ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان هەڕەشە لە شەڕڤانان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت،”ناڵێم توركیا سیستمی بەرگریی ئێس – 400 دەكڕێت، بەڵكو دەڵێم كڕیویەتی، ئێمە ئەو كارەمان تەواو كردووە”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی پڕۆژەی فڕۆكەی جەنگی ئێف – 35یش وتی:”لەگەڵ سەرۆك ترەمپ كۆتایی ئەم مانگە لە ژاپۆن دەبین و لەوێ كۆدەبینەوە، ئەم پرسانە لەوێ ڕووبەڕوو باس دەكەین”.

هاوكات، سەرۆك كۆماری توركیا، هەڕەشەی لە شەڕڤانان كرد و ئاماژەی بەوەدا:”ئەو ڕێڕەوەی كە دەیانەوێت بە درێژایی سنوورەكانمان لە سوریا دروستی بكەن، ھەروەك چۆن لە ھێڵی جەرابلوس-عەفرین و گۆڕەپانی باكوری عیراق شكاندمان، بەھەمان شێوە لە ڕۆژھەڵاتی فوڕاتیش پارچە پارچەی دەكەین”.

جیهان

پۆمپیۆ: لە هەندێك ناوچە داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبێتەوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ 20/8/2019، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سی بی ئێس)ی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند، چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبنەوە، بەڵام تواناكانیان بۆ هێرشكردن كەمبووەتەوە.

پۆمپیۆ ئاشكراشیكرد، دۆخەكە ئاڵۆزە، چونكە لە ئێستادا و لە هەندێك ناوچە، داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەركردایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند، داعش لە عیراق و سوریا كۆتایی هاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناتانیاهۆ لەبارەی بۆردوومانكردنى حەشدی شەعبییەوە دەدوێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ناڕاستەوخۆ ئەو دەنگۆیانە پشتڕاست دەكاتەوە، كە لە بارەی هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر چەند بنكەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە عیراق بڵاوكرابوونەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ لە میانی گەشتەكەی بۆ وڵاتی ئۆكراین و لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەواناندا لە بارەی ئەوەی ئاخۆ ئیسڕائیل لە پشت ئەو هێرشانەوەیە كە لە عیراق كراونەتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند:”ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەكات و ئێمەش لە هەر شوێنێك پێویست بێت دەیانكەینە ئامانج”.

ناتانیاهۆ ئەوەشیخستەڕوو:”هیچ شوێنێك بۆ ئێران پارێزراو نییە”.

جێی ئاماژەیە، چەند جارێكە لە دیالە و سەڵاحەدین بارەگا و جبەخانەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی  كراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی نەناسراو هەروەها تەقینەوەی كۆگایەكی چەكی ئەو گروپە لە نزیك بەغدا بە گوماناوی ناوبراوە و لەسەرجەمیاندا ئیسڕائیل بە ئەنجامدەری هێرشەكان ناوبراون.

لەدوایین پێشهاتیشدا، ئەمڕۆ 20/8/2019 بنكەی سەربازی (بكر) لە شارۆچكەی بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین لە شوێنێكی نادیارەوە بۆردوومان كراوە، بەڵام تا ئێستا وەردەكاری بۆردومانەكە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جۆزیبی كۆنتی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لەبەردەم ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەكەی و بەهۆی دانیشتنی دەنگدان لەسەر متمانە كێشانەوە لە حكومەت، دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

كۆنتی هۆكاری پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بۆ سەرۆك سێرجێو ماتارێلا، بۆ ئەو تەنگژە سیاسییە گەڕاندەوە، كە گیرۆدەی وڵاتەكە بووە و لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە، “لەمڕۆدا بە وردی گوێ‌ بۆ ئەو وتارانە دەگرم، كە لە ئەنجوومەنی پیران پێشكەش دەكرێن”.

وتیشی، “بەڵام دەمەوێت ئەو ڕاگوزەرییە سیاسییە بەوە تەواوبكەم، كە لە دوای كۆبوونەوەكە دەچمە لای سەرۆك كۆمار و نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەمی پێشكەش دەكەم”.

لە هەشتی ئەم مانگەدا لە ئیتاڵیا، هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی فەرمانڕوا ڕاگەیەندرا، كە لەلایەن بزوتنەوەی (5 ئەستێرە) و پارتی یەكگرتوو ڕاگەیەندرا، لەو دەمەدا ماتیۆ سالڤینی، جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی یەكگرتوو، ئاماژەی بە بوونی ناكۆكییەكی مەترسیدار كردبوو لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە بزوتنەوەی (5 ئەستێرە) و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخستی كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان