووڵاتیان بۆ خۆپیشاندان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە دانیشتنی پێشوودا دادگاكە بڕیاریدا بە بێ تاوان بوونی دەمیرتاش لە دۆسیەی سەرەكی و ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵی دەربارەی پشتیوانی لە “تیرۆر” و بڕیاری ئازادكردنی دەرچوو، بەڵام توركیا بە بیانووی جۆراوجۆر بەرپرسانی كوردی باكووری كوردستان لە زیندان دەهێڵێتەوە سەرەڕای پشتیوانی دادگای ئەوروپا لە ئازادكردنی دەمیرتاش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوپای پاسداران: هەر كەس دەستدرێژی بكاتەسەر سنوورەكانمان دەیكەینە ئامانج

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئاشكرایدەكات، بە ئاشكرا ڕادەگەیەنین، هەر كەس دەستدرێژی بكاتە سەر هەرێمی سنوورەكانمان دەیكەینە ئامانج.

هەواڵی میهر بڵاویكردەوە، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بەئاشكرا ڕادەگەیەنین هەر كەس دەستدرێژی بكاتەسەر سنوورەكانمان، دەیكەینە ئامانج و ئەوەش ناشارینەوە و بە ئاشكرا دەیڵێین و بەرپرسایەتی هەڵمەتەكانمان لە ئەستۆ دەگرین، بەڵام با بزانن ئەوە تەنیا بەشێكی بچكۆلەی تەكنۆلۆژیا و توانستی بەرگریی ئێرانە.

وتیشی” هیچكات ڕێگا نادەین شەڕ بێتە ناو خاكی ئێرانەوە و تا كۆتایی دەوەستین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە ناوبراو ئەمڕۆ یەكەمین پێشانگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بەسەر كردەوە و ڕایگەیاند، كردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە دوو مانای تاڵ و شیرینی هەیە، تاڵە بەو پێیەی نیشاندەری دەستدرێژیی ئەمریكا بە خاكی وڵاتی ئێران و شیرینە بەو پێیەی نیشاندەری داخران و كرانە ئامانجە و ئەوەش واتە دابەزینی دەسەڵاتی تەكنۆلۆژیی ئەمریكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

عیراق یەكێكیانە
ئێران بە پێنج وڵات هەڕەشە لە سعودیە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئایەتوڵڵا ئەحمەد عیلم ئەلهودا، ئەندامی ئەنجومەنی (خوبەرا)ی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەری وڵاتەكەی گەورەترە لە سنورە جوگرافییەكەی، چونكە “هەموو ئەو گروپە چەكدارانەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی لە تاران دەكەن، بەشێكن لە ئێران”.

ئاژانسی (ئێسنا)ی ئێرانی لە زاری عیلم ئەلهودا بڵاویكردەوە”ئێران لەمڕۆدا هەر تەنیا ئێران نییە، و سنورەكان لە خۆرئاواوە بە عیراق نەگیراوە، حەشدی شەعبی لە عیراق و حزبوڵڵا لە لوبنان و ئەنساروڵڵا لە یەمەن (حوسییەكان) و هێزەكانی بەرگری نیشتمانی لە سوریا و جیهادی ئیسلامی و حەماس لە فەلەستین، هەموو ئەمانە ئێرانن”.

ئەحمەد عیلم ئەلهودا وتاربێژی هەینییە لە شاری مەشهەد كە دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی ئێران و دووەم گەورەترین شاری وڵاتەكەیە، ئەندامی ئەنجومەنی (خوبەرا)شە كە ڕابەری باڵا هەڵدەبژێرێت و سەرپەرشتی كارەكانی دەكات و توانی لەسەركارلابردنیشی هەیە.

لێدوانەكانی عیلم ئەلهودا، دوای هەفتەیەكە لەو هێرشەی كرایە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە كە حوسییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرانبەر ئەنجامدانی ڕاگەیاند، لەكاتێكدا ڕیاز و واشنتن، ئێران بە ئەنجامدانی تۆمەتباردەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان