ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوحانی: بۆ جەنگ دەستپێشخەر نابین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەوان دەستپێشخەر نابن بۆ جەنگ لەناوچەكەدا تەنانەت لەگەڵ ئەمریكاش، بەڵام ئەگەر هێرشیان بكرێتەسەر بە توندی وەڵامدەدەنەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لە تارانی پایتەختی وڵاتەكەی ڕایگەیاند:”سەرچاوەی هەموو كێشەكان جەنگی ئابووری ئەمریكایە دژی ئێران و دەبێت ئەو جەنگە ڕابگیردرێت”.

لایخۆیەوە، شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند، هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی وڵاتەكەی ڕۆڵێكی باش بگێڕێت لە كەمكردنەوەی كێشەكان و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە.

سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن وتیشی:”سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە گەشبینە، بەڵام ئەو گۆڕانكارییانە پێویستیان بە خۆڕاگری و دان بەخۆداگرتن هەیە”.

جێی ئاماژەیە، شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ئەمڕۆ 12/6/2019 بەسەردانێك گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبووە و بڕیاریشە سبەینێ‌ پێنج شەممە 13/6/2019 لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆببێتەوە.

جیهان

تەقینەوە لە توركیا؛ سێ سەرباز كوژران و شەشی دیکەش بریندارن

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ئاكامی تەقینەوەیەكدا سێ سەربازی توركیا لە پارێزگای سەكاریای باكووری ڕۆئاوای وڵاتەكە كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون.

میدیای توركیا بڵاویكردەوە، ڕووداوەكە لە ئاكامی تەقینەوەی بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە كە تەقەمەنی و یاری ئاگرینی هەڵگرتبوو.

لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دوومجارە تەقینەوە لە پارێزگای سەكاریا ڕووبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ ئۆجالان ئەنجامدرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

کوردستانیان لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد و یەکێتیی ژنانی سارا لە گۆڕەپانی مینتۆرگێت لە بەردەم بینای پەرلەمانى سوید کۆبوونەوە و چالاکییان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانى ئۆجالان بەرزکرابوونەوە و بە بەردەوامی دروشمەکانى “ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان”، “ئۆجالان گەلە و گەل ئێمەین” و “پشتیوانی بۆ ئۆجالان” دەوترانەوە.

رێکخەرانی چالاکییەکە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانییان بۆ میدیاکانى سوید نارد و تیایدا باس لە رۆڵی عەبدوڵا رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە، کە لە دوورگەیى ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، بۆ ئاشتییەکى هەمیشەى لە تورکیا کردووە.

سیاسەتمەداری کورد سەنانیک ئۆنەن بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گەرەنتیی ئاشتییە. ئۆنەن داواى لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سوید کرد، کە بەشداری چالاکییەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان ببن.

ئۆنەن لە کۆتایی وتەکانیدا راشیگەیاند، لە رۆژانی ٩ و ١٠ی تەممووز، واتە ئەمڕۆ و سبەی لە بەردەم پەرلەمانی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ چالاکیی چادر هەڵدان بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چاکبوونەوە لەکۆرۆنا حەوت ملیۆن کەسی تێپەڕاند

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار،زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ١٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٥٥٢ هەزار  کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان