ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەمڕۆ ڕاپۆرتێك لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە پەڕلەمانی عیراق دەخوێندرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ ڕاپۆرتێكی نوێ لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق بخوێندرێتەوە و ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت”لە نێو پەڕلەماندا خەڵكانێك هەن دەیانەوێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕن، چونكە هەرێم پابەندنەبووە بە ناردنی نەوتەوە و ئەو پارەشی بۆ موچە دەنێردرێت دابەشی ناكات”.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، چەند فڕاكسیۆنی پەڕلەمانی عیراق لە نێویاندا، دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی حیكمە و چەند پەڕلەمانتارێكی دیكە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت ڕەتدەكەنەوە، بۆیە پەڕلەمانی عیراق داوای لە لیژنەی دارایی كرد لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاپۆرتێكی تازە ئامادە بكەن و ڕونیبكەنەوە، بۆچی هەرێم پابەند نابێت؟ هەروەها ئەو پارەیەشی بۆ موچە دەنێرێت ناگاتە دەستی فەرمانبەران؟

جەمال كۆچەر وتیشی”ئەمڕۆ ڕاپۆرتەكەی لیژنەی دارایی و ئابوری دەخوێنرێتەوە، دەوڵەتی یاسا و ژمارەیەك كوتلەی دیكە ڕەخنەی ئەوە دەگرن، كە سەرباری ئەوەی هەرێم نەوتیش نانێرێت، ئەو پارەیەش دابەشناكات كە بەغدا بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، بۆیە ئەوان سورن لەسەر ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران تا ئەو كاتەی موچە دەگاتە دەستی فەرمانبەرانی هەرێم”.

جەمال كۆچەر وتیشی”بۆچونێكی دیكەش لە ڕاپۆرتەكەی ئەمڕۆدا پێشنیازكراوە، كە ئەگەر حكومەتی هەرێم وەك ئێستا پابەندی دابەشكردنی موچە نەبێت، حكومەتی عیراق ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پارێزگارەكانەوە دابەشی دەكات، ئەوەش مەترسییە لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێم، بەڵام ناچارن، چونكە پارەكە ناگاتە فەرمانبەران”.

حكومەتی عیراق مانگانە 453 ملیار دینار دەنێرێت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و لە ماوەی ڕابردوودا بە فەڕمی ڕایگەیاند، چوار موچەی ناردووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان تەنها دوو موچە دابەش كراوە.

پێشتر وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، چوار موچەی بەغدایان وەرگرتووە، بەڵام موچەی مانگەكانی 12 و نیوەی 11ی ساڵی ڕابردوویان تەواو كردووە، لەكاتێكدا پارەكە بۆ ساڵی 2019 نێرابوو.

ئابوری

بەشە ئاردی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ 10 بەش لە ئارد بەشەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت، دەشڵێت: “لەم مانگەدا 2 بەش ئارد دابەشدەكرێت”.

نەسرین محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش و حەوت كراوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوت-یش تەواو بێت.

وتیشی، “بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە ئاردی ماڵان و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە 10 بەشە ئارد دابەش بكرێـت و تا كۆتایی ساڵ هەر 10 بەش ئاردەكە دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو ئاردەی دابەشكراوە لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زۆر كوالێتی باش بووە بۆ دروستكردنی نان.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانیلە (خەڵك)ەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “بچن ئاردەكە وەربگرن، چونكە بە پێزە و بۆ نان كردن گونجاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم دەرماڵەیەكی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ڕێنماییەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە دەرماڵەی هاتووچۆی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-ش دەڵێت: “لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند فەرمانبەرێكەوە بە (خەڵك) دراوە، “بەهۆی ڕێنماییەكی داراییەوە دەرماڵەی هاتووچۆ، كە لە ناوشار 20 هەزار دینارە بڕاوە و ئەوەش زیان بە زۆربەی فەرمانبەران دەگەیەنێت، چونكە زۆربەی فەرمانبەران خۆیان بە پاس و تەكسی هاتووچۆ دەكەن”.

چەند فەرمانبەرێكی تەندروستی و شارەوانی دەڵێن: “ئێمە لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان و شوێنەكانی دیكە خۆمان هاتووچۆ دەكەین بە پاس و تەكسی، بەڵام دەرماڵەی هاتووچۆكەمان بڕاوە و ئەوەش ناحەقییە، چونكە پێمان وتراوە بەپێی ڕێنمایی دارایی هەر فەرمانگەیەك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ بگیرێت بۆ هاتووچۆ ئیتر سەرجەم فەرمانبەران ئەو دەرماڵەیە نایانگرێتەوە”.

دەشڵێن: “تەنها ئۆتۆمبێل بۆ هاتووچۆی فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییەكان گیراوە و ڕێژەیەكی كەمە و بەشی هەموو فەرمانبەران ناكات و بنكە و شوێنەكانی دیكە ئۆتۆمبێلیان بۆ بەكرێ‌ نەگیراوە ئیتر بۆچی دەرماڵەكەمان ببڕێت، لەكاتێكدا 20 هەزار و هێندە زۆر نییە تا بیبڕن”.

لای خۆشیەوە، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بابەتە گشتگیرە و تەنها سلێمانی نەگرتۆتەوە و بڕیارەكە لەلایەن داراییەوە دەرچووە و زۆر كارمان لەسەر كردووە.

ڕاشیگەیاند، كارمان لەسەر كردووە و لە هەوڵی چارەسەركردنیداین و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی سەروو خۆمانین.

جەختیشی كردەوە، كێشەكە لەوەدایە، كە هەموو شوێنێك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ ناگیرێت تا دەرماڵەكەی ببڕدرێت، بەڵام دارایی بە گشتگیری جێبەجێی كردووە و كێشەكەش لەوەدایە، بۆیە وتی، “لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو بابەتەداین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خوێندنی باڵا هەلی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بۆ زانكۆیەك ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم هەلی گواستنەوەی ڕاژەی 92 فەرمانبەر بۆ زانكۆی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و دوا كاتیش بۆ پێشكەش كردنی داواكاری 6ی مانگی داهاتووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كردووە، سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران هەیە، جا هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی خوارەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێت لە كاتی دیاریكراودا سەردانی كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجه بكات.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته داواكار پێشتر لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەی ڕاژەیە نەك دامەزراندن و ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەمای شارەزایی و لێهاتویی و كێبركێ كردن دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دواكات بۆ پێشكەشكردنی (cv) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ٦/١٠/٢٠١٩ دەبێت.

پسپۆڕییەكان و ژمارەی فەرمانبەری پێویست:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان