ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بۆچی ئەم مانگە پارە كۆنەكرایەوە؟
پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە بڕیاری قائیمقامیەت و كارەبای سلێمانی پارەی كرێی ئەمپێری مۆلیدەی مانگی پێنج و شەش پێكەوە وەردەگیرێت، دەشڵێت: “جگە لە سلێمانی لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم پارە مانگانە وەرگیراوە”.

تاریق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە بۆ وەرگرتنی كارەبای مانگی پێنج داوامان كرد بڕێ پارەكە دیاری بكریـَت و لە هاووڵاتیان وەربگیرێـت، هەر چەندە كارپێكردنی كارەبا كەم بوو، بەڵام ئێمە پابەندكرابووین بەوەی دەبێت 24 كاتژمێر ئامادەبین.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی مانگی پێنج كارەبای مۆلیدە كەم بووە، بە بڕیاری قائیمقامیەت و كارەبا و ئاسایشی سلێمانی بڕیاردرا كرێی كۆكردنەوەی پارەی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێنج لەگەڵ شەش لێك بدرێت و هەردوو مانگەكە پێكەوە لە مانگی حەوتدا لە هاووڵاتیان وەربگرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەمەی كراوە تەنها لە پارێزگای سلێمانی بوونی هەیە و لە شارەكانی دیكەی هەرێم هەر مانگە و پارەی كارەبا كۆكراوەتەوە، لە سلێمانی دوو مانگ پێكەوە وەردەگیرێت.

جەختیشی كردەوە، بەهۆی ئەوەی مانگی شەش پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان زیاتر بووە ڕەنگە پارەی ئەمپێری زیاتر بێت.

ئابوری

بڕی ۱٥۰ كارتۆن پەنیر لەناوبرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە بڕی 150 كارتۆن پەنیر، كە دوو جار لە پشكنین دەرنەچووە دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان پێش خستنەبازاڕی سەرجەم ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێش ئەوەی بەردەستی هاووڵاتیان بكەوێت لەلایەن تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتیمان پشكنینی پێویستی بۆ دەكرێت

ڕاشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی (لیژنەی لەناوبردن) هەستان بەلەناوبردنی (۱٥۰) كارتۆن پەنیر، كە دووجار لەپشكنین دەرنەچووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شێوازێك بۆ دەوامی كارمەندانی كەرتی تەندروستی دانرا
“بەهۆی بەردەوامی پاشەكەوت و دواكەوتنی مووچە دەبێت حكومەت دەوام كەمبكاتەوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیاری زیادكردنی دەوام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ناڕەزایی فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە و كارمەندانی تەندروستی دەڵێن: “ئێمە ڕۆژانی شەممەش دەوام دەكەین و مووچەی 3 مانگی ئەمساڵیش پاشەكەوت كراوە”، هاوكات بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: “بەهۆی بوونی دەوام لە ڕۆژانی شەممە لە كەرتی تەندروستی شێوازی دەواممان ڕێكخستووە”.

چەند فەرمانبەرێك لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكانەوە بە (خەڵك)یان ڕاگەیاند، كە حكومەت بەردەوام فشاری زیادكردنی دەوام دەكات، بەڵام لەخۆی نەپرسیوە بۆ مووچە دوادەكەوێت و مووچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵی هەر لە سەرەتاوە پاشەكەوت كردووە و تا ئێستا پلەبەرزكردنەوەی نەكردۆتەوە، كە 4 ساڵە ڕاگیراوە.

وتیشیان، “دەوامی ئێمە لە كەرتی تەندروستی جیاوازە و لەپێناو خزمەتی هاووڵاتیان ڕۆژانی شەممەش دەوام دەكەین و تەنها ڕۆژانی هەینی پشوومانە، ئەویش بە سیستمی ئێشكگری ڕۆژانی هەینی-ش دەوام دەكرێت لە نەخۆشخانەكان”.

ئەو كارمەندانەی تەندروستی ناڕەزایی لە زیادكردنی دەوام دەردەبڕن و داواش دەكەن دۆخی ئەوان لەبەرچاو بگیرێت، كە ڕۆژانی شەممە دەوام دەكەن و لەبری ئەوە ڕۆژێك ئۆف-یان پێ‌ بدرێتەوە.

لای خۆشیەوە، عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی جیاوازە لە سەرجەم وەزارەتەكان، چونكە خزمەتگوزاریەكانی تەندروستی 24 كاتژمێرییە و شەممانیش دەوامە و خزمەتگوزاری ناوەستێ‌.

ڕاشیگەیاند، شێوازی دەواممان بەجۆرێك ڕێكخستووە، كە لە نەخۆشخانە و بنكە و مەڵبەندە تەندروستییەكان هەموو ڕۆژێك دەوام دەكرێت تا كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ بەهۆی ئەوەی ڕۆژانی شەممەش دەوام دەكەن و لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی-ش دەوام تا كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ دەبێت.

سەبارەت بە داواكاری كارمەندان بۆ بونی ڕۆژێك ئۆف، جێگری بەڕێوەبەری گشتی وتی، “ئێمەش لەگەڵ بوونی ئۆفەكەداین، چونكە كەرتی تەندروستی جیاوازی هەیە و بەرپرسیارێتی قورسی لەسەرشانە بەهۆی ئەوەی شەو و ڕۆژ مامەڵە لەگەڵ نەخۆش دەكەن، بەڵام بڕیارەكە ئەنجوومەنی وەزیران دەری كردووە و ناشمانەوێت بڵێن سلێمانی حاڵەتێكی پێوەدیارە و بڕیارەكە جێبەجێ‌ ناكات”.

جەختیشی كردەوە، كە دڵنیام ئەم بڕیارە دەبێت حكومەت خۆی پێیدا بچێتەوە، چونكە دۆخی مووچە بەو جۆرەیە، كە ئەگەر لەكاتی خۆیدا نەدرێت و دوابكەوێت دەبێت حكومەت خۆی بە بڕیارەكەدا بچێتەوە.

وتیشی، “وەختێك خۆشە دەوام ماوەكەی درێژبكرێتەوە، كە بتوانرێت خزمەتگوزاری زیادبكرێت، بەڵام كەرتی تەندروستی خزمەتگوزاری 24 كاتژمێر بەردەوامە بۆیە دەوامیش زیاد بكرێت كاریگەری نابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دوابڕیار لەسەر لابردنی ڤیزەی نێوان عیراق و توركیا ڕادەگەیەندرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵیوزی توركیا لە عیراق، هەواڵێك ڕەتدەكاتەوە، كە لەلایەن هەندێك لە میدیاكان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كاركردن بە سیستمی ڤیزە بۆ چوونەناوەوەی عیراقییەكان بۆ توركیا، بڵاوكرابووەوە.

فاتح یەڵدز، باڵیوزی توركیا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ڤیزەی چوونەژوورەوەی عیراقییەكان بۆ توركیا نەهاتووە، ئەو ڕێوشوێنانەی پێشوو تائێستاش پەیڕەو دەكرێن و لەئێستادا هیچ گۆڕانكارییەك نییە”.

یەڵدز ڕەتیكردۆتەوە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر سیستمی ڤیزە بۆ چوونەژوورەوەی عیراقییەكان بۆ وڵاتەكەی هاتبێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر سیستمی ڤیزەی عیراقییەكاندا نەهاتووە لەگەڵ توركیا”.

پێشتر هەندێك لە میدیاكان هەواڵێكیان بڵاوكردبووەوە، كە گوایە توركیا سیستمی چوونەژوورەوەی عیراقییەكانی بۆ وڵاتەكەی هەڵوەشاندۆتەوە و لەمەودوا هاووڵاتیانی عیراقی بەبێ‌ وەرگرتنی ڤیزە دەتوانن سەردانی وڵاتەكە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان