ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) مەترسییەكانی یەكێتی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی لە لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی دەیەوێت دەسەڵاتی سەربازیش لە هەرێم بۆ خۆی قۆرخ بكات.

یەكێك لە ئەركە سەختەكانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیە و ئەمەش هەنگاوێكی نیشتمانییە، بەڵام جێبەجێكردنیشی ئەركێكی قورس و زەحمەتە.

قادر ڕەزگەیی ئەندامی پێشووی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆژەیەكی ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیاییەكان هەیە كە لە 37 مادە پێكهاتووە بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پیشمەرگە و حكومەت و لایەنەكانیش پشتگیری ناوەڕۆكەكەیان كردووە.
وتیشی”لە ئێستادا ئیرادەیی سیاسی نییە بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستكردنی سوپایەك بە لەبەرچاوكردنی پێداویستییەكانی سوپاكە و ڕەچاوكردنی مافە داراییەكانی كۆی هێزی پێشمەرگە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەبەرنامەی كاری ئەم كابینەیە و لە وتاری بەرپرسەكانیشدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە دڵنییاییەوە تەئكید لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكرێتەوە، و ئێمەش تەئكیدی لێدەكەینەوە، بەڵام هەنگاوەكانی قورسن و ئەوەی بە مەترسی دەزانم لەم قۆناغەدا ئەوەیە فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە سەرۆكی هەرێمە بەر پارتی كەوتووە، سەرۆكی حكومەتیش هەر لە پشكی پارتییە، ئەمەش مەترسی ئەوەی لێدەكرێت كە چۆن قۆرخی دەسەڵاتی سیاسی و مامەڵەكردن‌و بەكارهێنانی داهات و سامانی سروشتی كراوە لە هەرێم، بەهەمان شێوە قۆرخی سەركردایەتیكردنی هێزی پێشمەرگە بكرێت لەلایەن پارتییەوە، ئەمەش مەترسیدارە.

ئاشكراشیكرد، یەكخستنەوەی پێشمەرگە پێویستە بە فۆڕمێكی سەربازی هاوچەرخ هەیە، بەشێوەیەك پێداویستییەكانی بۆ دابین بكرێت.

قادر ڕەزگەیی ڕاشیگەیاند، پێویستە هەر بەو واتایە نەبێت كە بوترێت هێزی پێشمەرگەمان لە چنگی دوو حزب دەرهێناو خستمانە ژێر دەستی حزبێك، واتە قیادەكردنی هێزی پێشمەرگە كەلایەن دوو پارتەوەیە یەكخستنەوەكەی واتای ئەوەی نەبێت بخرێتە چنگی یەك حزب و پێویستە بەرنامەیەكی بۆ دابنرێت كە ئەو مەترسییە نەهێڵێت كە هێزێكی سیاسی دەست بەسەر هێزە چەكدارەكاندا بگرێت.

کوردستان

عەمید سەرحەد قادر لە پارتی نیگەرانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك ڕایگەیاند، لەلایەن حزبەكەیەوە “پارتی” پشتگوێخراوە و وەك ڕێبوار تاڵەبانی و نەجمەدین كەریم گرنگی پێنەدراوە، سەرباری ئەوەی شەڕی هەموو گروپە چەكدارەكانی كردووە، وەك خۆی دەڵێت.

عەمید سەرحەد قادر لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”سەرەتا دەمەوێ بەكورتی لەوێوە دەست پێبكەم كاتێ لە ۱٦ ئۆكتۆبەر كەركوكم بەجێهێشت وەك ئەفسەرێكی كورد غیرەتم قوبلی نەدەكرد ڵەژێر فەرمانی كەسانێك كاربكەم ونەهێڵن بەكوردی قسە بكەم و نەتوانم بەرگری لە كوردی ڕەسەنی ئەو شارە خۆشەویستە بكەم، دوای ماوەیەك لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە فەرمانی دەسگیركردنم بۆ دەرچوو لەسەر بەشداریكردن و پاڵپشتیكردنم لەڕیفراندۆم بەبەڵگەوە فەرمانی دەسگیركردنەكەم لەچوارچێوەی جام گرتووەو لەسەر دیواری ماڵەكەی خۆم هەڵمواسیوە” .

هەر لە نوسینەكەیدا وتویەتی”كاتێك كە دەبینین كاك دكتۆر نەجمەدین كەریم و كاك ڕێبوار تاڵەبانی كەركوكیان بەجێهێشت ئیهتمامێكی زۆریان پێدرا و مەعنەویەن بەرگری و پاڵپشتی كران ئەمە لەجێی خۆی بوو..كاتێ ئێمەش لەكەركوك بوین لە ناو شارو دەرەوەی شار شەڕی هەموو گروپە تیرۆرستیەكانمان دەكردور هەبوون دژایهەتیان دەكردین لەسەر پارتی لەپێناو ئارامی بۆ خەڵكی ئەوشارە ئێمە لای ئەوكەسانەی ئێستا بێ هەڵوێست و بێدەنگن لەسەر فرمانی دەسگیركردنم لای ئەوان ئەوكات قارەمان بووین !”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا كۆبووەوە.

سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە و سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانیش بۆ مەبەستی یەكلاییكردنەوەی كێشەی نەوتە.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە ڕونیكردەوە، ئەندامانی لیژنەی باڵای نەوت و گازی هەرێم یاوەری بارزانی دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە عادل عەبدولمەهدی بارزانی ئاگاداركردووەتەوە، ئەگەر 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تەسلیم نەكەن، حكومەتی عیراق ناچارە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێـت و بارزانیش بۆ ئەو مەبەستە چووەتە بەغدا.

ڕاگرتنی جارێكی دیكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی دیكە قسەی لەسەر دەكرێتەوە، بەتایبەتی حكومەتی هەرێم تائێستا پابەندنەبووە بە ڕادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین لە حكومەتی هەرێم زۆر توڕەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژانە چەندین خێزان سنوری خانەقین جێدەهێڵن و ڕوو لە كەلار و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەكەن، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەڕلەمانی كوردستانیش دەڵێت”خانەقین لە حكومەتی هەرێم توڕەیە و داوای هاوكاری دەكات”.

ناسر ئەحمەد، بڕیاردەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی شارۆچكەی خانەقینیان كردووە، ئیدارەی خانەقین و خەڵكی ناوچەكە گلەیی زۆریان لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسان هەیە، بەتایبەتی لەمكاتەدا كە ئەو ناوچەیە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

وتیشی”بەرپرسانی ئیداری و پۆلیس و ئاسایشی ناوچەكە كوردن، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هاوكاری ناكرێن، عەرەبی هاوردە گەڕاونەتەوە و بوون بە دەسەڵاتداری ناوچەكە”.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، هێزە ئەمنییەكانی عیراق ناوچەكانی خانەقین و جەلەولایان كۆنترۆڵكردەوە و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان تەنها بەشێوەی ڕەمزی ماوەتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوانی كابینەی نوێ‌ دەكەن، كە ئەو پرسە بە جدی وەربگرێت و چارەسەری ڕیشەیی كێشەكان بكات، چونكە گەڕانەوەی هاوردەكان و دەركردنی كورد، بۆ هەتاهەتایە كورد لە خاوەندارێتی ناوچەكە بێبەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان