ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە كەنداوی عومان لە نزیك سنوورەكانی ئێران هێرشكرایەسەر چەند كەشتییەك

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی چەند ئاژانسێكی هەواڵدەری كۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كەنداوی عومان دوو كەشتی نەوتگوێزەرەوە هێرشیانكرایەسەر.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، دەستەی دەریایی بەریتانیا زانیاریی پێشوەختی لەسەر ڕوودانی هێرشەكەی كەنداوی عومان هەبووە.

هاوكات لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە پرۆسەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا كە لەلایەن دەستەی سەلامەتی دەریایی ئەو وڵاتەوە بەڕێوەدەبردرێت، حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرابكات، بەڵام ڕایگەیاند لێكۆڵینەوە لەوبابەتە دەكەن.

هاوكات ئاژانسی هەواڵدەری ئەسۆشێتدپرێس لە زاری كۆمەڵەی سەلامەتی دەریایی بەریتانیاوە بڵاویكردەوە كە كۆمەڵەكە هۆشداریداوە لە ڕووداوێك لە كەنداوی عومان كە زانیاری وردی لەبارەوە نەداوە.

لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەوە هاوكات دەزگە مێدیاییەكانی ئێران كە بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن لەسەر زاری سەرچاوە عومانییەكانەوە بڵاویانكردەوە دەنگی دوو تەقینەوەی گەورەی بەدوای یەك بیستراوە لە كەنداوی عومان و داوای هاریكاری لە پاسەوانی كەناراوەكانی عومان و پاكستان كراوە.

بەپێی زانیارییەكان دوو كەشتی نەوتگوێزەرەوەی گەورە بە ئامانجگیراون و نەوتیان لە كەنداوی عەرەبی گواستووەتەوە.

هاوكات سەرچاوە نێوخۆییەكانی پاكستان دەڵێن “گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە”.

جیهان

زەریف: شەڕێكی گشتگیر دەست پێدەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێكیدا لەبارەی ئەگەری هەر هێرشێكی ئەمریكا و سعودیە بۆ سەر خاكی وڵاتەكەیان هۆشداری شەڕێكی گشتگیریدا.

محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانیكدا بۆ كەناڵی (سی ئێن ئێن) ڕایگەیاندووە:” بەشێوەیەكی جددی دەڵێم، بەهیچ شێوەیەك شەڕمان ناوێت، ناشمانەوێت بچینە ناو هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازییەوە، بەڵام لەپارێزگاریكردن لەخاكی وڵاتەكەمان ناوەستین”.

زەریف وتیشی:” ئەگەر هێرشمان بكرێتە سەر بێگومان وەڵام دەدەینەوە و شەڕێكی هەمەلایەنە دەست پێدەكەین”.

ئەم لێدوانەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەكاتێكدایە كە بالیۆزی عەرەبستانی سعودیە لە ئەڵمانیا هۆشداری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران دابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران مانۆڕێكی سەربازيی لە كەنداو ئەنجامدەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئێران بە بەشداری 200 كەشتی جەنگيی مانۆڕێكی سەربازيی لەكەنداو ئەنجامدەدات.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران بە نیازە یەك شەممەی داهاتوو بە بەشداری 200 كەشتی جەنگيی مانۆڕێكی سەربازيی لە ئاوەكانی كەنداو ئەنجامبدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، مانۆڕە سەربازییەكەی ئێران نمایشێكی ساڵانەیە و لە 22ی سێپتێمبەری هەموو ساڵێكدا لەكەنداو ئەنجامی دەدات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، هەریەك لە سعودیە و ئەمریكا ڕایانگەیاندووە، هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكانی سعودیە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدراوە و ئەمریكا بەڵێنی سەپاندنی سزای زیاتر و گۆشەگیركردنی ئێرانی دا و سعودیەش داوای لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: بەلێدانێكی زۆر بەهێز وەڵامی ئێران دەدەینەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، چارەسەركردنی كێشەی ئێران بەڕێگەچارەی ئاشتیانە نایەتەدی، ئاماژە بە وەشاندنی “گورزێكی زۆر بەهێز”یش دەكات لە وڵاتەكە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكایی ڕایگەیاند:”سیناریۆیەكی زۆر هەیە كە ڕەنگە ڕووبدەن، گەر چارەسەری ئاشتیانە هاتەدی ئەوا باشە، بەڵام پێدەچێت ئەوە ڕوونەدات”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا:”هەرگیز لە پێشوودا وڵاتەكەمان خاوەنی هێزێكی سەربازی وەك ئێستا نەبووە، تەنانەت لە سەردەمێكی نزیكیشدا، بۆیە ڕەنگە ئێران لێدانێكی زۆر بەهێز بەخۆوە ببینێت”.

ترەمپ لە دیمانەكەدا دەڵێت:”دەكرێت ئێران لێدانێكی زۆر بەهێزە بەخۆیەوە ببینێت، ئێمە ئێستا بەهێزترین هێزی سەربازیین لە جیهان و تا ئەندازەیەكی گەورە بەسەر ئەوانی تردا سەركەوتووین، ئەمەش كاتێك دروستبوو كە من هاتم، چونكە پێشتر هێزەكانمان پەرتەوازە بوون، بەڵام لەمڕۆدا ئێمە زۆرر بەهێزین و خاوەنی فڕۆكە و مووشەك و كەرەستەی نوێین”.

لە 8ی ئایاری 2018وە تەنگژەكان لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێراندا ڕوو لە هەڵكشانن، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا پاشەكشەكردنی وڵاتەكەی لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا ڕاگەیاند و سەرلەنوێ‌ سزاكانی بەسەر تاراندا لە چەند كەرتێكدا سەپاندەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان