ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنورێ‌ ئاكرێ‌ 5 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنوری شارۆچكەی ئاكرێ 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 2 كەسی تریش بریندار بوون.

كاتژمێر 6:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ 12/6/2019، لە سەر دووڕیانی كۆمەڵگەی خەلیلكان لە سنوری شارۆچكەی ئاكرێ، ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكاب هیلۆكس وەرگەڕا، بەو هۆیەوە 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 2 كەسی تریش بریندار بوون.

لایخۆیەوە سەباح زوهێر وتەبێژی تەندروستی ئاكرێ ئاشكرایكرد، دوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ئاكرێ، دوو گەنج كە یەكێكیان تەمەن 22 ساڵ و ئەویتریان تەمەن 26 ساڵبوو، گیانیان لە دەستدا و 2 كەسی تریش كە لە ڕووداوەكەدا بریندار بوون و برینەكەیان سەختە.

وتەبێژی تەندروستی ئاكرێ ئاماژەی بەوەشدا، هەر چوار قوربانییەكە خەڵكی شارەدێی قەسرووكی سەر بە شارۆچكەی شێخانن.

کوردستان

ڕاوێژكارێكی ئەحمەدی نەژاد خۆی كوشت
ڕێژەی خۆكوشتن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان زیاددەكات

عەبدولڕەزا داوری ڕاوێژكاری مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانی ئێران ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكرایان كرد عەبدولڕەزا داوری ڕاوێژكاری مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران لەنێو ماڵەكەیدا لە تاران بەرەبەیانی دوێنێ خۆی كوشتووە.

داوری بە یەكێك لە ناسراوترین ڕۆژنامەوانە ئێرانییەكان دادەندرێت و لەگەڵ ژمارەیەك لە دەزگە مێدیاییەكانی حكومەتی ئێراندا كاریكردووە.

زانیاری زۆرتر لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا بەتایبەت لەگەڵ چڕكردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكان لەسەر ئێران ڕێژەی خۆكوشتن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران زیادیكردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لە یەك دوو ڕۆژی ڕابردودا، كچێك لە شاری كامیاران لە پێش زەماوەندەكەیدا خۆی كوشتووە و ژنێكی لاو لە شنۆ و مێردمنداڵێكیش لە بۆكان خۆیان كوشتووە.

هاوكات ژنێكی پاوەییش لە بەر كێشەی بنەماڵەیی خۆكوشتووە و پێشتر دوو كچی كامیارانی خۆیان كوشتووە و ژنێكیش هەروا لە ئیلام خۆی كوشت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەرپرسێكی شارۆچكەی دەربەندیخان دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ئاوی شارۆچكەی دەربەندیخان بەهۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانەوە دەستی لەكاركێشایەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەكبەر مەحمود، بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان ئەمڕۆ دەستی لەكاركێشاوەتەوە، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی گەڕەكەكانی شارۆچكەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باشووری كوردستان.. ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان برینداربوونی دوو هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگەی كەلار- دەربەندیخان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئاشكرایكرد “ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە سەرو بازگەی ساڵح ئاغاوە بووە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی كیا بریجۆ و مازدا ستەیشن، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفیری هەردوو ئۆتۆمبێل بەسەختی برینداربوون، دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر”.

هاوكات هاتوچۆی گەرمیان گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی دیكەی لە ڕووداوێكی پێكداداندا لە لەسەر ڕێگەی كەلار – خانەقین ڕاگەیاند.

لەلایەكی دیكەوە لە سەر ڕێگەی كۆیە بارهەڵگرێك وەرگەڕا و بەپێی زانیارییەكان شۆفێرەكەی گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەكانی دەرەوەی شارەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ ڕووداو ڕوو دەدان و هاووڵاتیان دەبنەقوربانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان